
٣ی کانوونی دووەم، شەهیدانی پاریس بە مەراسیمێکی جەماوەری ماڵئاواییان لێدەکرێت
ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم، بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهیدانی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس بەرەو زێدی خۆیان ماڵئاواییان لێدەکرێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم، بە مەراسیمێکی جەماوەری شەهیدانی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس بەرەو زێدی خۆیان ماڵئاواییان لێدەکرێت.

ژنانی باشووری کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ لە هوانەی شاری سلێمانی دەکەن و ئاماژە بەوە دەدەن، ژن لە هەر شوێنێک بێت ڕووبەڕووی ئیهانە دەبێتەوە.

باربارا واڵتەرس، بێژەری تەلەفیزیۆنی پێشەنگی ئەمەریکا دوای کارکردنی بۆ نیو سەدە، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی گەنجی ١٧ ساڵ، ١٦ کەس دەستگیرکراون و چەندین چەقۆ و کەلوپەلی شەڕیش دەستی بەسەردا گیراوە.

سۆنگول گولەر، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی مەخمور، باسی لە دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس و بێدەنگی حکومەتی فەڕەنسا کرد و وتی: "بێدەنگی نیشانەی هاوکارییە".

سۆنیا (سۆنا) ڕەحمانزادە بلاگەری تەبرێزی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ڕووداوەكەی گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانی کە هێرشیان کردبووە سەر ژنێکی گەنج کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە و باس لە مەترسی زیادبوونی چەقبەستووی کۆمەڵگە بەرامبەر ژنان دەکرێت، ٧ کەسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر كران.

ئامینە شەنیاشار، کە لە ڕۆژی ٦٦٢دا درێژە بە چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری دەدات، وتی: با زوڵمەکەت لە ساڵی ٢٠٢٣ سەرت بخوات، کوڕەکەم دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. با هەموو ئەوانەی بە ناڕەوا لە زیندانەکاندا ڕاگیراون ئازاد بکرێن.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی خێزانی لە عێراق وایکرد، کە کابینەی نوێی حکومەت بڕیاری زیادکردنی ژنانی پۆلیس بدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق خستیەڕوو، ٨ هەزار ئاوارەی عێراقی لە کامپی هۆل دان و تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

لە پەیامێکدا بۆ ناهید شیرپیشە، نێرگس محەمەدی، عەلیا مەتەلزادە و پوران نازمی پشتگیریان لە درێژەی داواکارییەکەی کرد.

ڕەمزیە محەمەد وتەبێژی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا کارو خەباتی ماوەی ساڵێکی ڕێکخراوی ژنانی هەڵسەنگاند و وتی : "بە ڕێی تێکۆشان و ژن ژیان ئازادی بچنە ساڵی ٢٠٢٣و گەرەنتی پێگەی مێژوویی خۆت بکە بەرامبەر هەموو دوژمنان".

دادگای ئینقلابی زاهیدان سزای زیندانیکردن و قامچی لێدان و سزای زیادەی بەسەر دوو ژنی ناڕازیدا سەپاند کە یەکێکیان منداڵە.

١٨ خوێندکار لە ئۆزبەکستان دوای خواردنەوەی شروبێکی کۆکە گیانیان لەدەستدا و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش ڕایگەیاندووە کە شروبێکی کۆکەی هیندی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەیە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی ٦ مانگدا دۆسیەی ئاوارەکان کۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش لە دۆسیەکان دووربکەونەوە.

لە گەڕەکێکی شاری بەغدا، بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێکدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیان بە بێهۆشی ڕزگار کران.

مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەپەژە، پانێڵێکی سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژنان بۆ یەکێتی نەتەوەیی و پاراستنی نەتەوەی کورد ساز کرد.

کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ ڕایگەیاند، کە حەوت منداڵی دەستگیرکراو لە بەلوچ لە بنکەی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

بەهار خانیابپوور دوای دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی سێپیدار لە ئەهواز ئازاد کرا.

تاوانەکانی دژ بە ژنان گەشتووەتە ئاستی هۆڤانە و لە سلێمانی ٧ پیاو دەستگیرکراون، کە دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ژنێکی گەنج و لە کەرکوکیش ژنێک کوژرا.