ڕۆژانە
-

شاری ئانسی فەرەنسی نازناوی "هاوڵاتی فەخری" بەخشییە نێرگز محەمەدی
شارەوانی ئانسی فەرەنسی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی دەستپێکردنی چالاکیی ساڵانەی "مانگی هاوپشتی" کە ئامانج لێی تیشک خستنە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە لە ئێران، نازناوی "هاوڵاتی فەخری" بەخشییوەتە نێرگز محەمەدی چالاکی مافی ژنان.
-

لافیتەیەک لە تاران حیجاب بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە دەبەستێتەوە
لافیتەیەک کە لەسەر ڕێگایەکی خێرا لە تاران دانرابوو، مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی پابەندبوونی ژنانی بە حیجابەوە گرێدا بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
-

مەهناز نەمداری بە شێوازێکی مۆدێرن میراسی خەنە زیندوو دەکاتەوە
مەهناز نەمداری لە ڕێگەی دیزاینی ماکیاژ و خەنەی منداڵانەوە هونەر و میراس تێکەڵ دەکات، ئەم ئەزموونەشی نوێنەرایەتی ئاڵەنگارییەکی سەرکەوتوو دەکات لە ژینگەیەکی نەریتیدا، کە هونەر دەبێتە ئامرازێکی دەربڕین و بەهێزکردن.
-

مونیرە ئەبوبەکر: پێویستە هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان دەنگ بە بەربژێری ژن بدەن بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانیان
مونیرە ئەبوبەکر، توێژەر و ڕاوێژکاری سیاسیی، دەڵێت: بەشێکی ژنان لە لایەن پیاوانی خێزانەوە ناچار بە دەنگدان دەکرێن، بەڵام پێویستە ژنان بە ویستی خۆیان کاندید و لیستی دڵخوازیان هەڵبژێرن، تا بتوانن ژنانێک بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان بنێرنە پەرلەمان.
-

لە بەلجیکا پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارێکی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستیپێکرد
لە دادگای فیدراڵی برۆکسل لە بەلجیکا، پرۆسەی دادگاییکردنی سامی جدو، سەرچەتەی داعش، کە دەستی هەبوو لە کۆمەڵکوژیی ئێدزییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکرد.
-

پێشانگایەک پەنجەرەی هیوا بۆ ژنانی ئاوارە لە نێوان خۆڵەمێشی جەنگدا دەکاتەوە
پێشانگای "لە نێوان لەدەستدان و ژیان... هونەر لە نێو داروپەردووەکانەوە" لە کەرتی غەززە ئەزموونێکی مرۆیی بەهێز و چارەسەری پێشکەش کرد، کە بەشێک لە هاوسەنگییە لەدەستچووەکانی بۆ ژنان گەڕاندەوە.
-

"ئازادی مەیدانەکان" چیرۆکی ژنانی تۆپی پێی لیبیایە کە بەربەستی ترسیان شکاند
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک نمایشی فیلم کە لەلایەن دامەزراوەی "دار بێلارج"ەوە لە مەراکشی مەغریب ڕێکخرابوو، فیلمی دیکۆمێنتاری "ئازادی مەیدانەکان" لەلایەن نەزیهە عەرەبی، دەرهێنەری لیبیا نمایشکرا، فیلمەکە بەدواداچوون بۆ خەباتی منداڵانی کچانی لیبیا دەکات بۆ بەدەست
-

لە شوێنە گشتیەکانی هیرات تاڵیبان ڕێگری لە ژنانی بێ باڵاپۆش دەکات
تاڵیبان لە هیرات ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ئەو ژنانە دەکات کە باڵاپۆشنین لە باڵەخانە حکومییەکان و ناوەندە پزیشکییەکان، ئەمەش پەرەسەندنی نوێی ئەو سنووردارکردنانەیە کە بەسەر ژنان لە ئەفغانستاندا سەپێندراوە.
-

"شاری ژنان" بەرەو شوێنی شاری دیموکراتیک کە ژنان بەهێز دەکەن
ئەدا بازەنجیر، ڕێکخەری یەکەی پەروەردە لە بەڕێوبەرایەتی سیاسەتەکانی ژنان، جەختی لەوە کردەوە، کە پڕۆژەی "شاری ژنان" درێژکراوەی ئەو خەباتەیە کە تەڤگەری ژنانی کورد دەستیپێکردووە، هەروەها گەڕاندنەوەی یادەوەری ژنان و دەستەبەرکردنی پارێزراوی و مافەکانیان.
-

