
دەستگیرکردنی هونەرمەندانی ژن کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە
زیاتر لە ٦٠٠ هونەرمەند لە جیهانەوە داوای ئازادکردنی تەرانە عەلیدۆستی دەکەن، هەروەها هونەرمەندی زیندانیکراو بەناوی ئیلهام مودەریسی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

زیاتر لە ٦٠٠ هونەرمەند لە جیهانەوە داوای ئازادکردنی تەرانە عەلیدۆستی دەکەن، هەروەها هونەرمەندی زیندانیکراو بەناوی ئیلهام مودەریسی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە دژی هێرشکردنە سەر ژنێکی گەنج لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئەو هێرشە سێکسییەی شەرمەزار کرد و داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد کە تێکۆشان بۆ گۆڕینی هۆشیاری ڕەگەزی زیاتر بکەن.

دەسەڵاتدارانی ئێران دوو ژنی گەنجیان بە ناوەکانی نەکیسە حاجیپوور و مێهتاب ئەنساریان بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕاپەڕینی ئێران دەستگیرکرد.

خواردنەوە گازیەکان هەرچەندە هیچ سوودێکی نیە، بەڵام زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین نەخۆشی.

پۆلیسی سلێمانی سێ کەسی دیکەی لەسەر دۆسیەی ئەو ژنە گەنجەی لە ناوچەی ھوانە ھێرشیکرایە سەر دەستگیرکردو ژمارەی دەستگیرکراوانیش گەیشە ١٩ کەس.

فیلمی سینەمایی "کۆبانێ" کە چیرۆکی ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتنی ١٣٤ ڕۆژەی کۆبانێ دەگێڕێتەوە، ڕۆژی ٥ی مانگ لە سینەما سالم نمایش دەکرێت.

هێمن باجەلانی، دەرهێنەری گەنجی کامیارانی بە ئیلهامی ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕییەکەی "ژن، ژیان، ئازادی"، کورتە فیلمێکی سێ خولەکی بە ناوی "ژن ژیان ئازادی" بەرهەمهێناوە و پێشکەشی ژینا ئەمینی و ئازادیخوازانی کرد.

سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا کە سێیەکی ئابووری جیهانی ئەمساڵ لە پاشەکشەدایە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، لە ناوچەی "سەبع قسور" تەرمی ژنێکی گەنج شوێن شەقۆی بە هەردوو قاچییەوە هەیە.

شاها خەلیل، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی قامیشلۆ ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی فەرەنسای کرد و باسی لە ئامینە کارا کرد کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا شەهید بوو، وتی: "ئێمە هەتا کۆتایی خاوەنداری لە میراتی دەکەین".

لە سلێمانی چالاکوانان گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا دژی ئەو هێرشانەی کرانە سەر ژنێکی گەنج لە گەڕەکی هوانە.

لە گەلی ڕەسەنی بەڕازیل سۆنیا گواشاشارا بە وەزیری گەلی ڕەسەن هەڵبژێردراو لەبارەی ئەو بڕیارەوە ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێکی مێژووییە لە بەڕازیل.

بەپێی ڕاپۆرتێكی لیژنەی ئابوری و كۆمەڵایەتی ڕۆژئاوای ئاسیا ناسراو بە "ئیسكوا"، یەك لەسەر سێی دانیشتووانی ناوچە عەرەبییەكان لەژێر هێڵی هەژاریدان.

ئەو چالاکیی و ڕاپەرینەی دوای کوشتنی ژنیا ئەمینی لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو بەردەوام بوو، چالاکوانان کاردانەوەیان بەرامبەر بەسیاسەتی سەرکوت و کۆمەڵکوژی هەبوو و دروشمیان لەدژی حکومەت دەوتەوە.

لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا چوار ژن لە ئیسپانیا لەلایەن پیاوانەوە کوژران، فێرناندۆ گراند مارلاسکا وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، کوشتنی ژنانی وەک "تیرۆریزمی پیاوان" پێناسە کرد.

کچێکی سەرسەخت و ئازا کە لەگەڵ باوک و براکەی بەبێ دایک دەژی، بەرپرسیارێتی خێزانەکەی لە ئەستۆ دەگرێت و بەدوای ڕاستییەکانی ڕووداوە نهێنییەکەی باوکیدا بگەڕێت.

ڕێپاک بەیاننامەیەکی نوسراوی لەبارەی هێرشکردنە سەر ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ لە هوانەی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەسەڵاتی باشوری كوردستان بەهۆی ئەوەی خاوەن ئەقلیەت و زیهینەتێكی پیاوسالاریە بەرپرسی سەرەكی و یەكەمە لەو بارودۆخەی ئەمرۆ ژنان تێیدا دەژین.

ژنانی ئامەد باسیان لە ساڵی ٢٠٢٢ کرد کە بە کۆمەڵکوژی ژنان و قەیرانی ئابووریدا تێپەڕی و هیوایان خواست ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی ئاشتی و سەقامگیری.

ساڵێکی دیکە بەسەر داگیرکردنی عەفریندا تێدەپەڕێت و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بە درێژایی ساڵ بەردەوام بوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا، لە ماوەی ساڵێکدا ١٣ ژن کوژراون و ٤٦ ژن ڕفێندراون.

لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کە لە هەفتەی "هەینی خوێناوی" ڕژانە سەر شەقامەکان، دوێنێش ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون، لە شاری جوانڕۆش حکومەتی ئێران سەرباز و پۆلیسی بە شارەکەدا بڵاوکردەوە.