
ناسنامەی بکوژی ناگیهان ئاکارسەل ئاشکرا بوو
ناسنامەی بکوژی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ئاشکرا بوو، ناوی ئیسماعیل پەکەرە و خەڵکی ناوچەی مەمەکە لە ئەنقەرە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ناسنامەی بکوژی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ئاشکرا بوو، ناوی ئیسماعیل پەکەرە و خەڵکی ناوچەی مەمەکە لە ئەنقەرە.

بەشی دووەمی پەرتوکی دەنگی "دەروازەیەک بۆ ژنۆلۆژی" بڵاوکرایەوە و لە ئێستادا لە تۆڕی یوتیوب بێ بەرامبەر بەردەستە.

خوێندکارانی زانکۆی تاران لە بەشی هونەر، بە بۆنەی سەد ڕۆژەی ڕاپەڕین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەک دەڵێن و جارێکی دیکە پشتگیری خۆیان بۆ ڕاپەڕینەکە ڕاگەیاند.

لەهەر وڵاتێکدا کە ژنان زیاتر بەشداری کار دەبن داهاتی وڵات زیاد دەکات، ژنانی ئەندەنوسیاش بوونەتە بڕبڕەی پشتی ئابوری بەتایبەت لەکاتی قەیران و پەتادا.

دەربارەی شەبنەم کۆرور فینجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا "TTB"، ئەندامانی دیکە لێکۆڵینەوەی نوێ دەستیپێکردووە.

توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبریج دەریدەخات کە ژنان لە هەموو جیهاندا هاوسۆزترن، ئەوەش کاریگەری لەسەر شێوازی پەیوەندییەکان هەیە.

پێنج ڕێکخراوی باڵای ناحکومی کار لە ئەفغانستان کارەکانیان ڕاوەستاند، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی تاڵیبانەوە قەدەغەکرا ژنان کار لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بکەن.

پاکستان یەکێکە لەو وڵاتانەی لەگەڵ خراپی دۆخی ژیانیان، ژنان زۆرترین توندوتیژی و هەراسانکردنیان بەرامبەر دەکرێت، پیاوان لەو ڕێگەیەوە هەوڵی ڕێگریکردن لە سەرکەوتنەکانی ژنان دەکەن.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کرێکارانی بیانی لە سلێمانی لەمساڵدا ١٢ کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی نەبوونی داراییەوە بەشێکیان لێرە بەخاک سپێردراون.

ڕێپێوان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستیپێکرد و لە ناوەندی کولتووری کوردیی ئەحمەد کایاوە دەچنە بەردەن ناوەندی زانیاری کوردستان، کە کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ی تێدا ئەنجامدرا

لە شاری ئەسفەهان لە ئێران ژنان بە دابەشکردنی گوڵ ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە حیجابی زۆرەملێ و ئاڤا جەهانگیری بە قژە سوورەکەیەوە سەرنجەکانی ڕاکێشا، زانراویشە پۆلیس تەلەفۆنی بۆ کردووە بۆ ئەوەی بچێتە بنکەی پۆلیس بۆ وەرگرتنی لێدوان لێی.

بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوەیەک لە گوندێکی شارباژێر ڕوویدا و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.

ڕاوا لە پەیامێکدا هێرشی سەر ناوەندی کولتووری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس شەرمەزار دەکات و دەڵێت: خەباتی ژنانی کورد جێپەنجەیەکی درەوشاوەی لەسەر جیهان بەجێهێشت، کە دەبینین لە ڕاپەڕینە شکۆمەندەکانی ژنان لە ئێران و ئەفغانستان دەنگی داوەتەوە.

ماجیدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری فورات دەڵێت: ئەم کۆمەڵکوژییە پرۆژە و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ئامانج دەگرێت، بەڵام ناتوانێت تێکۆشانمان لاواز بکات.

داواکاری گشتی فەرەنسا بە بیانووی ئەوەی تەندروستی هێرشبەرەکەی کۆمەڵکوژی پاریسی ئەنجامدا، جێگیر نییە، فەرمانی دەستگیرکردنەوەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام دوێنێ جارێکی دیکە، بڕیاری دەستگیکردنی درایەوە.

ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ناوەندی چاند و هونەری ئەحمەد کایا لە پاریس کرد و بە ناوی هونەرمەندانی باشووری کوردستانەوە داوایانکرد حکومەتی فەرەنسا بکوژ و بکەرانی پشت کۆمەڵکوژییەکە ئاشکرا بکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلان، عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا و پارێزەرێکیش دەڵێت: گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان نایاساییە و پێشێلکارییەکە بەرامبەر هەموو گەلی کورد.

خۆپیشاندان کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە تاران، دەستیپێکرد، بۆ ماوەی ١٠٠ شەو و ڕۆژ لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامە، هەوڵ دەدرێت چالاکوانان بە هێرش و دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە بێدەنگ بکرێن.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی "IOM" مەرجەکانی بەخشینی دارایی بۆ ژنانی خاوەنکار لە عێراق دادەنێت و بڕەکەشی ئاشکرا دەکرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات لە ڕەوشی منداڵانی کیشوەری ئەفریقا و دەڵێت، لە ماوەی ٥ مانگدا ژمارەی ئەو منداڵانەی لە سۆماڵ و ئەسیوبیا و کینیا گیرۆدەی نەخۆشی و برسێتی بوون گەیشتووەتە ٢٠ ملیۆن منداڵ.