ژن نیوز: لە مانگی ڕابردوو ٢٥ ژن و منداڵ کوژراون
بەپێی ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان کە لەلایەن ژن نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەم ٢٥ ژن و منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون.
-

لە شەپۆلێکی نوێی سەرکوتکردن لە ئێران ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەستگیر دەکرێن
ئێران شایەتی هەڵکشانە لە هەڵمەتەکانی هەراسانکردنی ڕۆژنامەنووسان و شەپۆلی هەڕەشە و بانگهێشتکردن بە تایبەتی چالاکوانانی مافی ژنان و ڕاگەیاندنی کردۆتە ئامانج، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی دەنگی سەربەخۆی ژنانە لە کایەی گشتیدا.
-

ژنێکی گەنجی هەڵەبجە خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا
لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، شانۆکار توران ئومێد خەڵاتی یەکەمی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا.
-

ئاڤان محەمەد: خۆزگە کۆتا بۆ ژنان نەدەما ژنان زۆر وردتر و کاراترن و دەتوانن کورسی مسۆگەر بکەن
ئاڤان محەمەد، بەرپرسی ڕێکخراوی یەکێتی ژنان لە هەولێر، جەخت لەسەر تواناکانی ژنان لە بواری سیاسەتدا دەکاتەوە و داوا دەکات کۆتای تایبەت بە ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا نەمێنێت.
-

لەسەر دۆسیەی کوشتنی دکتۆر بان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێكی پێشوو دەرچوو
دادگای تێهەڵچوونەوەی عێراق سەبارەت بە دۆسێیەی کوژرانی دکتۆر بان زیاد تاریق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ىریاری دەستگیرکردن بۆ ڕیحاب عەبود پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و بەرپرسی پێشتری دۆسیەی ژن لە پەرلەمان دەرچووە.
-

بەشداری ژنان لە وەرزشدا ئیرادەی پێشکەوتن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت
لە کۆمەڵگەکاندا تۆپی پێ و تێنسی سەر مێز وەک سەکۆیەک بۆ ناسنامە و یەکسانی ڕەگەزی کاردەکەن، وە بەشداری ژنان لەم وەرزشانەدا بیرکردنەوەی باوکسالارانەی باوی ناوچەکان دەشکێنێت.
-

چیدەم دۆغۆ: پێویستە کۆمیسیۆن گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت
چیدەم دۆغۆ، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كەژەكە، ڕایگەیاند: مافی هیوا چەندە زوو بێتەدی ئاشتییش هێندە زوو دێتەدی، پێویستە کۆمیسیۆنی پەرلەمان گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت، وە دەست بە پرۆسەیەکی دەستووری بنەڕەتیی دیموکراتیک بکرێت.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: زەوی بەرەو گەرمبوونی ٢.٥ پلەی سەدی دەڕوات
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە هەسارەکە لەسەر ڕێڕەوی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تا ٢.٥ پلەی سەدییە بە بەراورد بە ئاستی پێش پیشەسازی.
-

سنووردارکردنی نوێ بۆ ژنان ڕێگری لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە ئەفغانستان دەکات
ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە مرۆییەکانیان ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییەکانیان لەسەر سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێران ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی تاڵیبان سنووردارکردنێکی نوێ سەپاند و ڕێگری لە کارکردنی ژنانی کارمەندانی ئەفغانی لەو ناوچەیە کرد.
-

ژنانی شنگال: هێزمان لە هاوڵاتیانی مەخموور وەرگرت
دایکانی شەهیدانی شنگال کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی مەخموور کرد، ڕایانگەیاند، کە پەیوەندییان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانەوە بە قووڵی کاریگەر بووە و هێزیان لە بەرخۆدانییان وەرگرتووە.
-

لە سلێمانی ژنێک بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ لە سلێمانی لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ لە نهۆمی ٢٥ـەوە كەوتە خوارەوە و بەشێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.