
ڕانیە، لە درێژەی چالاکییەکانی ١٥ی شوبات ستاندنی کتێب دانرا
لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ١٥ی شوبات، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز ستاندی کتێبیان دانا.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ١٥ی شوبات، بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز ستاندی کتێبیان دانا.

نوێنەرایەتى هەدەپە لە هەرێمی کوردستان کۆکردنەوەى هاوکارییەکانی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، بۆ ماوەی مانگێک درێژ کردەوە.

نیکۆلا ستۆرجن، سەرۆک وەزیرانی سکۆتلاند دەستی لە کارکێشایەوە و داوا دەکات ھەڵبژاردن بکرێت و کەسێکی دیکە کاندید بکرێت بۆ شوێنەکەی.

گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، لە ١٠ شاری باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس.

لە سەمسور بەهۆی بوومەلەرزەکەوە چەندین باڵەخانە وێران بوون، هاوڵاتییان بە پێکەوەیی ماونەتەوە، لە شارەکەدا کە کاری لابردنی پاشماوەکان بەردەوامە، هیچ ڕێکارێک بۆ ئەو بینایانە ناگیرێتەبەر کە ڕووخاون یان مەترسی ڕووخانیان لەسەرە.

ژنانی کانتۆنی کۆبانێ وتیان: بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان دیوارەکان تێپەڕاند و لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، کات کاتی پارچەکردنی سیستمی ئیمراڵی و ئازادی جەستەییە.

لە ناوچەی بێهشتی سەر بە سەمسور بەھۆی دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، ھاوڵاتییان ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە دوای تەواوبوونی ھەموو شتێک هاتوون.

دەسەڵاتدارانی ئێران، سینەماکاری دیکۆمێنتاریی دەستبەسەرکراو، موژگان ئیلانلو و مونیرە عەرەبشاهی و کچەکەی، یاسمین ئاریانی، کە چالاکی مەدەنین و بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕاپەڕیەندا دەستگیرکرابوون، ئازادکرد.

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئامەد ٣٩٤ کەس گیانیان لەدەستدا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە باڵەخانە وێرانبووەکان، ٣٩کەس دەستبەسەر کراون و ١٥ کەسیان دەستگیر کراون، لە شاری رەحاش ٤ کەس دەستگیرکراون.

فیکرەت عەبدەلۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی فافین لە کانتۆنی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو کارەساتە حکومەتی شام بەردەوامە لە سیاسەتی جینۆساید دژی ئاوارەکانی عەفرین.

ڕیحان تەمۆ، وتەبێژی کۆمیتەی ژینگەپارێزی کۆنگرەی ستار سیاسەتی هەڵەی دژ بە سروشت و هۆکارەکانی ڕێگەدان بە ڕوودانی کارەساتی سروشتی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خراپیانەی لە سروشتدا ڕوودەدەن دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵییەتی دەوڵەتەکان.

دەوڵەتی تورک بڕیاریدا لە شارۆچکەی بازاڕجیخ دەستبەسەر ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەدەپە بگرێت، لە بەرامبەردا پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوەکرد، مافی هیچ کەسێک نییە ڕێگری لەو یارمەتییانە بکات.

بە گشتی ١١ هەزار کەس لە باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانی ناوەندی شاری ئادیامان لە سەمسور گیانیان لەدەستداوە، لەسەدا ٧٠ی باڵەخانەکان ڕووخاون یان بەشی زۆری وێرانبووە.

مایدە ئەمینی لە درێژەی دۆخی خراپی خەڵک لە خوی ئاگاداریەکی ڕاگەیاند و قسەی خەڵکی ئەم شارەی هێنایەوە و نووسی کە خێمە و گەرمکەرەوەی بەخشراو لە خەڵک وەرگیراونەتەوە.

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە عێراق پەیکەرێکی گڵین دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆزیاتر لە ٤٠٠٠ ساڵ

لە دەستپێشخەرییەکدا هەدەپە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بە ناوی " لەگەڵتانین" بۆ باکوور و ڕۆژائاوای کوردستان دەستپێکردووە، گروپی ژنانی ئازاد پاڵپشتی کەمپەینەکەیان کرد و داوایان کرد سەرجەم چین و توێژەکان هاوکاری کەمپەینەکە بکەن.

وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی لە بوومەلەرزەکەی باکوور و تورکیادا ١١ هاوڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە.

دژی پیلانگێڕی نیودەوڵەتی لە شاری سلێمانی ڕێپێوان ئەنجامدرا و جەخت لە ئازادکردنی دەستبەجێی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە و ڕاگەیەندرا، ئازادی ئۆجالان واتای ئاشتی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

لە هەموو شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ١٧ی شوبات بانگەوازی چالاکی گشتی کرا.

دوو بارهەڵگر لە هاوکارییەکانی شارەدێی تەقتەق کە بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کۆکراونەتەوە، گەیەندرایە کەمپینی هانا لە شاری سلێمانی تا بنێردرێت بۆ ناوچە زیانلێکەتووەکان.