
ئاگری نەورۆز لە چیای شەنگال هەڵکرا
لە گوندی سۆلاخ لە چیای شەنگال، بە دروشمی "کاتی ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگالە" ئاهەنگی شکۆداری نەورۆز بەڕێوەچوو.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە گوندی سۆلاخ لە چیای شەنگال، بە دروشمی "کاتی ئازادی و خۆبەڕێوەبەریی شەنگالە" ئاهەنگی شکۆداری نەورۆز بەڕێوەچوو.

کاکەییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ساڵانە خۆیان سەربەخۆ یادی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەکەنەوە و ئەمساڵیش ئاگری نەورۆزیان گەشکرد.

سیاسەت بۆ کۆمەڵێک سیستم کە پێکدەهێنرێت بۆ بڕیاردان لە هەموو وڵاتێکدا یان قەوارەیەکی دیاریکراو، لە ماوەی ئەم ساڵانەدا، زۆرێک لە سیاسەتمەداران ئاواتیان خواستووە کە زاڵ بن بەسەر بەربەستەکان، سیاسەتمەدارانی ژن بە تایبەتی ڕووبەڕووی شەڕێکی سەخت بوونەوە.

لە هەموو جێیەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیان لە شوێنی گێڕانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز کۆبوونەوە و بە جۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ئەو ژنانەی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد بوون، وتیان: لە کاتی کاوەی ئاسنگەرەوە تا ئێستا ئێمە جۆش و خرۆشی خۆمان زیندوو هێشتووەتەوە و ئێستاش بێدەنگ نابین.

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و وەرزی بەهار، گەشتیارێکی زۆر بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بە جۆرێک لە ١٥ی ئەم مانگەوە نزیکەی ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند ژن و پیاوێک لە گوندی گۆمەزەرد لە شارۆچکەی بەردەڕەش کوژران، بکوژەکەش خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

هاوڵاتیان لە یەکەم ڕۆژی بەهاردا بۆ سەیران و پیرۆزکردنی نەورۆز بە جلی کوردییەوە دەچنە دەشت و دەر، بەڵام بەبەراورد بە ساڵانی پێشوو بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە ڕێژەیەکی کەمتر لە سەیرانکەران بەدی دەکرێت.

ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە جۆشەوە بەردەوام بوو، هونەرمەندانی بەشداربوو بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد.

ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل دەستیپێکرد، کۆمەڵەی ژنانی کوردستان لە پەیامی ئەمساڵیاندا ئاماژەیان بەوەدا، لە پێناو ئازادی تەواوی گەلەكەمان و تۆماركردنی مێژوێكی پاك بۆ خۆمان، لە چوارپارچەی كوردستان تێكۆشانی هاوبەش بڵند بكەین.

ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان و کوردان لە هەر جێیەکی جیهان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و سەری ساڵی کوردییان پیرۆزکرد، لەسەر شاخی سەیدسادقیش ئاگری نەورۆز کرایەوە.

لەگەڵ کردنەوەی ئاگر و دەستپێکی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ ژنان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی گەلی کورد بە گشتی و ژنان بە تایبەت دەکەن، یادکردنەوەی نەورۆز بە وەستاندنەوە بە ڕووی دوژمنان و داگیرکاران دەزانن.

سبەینێ ٢١ی ئادار، جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل ئاهەنگی پیرۆزبایی ساڵی نوێ بەڕێوەدەچێت و ئەمشەویش هاوڵاتیان لەژێر چادردا دەمێننەوە.

بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، فێستیڤاڵی ساڵانەی نەورۆز لە بناری گۆیژە بە بەشداربوونی ژمارەیەک هونەرمەند و گروپی هونەری کرایەوە، هاوڵاتیان دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد کورد پێویستە گرنگی بە هەستی کوردایەتی و نەورۆز بدات.

بۆ پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆز لە شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستان ئاگر دەکرێتەوەو هاوڵاتیان بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشداری ئاهەنگەکان دەکەن.

ملیۆنان کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و ئاگری نەورۆز لە هەموو شوێنێک دەسوتێت.

پەرتووکی "ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو" کە دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسزە، بە سێ بەرگ لە نەورۆزی قەندیل بڵاو دەکرێتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاو ڕوسیا ١١٢ منداڵی ئۆکرانی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

ژنانی قامیشلۆ بەردەوامن لە ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز و ئاماژە بەوەدەکەن کە جەژنی سەری ساڵ ڕزگارییە بۆ ئەوان لە ستەم و هەڵکردنی ئاگری ئازادییە، هەروەها دەڵێن کە جلوبەرگی کوردی بۆ پێشوازیکردنی ٢١ی ئادار دڵخۆشییان زیاتر دەکات.

هاوپەیمانی نەدا لە بەیاننامەیەکدا زوڵم و ستەمی دژ بە چالاکوانانی ژنی کوردی لە تورکیا شەرمەزار کرد.