ناوەندی هەواڵ
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە)، بەبۆنەی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو داوای پەرەدان بە تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، وەک هەپەژە، نەک تەنها بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر بنەمای فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەیشتن بە ئازادیی ژنان و ئیرادەی ئازادی ژنان، تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین.
هەروەها هەپەژە ڕایگەیاند، ئەو سیستەمە دەوڵەتییەی لەسەر بنەمای نکۆڵی و لەناوبردنی ژنان پەرەی سەندووە، بۆ ماوەی ٣٠ هەزار ساڵ بە زیهنییەتی پیاوسالاری، هەموو ساتێکی ژیانی گۆڕیوە بۆ جینۆسایدی ژنان، ژنی ئافرێنەری زمان، کەلتوور، پاراستن و پەروەردەی، گەیاندووەتە ئاستی بێزمانی و بێبەرگریی.
لە بەردەوامیدا باسی لەوەشکرد، سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، سیستەمێکی پیاوسالارییە، لەم سیستەمەدا ژنان یەکەم ڕەگەزن کە بۆ بەرژەوەندی و سەرمایەی سیستەم بەکاردەهێنرێن، لە ڕاستیدا، بە کۆیلەکردنی ژن، کۆمەڵگە و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەش کۆیلە دەکرێن و ملکەچ دەکرێن، هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە چوارچێوەی سیستەمێکی ڕێکخراو و ئایدیۆلۆژییەکی دژ بە کۆمەڵگەدا بەڕێوە دەبرێن، لە سێدارەدان، شوێنی کار و خێزان کە بە دەستی پیاو پیرۆز کراوە، گێچەڵ، دەستدرێژیی و کوشتنی ژنان گەیشتووەتە ئاستی جینۆسایدی ڕەگەزی.
فەرماندەیی هەپەژە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەدەی بیست و یەکەمدا، ئێمە پێشوازیی لە شەپۆلەکانی شۆڕشی ئازادیی ژنان دەکەین، ئەمڕۆ لەو شوێنانەی کە ژنان زیاتر لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی سیستەماتیک ملکەچ دەکرێن و بێناسنامە دەهێڵدرێنەوە، تیشکی شۆڕشی ژنان دەدرەوشێتەوە، شۆڕشی پێشەنگایەتیی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی لەسێدارەدان، کوشتن، زیندانیکردن و هێرشەکان دژی جەستەی ژنان، بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ژنانی جیهان، گەورەترین هێرش بۆ سەر ژنان، توندوتیژییە دژ بە ئیرادە و بیرکردنەوەی ژن، کوشتن و بێ ئیرادەکردنی ژن، کوشتن و بێ ئیرادەکردنی کۆمەڵگەیە.
هەپەژە وتیشی: لە بەرامبەر لەسێدارەدان، زیندانیکردن و توندوتیژییەکانی کە لە زیندانەکانی ڕژێمی پیاوسالاری ئێراندا ئەنجام دەدرێن، پێویستە ژنان لەسەر بنەمای مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، خۆیان ڕێکبخەن و پەروەردە بکەن، بە یەکگرتوویی ژنان دەتوانن ببنە وەڵام بۆ پاراستنی ئیرادە و ناسنامەی کۆمەڵگە، ئەو ژنەی خۆی لەگەڵ ڕێکخستنی ژناندا یەکخستووە، بووەتە خاوەنی ئیرادەی ئازاد و هێزی خۆپاراستن، کوشتن و بێ ئیرادەکردنی ژن، کوشتن و بێ ئیرادەکردنی کۆمەڵگەیە
فەرماندەیی هەپەژە لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختی کردەوە، ئێمە وەک هێزی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە)، نەک تەنها بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر بنەمای فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ، بۆ گەیشتن بە ئازادیی ژنان و ئیرادەی ئازادی ژنان، تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین، لە کەسێتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بانگەواز لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە لەسەر بنەمای ئیرادە، بیرکردنەوە و ژیانی ئازاد، کۆمۆنە ئازادەکانی خۆیان دروست بکەن و ببنە هێزی پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگەکانیان.




