لە هندستان ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕی و پۆلیس کەلەپچەی کردن
لە کاتێکدا ژنانی گوندنشین لە بیهاری هندستان ناڕەزایەتییان دەربڕی لە مەزادکردنی کانەکانی لم، پۆلیس گازی فرمێسکڕیژی بەکارهێناو ژنانی کەلەپچە کرد. ناوەندی هەواڵ
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-screenshot2022-02-17130925-jpgaa8316-image.jpg)
لە کاتێکدا ژنانی گوندنشین لە بیهاری هندستان ناڕەزایەتییان دەربڕی لە مەزادکردنی کانەکانی لم، پۆلیس گازی فرمێسکڕیژی بەکارهێناو ژنانی کەلەپچە کرد.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک لە ژنانی گوندنشین لە ناوچەی گەیەی بیهار دەستگیرکران، دوای ئەوەی لە مەزادی کانەکانی لمدا لەکاتی ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ ئەفسەرانی پۆلیس کە هاوکاری بەرپرسانی حکومەت بوون، پێکدادانیان لەنیونایان ڕویدا.
لە کاتێکدا کە ژنەکان دەستیان کرد بە نارەزایەتی دەربڕین، پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنیان و پۆلیس وتی، "هەندێکیان برینداری بچووکیان لە پێکدادانەکاندا بووە".
گرتە ڤیدیۆییەک لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە کە ژنان لەسەر زەوی دانیشتوون و کەلەپچە کراون، ئەوەش کاردانەوە و توڕەیی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە.