
ڕژاک داوا دەکات بکەرانی هەردوو کۆمەڵکوژی فەرەنسا ئاشکرا بکرێن
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم سیستەمە مرۆڤکوژ و دژە ئینسانە دەیەوێت بەو شێوازە چەپەڵانە خەباتی ئازادی ڕابگرێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم سیستەمە مرۆڤکوژ و دژە ئینسانە دەیەوێت بەو شێوازە چەپەڵانە خەباتی ئازادی ڕابگرێت.

بەپێی ماڵپەڕی"thehealthsite"، زیادەڕۆیکردن لە بەکارهێنانی خوێدا کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە دەبێت و چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

ئیبتیسام حسێن سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی پاریس ڕایگەیاند، بەو پێیەی دە ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵکوژییەکە لە پاریس ڕوویدا، دەوڵەتی تورک دانی پێدانەنا و ڕێگەی بۆ کۆمەڵکوژییەکی دیکە خۆشکرد.

بە فەرمانێک لەلایەن تاڵیبانەوە، لە ژنانی قەدەغکردووە بۆ ڕێکخراوە ناحکومییەکان کاربکەن، نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی فەرمانەکەی کرد و ئاماژە بەوەکراوە، ئەم هەنگاوە مافی بنەڕەتی پێشێلکردووە.

داواکاری گشتی پاریس کۆمەڵکوژی پاریسی لە چوارچێوەی "کۆمەڵوژی ڕەگەزپەرستانە" لەقەڵەمداوە و ڕێکخراوە کوردییەکان ناڕازین بەوە، شەوی ڕابردووش داواکاری گشتی بڕیاری دەستگیرکردنی تاوانبارەکەی هەڵوەشاندەوە.

وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا، گەرەنتی قەرزی ھەناردە و وەبەرھێنانی بازرگانی لەگەڵ ئێران ھەڵدەپەسێرێت، ٤٣ پەرلەمانتاریش داوا دەکەن سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان.

کۆمەڵێک لە پرۆفیسۆر و ئەندامانی پەروەردە لە زانکۆکانی ئەفغانستان بۆ ئیدانەکردنی قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشایەوە.

ژنانی کورد دژی دووەمین کۆمەڵکوژی کورد لە پاریس هەڵوێستی خۆیان دەخەنەڕوو، ئاماژە بە پلانی پشتی هێرشەکە دەکەن کە پلان بۆ داڕێژراوە و دەوڵەتی تورکی فاشیزمی لەپشتە.

لەسەر بانگەوازی کەجەدەکە-ئەوروپا و تەژەکە-ئە ڕێپێوان بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس دەستیپێکرد و داوای لێپرسینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە دەکەن.

تاژێ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دووەمین کۆمەڵکوژیی کورد لە پاریس بڵاوکردەوەو وتی: "لە پڕۆسەیەکدا کە تێکۆشانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرز بووەتەوە، ئێمە ئەو هێرشە دڕندانەیە شەرمەزار دەکەین".

بەھۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە بەسڕە و ناسڕیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە.

دەرباڕەی کۆمەڵکوژی دوێنێی پاریس، کە تیایدا سێ کورد شەهیدبوون، نەزەند بەگیخانی دەنووسێت: کۆمەڵکوژییەکە لەکاتێکدایە کە کۆمەڵگەی کوردی خۆی ئامادەی دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس دەکات.

کەژەکە بەیاننامەیەکی لەبارەی کۆمەڵکوژی پاریس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە دەنگێکی رێکخراو و گەورەترەوە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانە دەدرێتەوە، کە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامدەریەتی.

کۆمەڵکوژی ٢٠٢٣ی پاریس هاوکاتی ١٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ی پاریس بوو، دوای کۆمەڵکوژییەکە کوردان ڕژانە شەقام و ئیدانەی کردە تیرۆرستییەکەیان کرد، مریەم ئەشرەفی لە چەند وێنەیەکیدا چالاکییەکە نیشاندەدات.

دوای کۆمەڵکوژی دوێنێی پاریس بۆ سەر ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا لە پاریس، ناڕەزایەتی بەرفراوانی کوردانی لێکەوتەوە، ئاماژە بەوەدەکەن کە کۆمەڵکوژییەکە دوای هەڕەشەی داخستنی ناوەندەکانی کوردە لە فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

شەقایق خادەمی تەمەن ٢٣ ساڵ، دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە بە ١٦ ساڵ زیندانی سزادرا، هەروەها پەری ئاقایی بەهەمان هۆکار ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

تەژەکە-ئە ڕایگەیاند، کە ئەڤین "ئامینە کارا" کە پێشەنگی تەڤگەری ژنانی کورد بوو، لە هێرشەکەی پاریسدا شەهید کراو وتی: "پێشکەوتنی شۆڕشی ژنان بە هیچ هێرشێک ناوەستێت".

دوێنێ لە هێرشێکی تیرۆریستیدا بۆ سەر کۆمەڵەی چاندی ئەحمەد کایا لە پاریس، سێ کەس شەهید بوون و کەجەدەکەی ئەوروپا ناسنامەیانی ئاشکرا کرد، یەکێک لە شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە، ئەندامێکی بزووتنەوەی ژنانی کوردە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانس و هاوڕێکانی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا هێرشی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی کوردان و سێ کەس شەهیدبوون.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕاپەڕینی جەماوەری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، زیاتر لە ٤٤ پارێزەر دەستبەسەر کراون کە ١٥یان پارێزەری ژنن.