
٥٠٨ منداڵ ڕادەستی خێزانەکانیان کراون
وەزارەتی خزمەتگوزاریە خێزان و کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ٥٠٨ منداڵ کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، پاش پشکنینی ناسنامەکانیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراون.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

وەزارەتی خزمەتگوزاریە خێزان و کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ٥٠٨ منداڵ کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، پاش پشکنینی ناسنامەکانیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراون.

سەمسور دوای بوومەلەرزەکە لە شارێکی گەورەوە گۆڕا بۆ وێرانی، لە گۆڕستانەکان شوێن نەماوە و شارەکە بووەتە گۆڕستانێکی گەورە، خەڵک پەڕۆ و بەتانی و لەچکەکانیان بە کێلی گۆڕی خزمەکانیانەوە دەکەن و دەنگی لاواندنەوە بەرز دەبێتەوە.

ژنانی سودانی بۆ پشتگیریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە خەرتومی پایتەخت ستاندیان دانا و ئەو ژنانەی هاوکارییەکان کۆدەکەنەوە بە زووترین کات دەیگەیەننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.

نەورۆز ئویسال، پاریزەر ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٢٢ مانگە لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددا دەستبەسەرە و هیچ زانیارییەک نییە، داوای لە سی پی تی کردووە کە چەند هەنگاوێکی کاریگەر و کرداری لە دژی گۆشەگیری بنێن.

ئەو خەڵکەی لە گوندە شاخاوییەکانی بازارجیخ دەژین بەهۆی ساردی کەشوهەواوە ناتوانن لە چادردا بمێننەوە، بۆیە قوتابخانەی گوندەکە دەکەنە پەناگە و دەشڵێن: دەوڵەت ئێمە نابینێت.

ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە هەوڵی داوە بۆ ئازادی ژن، ژنانی باشووری کوردستانیش دەڵێن: پێویستە هەموو کەسێک بەشدار بێت لە چالاکی ١٥ی شوبات بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێڕی نێودەوڵەتی و گۆشەگیری.

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سوریا ٤١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن و گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانی ژینگەیی و کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ئابووری وڵات و هەژاران دروستدەکات.

یەکەم کاروانی یارمەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی دەروازەیەکی سنووریی دووبارە کراوەوە بۆ سوریا دەگاتە ئەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات زیانیان بەرکەوتووە.

ڕوشین حدۆ، پارێزەر ئاماژەی بەوەکرد، نەبوونی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دژی بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانە و دەوڵەتی تورکیا بەرپرسە لە ژیانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بە هەزاران خێزان بێ ماڵ بوون و یونیسێف دەڵێت: ٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ لە تورکیا و دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵیش لە سوریا زیانیان بەرکەوتووە.

بە هۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ٢٦ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری هەیە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت: ئێمە شاهیدی خراپترین کارەساتی سەدە بووین.

دوای تێپەڕینی ٢٠٧ کاتژمێر لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، ژن و منداڵێک لە هەمان شوقەی ناوچەی ئەلیتاش بە زیاندووی ڕزگار کران.

دوایین وێنەکان دەریدەخەن کە ئاوی ڕووباری فورات بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە لە ئەنجامی ئەو شەڕە ئاوییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەی بردووە.

ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان لە ١٥ی شوبات هەموو ساڵێک و لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت، لە ئەو ڕۆژە هۆشیاریی زیاتر لەسەر نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان بڵاو دەکرێتەوە، و ساڵانە ٤٠٠ هەزار منداڵ لە جیهان توشی شێرپەنجە دەبن.

پلاتفۆرمی ژنانی ئیکۆلۆژی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە پەیوەندی لەگەڵ ئاشکراکردنی هەڵمەتی ئیکۆلۆژی و زنجیرە ڕووداوەکانی بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی دا.

لە ٢٥هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی، تەژەئا داوای ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

گەلی دێرەزوور لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕێگەی ڕێپێوانێکی بەرفراوانەوە، خوازیاری هەڵگرتنی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەر و ئازادکردنی جەستەیی بوون.

لە کاتێکدا ژەهراویکردنی گوماناویی قوتابیانی کچ لە قوتابخانەکانی قوم بەردەوامە، ئەمڕۆ بنەماڵەی خوێندکاران لە بەردەم پارێزگاری شارەکە کۆبوونەوە.

بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سبەی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ بانگەوازی بۆ بڵاوکرایەوە.