ناوەندی هەواڵ
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتیوانییەکانی پەدەکە ئیدانە کرا، لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی هاوکاریی نێوان ئەردۆغان و بارزانی بەرز کرانەوە و دروشمی "بمرێ خیانەت" وترانەوە.

هەروەها لە شاری ڕێنی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-LDH ڕێپێوانێک لە مەیدانی چارلس دو گاولیس بەبەشداریی چەندین ڕێکخراوی چەپی سۆسیالیستی، سەندیکا، یەکێتی، کۆمەڵەکانی ژنان، خوێندکاران و کوردستانیان دژی فاشیزم و داگیرکاری ئەنجامدرا.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "چارەسەری سیاسی بۆ کوردستان"، "بژی هاوکاری و یەکگرتوویی ئینتەرناسیۆنالیست"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.




