
ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەمسور گیانیان لەدەستداوە ٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
لە سەمسور بە پێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە سەمسور بە پێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

لە شارەدێی قەسرێ سەر بە شارۆچکەی چۆمان پیاو و ژنێکی بەتەمەن بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی سۆرانە.

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب زیانی زۆریان پێگەشتووە و قوتابخانەی گەڕەکەکە بووە بە شوێنی مانەوەی زیانلێکەوتووان، بەمەش ٢٠ هەزار خوێندکار لە خوێندن دابڕاون.

تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هێشتا نەچوونەتە گەڕەکی ئارموتلو کە لە بوومەلەرزەکەدا وێران بووە، هاوڵاتیانیش دەڵێن گەڕەکەکە شوێنی نیشتەجێبوونی عەلەوییەکانەوە بۆیە بەجێهێلراوە.

لە ناوچەی ئیسلاحییەی دیلۆک، ژنێکی ٤٠ ساڵ دوای مانەوەی ١٧٠ کاتژمێر بە زیندووی، لە ژێر داروپەردوودا ڕزگار کران و دوو ژنی دیکەش دوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٧٥ کاتژمێر بە ڕزگار کران.

ژنانی کۆبانێ پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی باکووری کوردستان دەربڕی و ڕایانگەیاند، گەلی باکوور لە کاتی شەڕی داعشدا سەفەربەر بوون بۆ کۆبانێ، ئێمە هەمیشە لەگەڵ یەکدی دەبین.

بەپێی زانیارییەکانی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ژمارەی قوربانیانی عێراقی لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا بەرزبووەتەوە، ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە درێژەی چالاکییەکان دژی گۆشەگیریی و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، دووەم ڕۆژی چالاکی مانگرتن لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، دایکێکیش دەڵێت: ڕێبەر ئۆجالان وەک ڕۆح بۆ گەلی کورد پێویستە.

ئیدارەی گەرمیان ئاماری هاوکارییە کۆکراوەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە هاوکارییەکان دەنێردرێن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و عەفرین.

ئافاد ئاماری نوێی گیان لەدەستدانی لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند، کە گەشتووەتە زیاتر لە ٣١ هەزار.

له چوارچێوهى چالاكییهكانى پرۆژهى برهودان به بهشداریی سیاسی ژنان، لە گەرمیان ژنان گرنگی ڕۆڵ و بەشدارییکردنیان لە بواری سیاسیدا خستەڕوو.

لە ناوەندی دووەمی بوومەلەرزەکەدا کە ئەلبیستانە، هەموو شتێک بۆ مرۆڤ لە ساتەوەختی بوومەلەرزەکەدا ماوەتەوە، ئەوەی ڕوویدا هاوڵاتیان بە "گەردەلوول" پێناسەی دەکەن.

بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی بازاڕجیخی مەڕەش بوو، چەندین گوندی وێرانکرد و ژنانی گوندەکان کاردانەوەیان بەهۆی دواکەوتنی گەڕان و ڕزگاکردن خستەڕوو.

ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان ڕزگاریان دەبێت، بەناوی نەخۆشخانەوە بێسەروشوێن دەکرێن و ژنێکی گەنجی ٣٠ ساڵیش دوای ڕزگاربوونی بە برینداری، تا ئێستا چارەنووسی نازانرێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ژنی یەکەمی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کاری خۆبەخشی دەبێت بەردەوام بێت و نابێت لە ھیچ کات و بارودۆخێکدا بوەستێت، وتیشی: "کاری مرۆیی پەیامێکی ئاشتییە".

ئیزتیار ئیتونۆ، ئەکتەری زنجیرەی "لا کاسا دی پاپێل-تاڵانی پارە" پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات کە هاوکارییەکان لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگاتە دەست کوردستان، تورکیا و سوریا.

دایکانی ئێزدی کە لە دەوری تاژێ بە بیرو فەلسەفەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان ڕێکخستووە، ئاماژەیان بەوەدا کە فەلسەفەکەی ئیرادەی ژنان و کۆمەڵگەکانی ئاوەدان کردەوە و لە خەوێکی قورسەوە بەخەبەری هێنان.

ئێلناز محەمەدی، پەیامنێر و سکرتێری گرووپی کۆمەڵایەتی ڕۆژنامەی هەم میهان و نیلوفەر میرزایی، خوێندکاری گرافیک، بە کەفالەت لە زیندان ئازاد کران.

ڕێکخراوە ئازادیخوازە کوردییەکان لە وێستگەی شەمەندەفەر و یاریگا و شەقام و شوێنە ناوەندییەکانی سەرتاسەری لەندەن هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان کۆدەکەنەوە.

پەرلەمانتارانی هەدەپە لە سەردانیکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە ڕایانگەیاند، خەڵکی ڕۆژئاوا ناتوانن دەستیان بە هیچ هاوکارییەک بگات و ١٠٠ کەس لە یەک خێمەدا بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن.