ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 222 لە 1.030

6 ئەیلوول 2025

  1. نێرگزس محەمەدی سەرکوتی چالاکییەکانی مامۆستایان لە ئێران شەرمەزار دەکات

    نێرگزس محەمەدی سەرکوتی چالاکییەکانی مامۆستایان لە ئێران شەرمەزار دەکات

    نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی ژنان نامەیەکی ئاراستەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە دەرکردنی سزایی توندی دیسپلینیی دژ بە مامۆستایان و چالاکوانی ناوەند دەربڕی.

  2. ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس توڕەیی خۆیان لە بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دەربڕی

    ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس توڕەیی خۆیان لە بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دەربڕی

    ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس توڕەیی خۆیان لە بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دەربڕی و بێدەنگی تێکدەرانەی نێودەوڵەتییان سەبارەت بە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی دژی فەڵەستینییەکان شەرمەزار کرد.

  3. دیوانی ئەدەبی؛ یادەوەری بەکۆمەڵ و شوێنێک بۆ داهێنانی ئازاد

    دیوانی ئەدەبی؛ یادەوەری بەکۆمەڵ و شوێنێک بۆ داهێنانی ئازاد

    دیوانی ئەدەبی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پلاتفۆرمێکی سەرەکی کولتوورییە کە ئەزمونە داهێنەرەکان لە باوەش دەگرێت و میراسی دەوڵەمەندی ناوچەکە بەڵگە دەکات، بە ئامانجی پاراستنی میراسی ئەدەبی و گۆڕینی بە ڕۆحێکی نوێ بۆ نەوەکانی داهاتوو.

  4. شاندێکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتنە ئەورووپا

    شاندێکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتنە ئەورووپا

    شاندێکی ژنانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتنە ئەورووپا و لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان و گرووپەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانتارانی ئەورووپا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سووریا و پرسەکانی ژنان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

  5. سنووردارکردنی تاڵیبان ڕێگری لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی ژنانی ئەفغانی دوای بوومەلەرزە دەکات

    سنووردارکردنی تاڵیبان ڕێگری لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی ژنانی ئەفغانی دوای بوومەلەرزە دەکات

    بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تێلەگراف"ی بەریتانی، لەدوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سەدان ژنی ئەفغانی گیانیان لەدەستدا، بەهۆی سنووردارکردنی توندی تاڵیبانەوە کە بووەتە هۆی ئاڵەنگاری بۆ هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردن لە کاتی خۆیدا.

  6. نا بۆ لەسێدارەدان؛ لە توڕەیی بەکۆمەڵەوە بۆ یەکگرتوویی ژنان

    نا بۆ لەسێدارەدان؛ لە توڕەیی بەکۆمەڵەوە بۆ یەکگرتوویی ژنان

    لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانییە سیاسییە ژنەکاندا، ژنان توڕەیی خۆیان دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە، کە درێژەدان بە خەبات تاکە ڕێگایە بۆ پاراستنی میراسی پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی، وریشە مورادی و ئەوانی دیکە.

  7. ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و مرۆیی لە کامپی هۆڵ بەردەوامە

    ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و مرۆیی لە کامپی هۆڵ بەردەوامە

    بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، قەسەدە، یەپەژە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی دژی شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش لە دووەم ڕۆژدا لە کامپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

  8. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: زیندانەکانی تورکیا گۆڕاون بۆ جێگەی پێشلکردنی شکۆی مرۆڤایەتی

    ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: زیندانەکانی تورکیا گۆڕاون بۆ جێگەی پێشلکردنی شکۆی مرۆڤایەتی

    ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یاساییەکان لە ڕاپۆرتەکانیاندا کە دەربارەی مافی زیندانیان لە گرتووخانەکانی تورکیادا تۆماریان کردووە ئاماژەیان بەوەدا؛ زیندانەکانی تورکیا گۆڕاون بۆ جێگەی پێشلکردنی شکۆی مرۆڤایەتی.

5 ئەیلوول 2025

  1. بوومەلەرزەی ئەفغانستان؛ لە سایەی تاڵیبان زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون

    بوومەلەرزەی ئەفغانستان؛ لە سایەی تاڵیبان زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون

    لە کاتێکدا ئەفغانستان هێشتا لە شۆکی بوومەلەرزەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەلەرزێت، بوومەلەرزە تازەکان بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هەژاندووە. لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ئەیلوولەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی پێنج بوومەلەرزەی دیکە لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات ڕوویاندا.

  2. لە دەربەندیخان ژنێک کوژرا

    لە دەربەندیخان ژنێک کوژرا

    شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەربە پارێزگای سلێمانی، پیاوێک دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هێرشی کردووەتە سەر هاوژینەکەی و کوشتوویەتی.

  3. پێنج سەندیکای کرێکاکاران لە فەرەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدییان کرد

    پێنج سەندیکای کرێکاکاران لە فەرەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدییان کرد

    پێنج سەندیکای کرێکاری لە فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان کرد کە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی، کە پارێزەری مافەکانی کرێکاران و مافەکانی مرۆڤە هەڵبوەشێندرێتەوە.