شارەزوور
ئێوارەی ئەمڕۆ خەڵکی شارۆچکەی سەیدسادق بە بەشداری ژنانی شارەکە پێشوازیان لە ساڵی نوێی کوردی کرد و ئاگری نەورۆزیان لەسەر شاخی سەیدسادق کردەوە.
دەریا عەدنان بەپەرۆشیەوە چاوەڕێی ئەم ئاهەنگە بووە و لە کاتژمێر یەکەوە ئامادە بووە تا بەشدار بێت لە کردنەوەی ئاهەنگەکەدا.
کانی زەمان، ژنێکی دیکەیە و بەشداری ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی لەسەر شاخی سەیدسادقی کردووە، دڵخۆشە بە هاتنی ساڵی نوێی کوردی و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە گەلی کورد دەکات.
سەیدسادق هەموو ساڵێک بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و ئاهەنگێڕان پێشوازی لە هاتنی ساڵی نوێی کوردی دەکەن.
ت.پ



