ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 788 لە 1.030

14 شوبات 2023

  1. بریندارانی بوومەلەرزەکە بەهۆی چارەسەر نەکردنەوە تووشی هەوکردن بوون

    بریندارانی بوومەلەرزەکە بەهۆی چارەسەر نەکردنەوە تووشی هەوکردن بوون

    لە گوندەکانی مەڕەش دوای بوومەلەرزەکە کەس نەڕۆیشتووە بۆ یارمەتیدان و چارەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە بریندارانەی لەناو بینا ڕووخاوەکاندا دەرهێندراون، شوکران ئایدۆغان، کارمەندی تەندروستی ڕایگەیاند، ئەو بریندارانە تووشی هەوکردن و سووتانەوە بوون.

  2. لە سویسراوە بۆ یارمەتی بازاڕجیخ: دۆخەکە لەوە خراپترە کە دەوترێت

    لە سویسراوە بۆ یارمەتی بازاڕجیخ: دۆخەکە لەوە خراپترە کە دەوترێت

    خەجێ کۆنو، پەرستاری منداڵان، کە لە سویسراوە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی بازارجیخ چووە و کاری تەندروستی ئەنجام دەدات، وتی: دۆخی بازاڕجیخ ئەوەی دەبیندرێت بە وتن دەرنابڕدرێت، هێشتا پێویستی بە هێزی خەڵکێکی زۆر هەیە".

  3. تیمێکی ئیسپانی: چوونە سەر وێرانەکان بە ئامێری کارکردنەوە واتای مردن دەدات

    تیمێکی ئیسپانی: چوونە سەر وێرانەکان بە ئامێری کارکردنەوە واتای مردن دەدات

    ئەو تیمانەئ کە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنیان لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئەنجام دەدا، تورکیایان بەجێهێشت، باسیان لەوەکردووە، حکومەت بڕیاریداوە تیمەکانی فریاگوزاری بە ئامێرەوە بچنە ناو وێرانەکانەوە، "ئەمە بە واتای مردنی خەڵکێکی زۆر دێت".

  4. تورکیا ئامارە ڕاستەکان ناخاتەڕوو مردنیش زیاد دەبێت

    تورکیا ئامارە ڕاستەکان ناخاتەڕوو مردنیش زیاد دەبێت

    دەوڵەتی تورکیا ئامارە ڕاستەکان ناخاتەڕوو، تا ئێستا ١٥٠ هەزار کەس لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و ڕێگری بۆ تیمە ڕزگارکارەکانی وڵاتانی دیکەش دەگیرێت بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی گیریان خواردووە، بەمەش مردنەکان زیاتر دەبێت.

  5. ژنانی سەردەشت هاوخەمی گەلی کوردن لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

    ژنانی سەردەشت هاوخەمی گەلی کوردن لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

    ژنانی سەردەشت هاوسۆزی خۆیان بۆ زیانلێکەوتووانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن و دەڵێن: هەوڵدەدەن بە جۆرێک لە جۆرەکان هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بکەین، بەڵام حکومەتی ئێران ڕێگە بەو هەڵمەتە نادات هاوکاری خەڵک کۆبکاتەوە.

  6. لە کۆبانێ کاردانەوە دژی هێرش: لە لایەک بوومەلەرزە، لە لایەک بۆردومان

    لە کۆبانێ کاردانەوە دژی هێرش: لە لایەک بوومەلەرزە، لە لایەک بۆردومان

    ژنانی کانتۆنی کۆبانێ کاردانەوەیان دژی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی فورات و بەتایبەتی کۆبانێ نیشاندا و دەڵێن: مرۆڤایەتی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە هەنگاوی ناوە، بەڵام دەوڵەتی تورک لە هەرێمی فورات تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

  7. "هاوکاری خۆبەڕێوەبەری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ئاستەنگ دەکرێت"

    "هاوکاری خۆبەڕێوەبەری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ئاستەنگ دەکرێت"

    یسرا دەرویش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ دۆخی بوومەلەرزەکە و ڕێوشوێنەکانیان وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەو ڕووداوەدا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا کە هاوکارییەکانیان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لەلایەن حکومەتی شام و تورکەوە ئاستەنگ دەکرێت.

  8. نەتەوەیەکگرتووەکان: سوریا دوو دەروازەی سنوری بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان دەکاتەوە

    نەتەوەیەکگرتووەکان: سوریا دوو دەروازەی سنوری بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان دەکاتەوە

    ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، حکومەتی سوریا ئامادەیی بۆ کردنەوەی دوو خاڵی پەڕینەوەی "باب ئەلسەلام" و "ئەلڕەعی" بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییەکان دەربڕیوە.

13 شوبات 2023

  1. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە گەیشتە ٣٧ هەزار کەس

    ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە گەیشتە ٣٧ هەزار کەس

    ئاماری کوژراوانی بومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ نزیکەی ٣٧ هەزار کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان سەرەڕای کەمبوونەوەی هیواکان.