
لە ئەڵمانیا و فەرەنسا ناڕەزایەتی دژی داگیرکاری دەردەبڕدرێت
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و شاری ڕینی فەرەنسا، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستان و پشتیوانییەکانی پەدەکە ڕێپێوان کرا.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و شاری ڕینی فەرەنسا، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستان و پشتیوانییەکانی پەدەکە ڕێپێوان کرا.

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال ئامادەکاری بۆ یەکەمین کۆنگرەی خۆی دەکات کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا ببەسترێت، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست.

لە کەلار چلەی ماتەمینی ماریا سام بەرز ڕاگیرا و ئاماژە بەوەدرا کە ماریا یەکێک لە ژنانی کوژراوی دەنگی ئازادی بوو.

ڕۆژنامەنوس شەهرزاد عەکاشه بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕەخنەی توندی لە وەزارەتی ناوخۆ گرتبوو دەستگیرکرا، بەڵام دوای دروستبوونی کاردانەوەی توند ئازادکرا.

یەکێتی ژنانی گەنجی عەفرین و هەرێمی شەهبا، دژی کوشتنی سوعاد ئەحمەد زەعلان، بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەدا تێکۆشانیان بە گوڕ دەکەن و خۆیان دەگەیەننە ژنانی ستەمدیدە.

دایکانی ئاشتی لە هەرێمی عەفرین لە بەرامبەر دروستکردنی دیوار ناڕەزایەتییان نیشانداو وتیان: "ئێمە لە بەرامبەر دیواری شەرم لە نێوان دوو لایەنی کوردستان بێدەنگ نابین".

هاوپەیمانی ژنانی کوردستان، کە نزیکەی ساڵێکە لە شاری هەولێر دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاندوه، ١٤-١٥ی مانگ کۆبوونەوەیان کرد و گفتوگۆیان لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم ڕێکخراوەکانی ژنان و کار و پرۆژەکانیان کرد.

نیاز عەبدوڵا، چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا مەسرور بارزانی داهاتووی هەرێمی کوردستان و گازەکەی کە سەروەتێکی نیشتمانییە، ئامادەیە بیخاتە بەردەم قومار و گەمەیەكی دیكەی مەترسیداری بێكۆتایی.

پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات کە کەمی دەرمانی نەخۆشخانەکان بەندە بەو خەرجییەی کە دوور لە داهاتی سندوقی تەندروستی بەکاردێت، دەشڵێت دەرمان بە قاچاخ دەهێنرێتە ناو هەرێمەوە.

٤٠ ڕۆژ بەسەر کوشتنی ماریا سامدا تێپەڕی و تا ئێستا دادگاکان نەیانتوانی کەیسی کوشتنی ماریا بەلایکدا بخەن، دوێنێش بە دروشمی "لەبیرت ناکەین" لە شوێنی کوشتنی ماریا و سەر گۆڕەکەیدا یادکرایەوە.

ئایشە ئاکین، خزمی زیندانی، باس لەو فشار و پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ دەکات کە لە زیندانی ژمارە ١ی ئامەد ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت کە کوڕەکەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە هەموو ڕۆژێک پاسەوانەکان لە زیندانییەکان دەدەن.

لە جەزائیر هێرشکارێکی تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵیکی ٨ ساڵان و دایکی دەستگیرکرا.

لە شاردێی ڕزگاریی لە گەرمیان منداڵێکی ٧ ساڵان ماتۆڕسکیل لێی دەدات و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات، هاوڵاتیانیش وەک ناڕەزایەتی ڕێگەی کۆڵانەکە دادەخەن.

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالدا دەڵێت زیاتر لە ٣٠ ساڵە نەمانبینی سەرۆک جاشەکان دادگایی بکرێن.

ئەندامێکی بەڕێوەبەریی کۆنگرە ستار لە کامپی واشۆکانی ئاماژە بەوەدەکات، کە دروستکردنی دیوار لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستاندا، جێبەجێکردنی سیاسەتی پارچەکردن، لەناوبردن و بەردەوامییدانە بە فەرمانی ٧٤ی سەر ئێزدییەکانە.

ئەمڕۆ ٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕ دەبیت و هاوشێوەی گەرمیان و شەپۆلەکانی دیکەی ئەنفال، لە هەڵەبجە زیاد لە هەزار و ١٦٦هاوڵاتی ئەنفال کران.

سەرچنار ئەحمەد و ڕێزان شێخ دلێر لەمڕۆدا کە یادی تاوانی ئەنفالە سەرەڕای بەبیرهێنانوەی تاوانەکە، ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرن کە وەک پێویست کاری لەسەر کەیسە نەکردووە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ داواکاریی کەسوکاری ئەنفالکراوان ڕاگەیاندو دەڵێت: "بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەنفال، با هەموومان دژی داگیرکاریی بووەستینەوە".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕیاربوو مەراسیمێک بۆ یادی تاوانی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام خەڵکەکە ڕێگرییان کرد لە بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکەو داوا دەکەن خزمەتگوزاری پێشکەش بە شارۆچکەکە بکرێت.

منداڵانی باخچەی خانەسۆر ڕۆژی چوارشەممەی نیسان، جەژنی هاتنی بەهاریان پیرۆزکرد.