ڕۆژانە
-

٢٦٠ هەزار خوێندکار لە عێراق گەڕانەوە بۆ خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ٢٦٠ هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن.
-

جەزائیرییەک پۆستی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقای بەدەستهێنا
سەلما مەلیکە حەدادی، باڵیۆزی جەزائیر لە ئەدیس ئەبابا و نوێنەری هەمیشەیی لە یەکێتی ئەفریقا وەک جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا دەستنیشانکرا.
-

"ژنان لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە"
ڕۆژنامەنووسێکی بیانی کە لە شوێنی بەرخۆدانەکەوە بەدواداچوون بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانێکی مێژوویی بە پیشنەگایەتی ژنان و شەڕڤانان دەنووسرێت و وتی: لێرەش ژنان ئاڵای بەرخۆدان هەڵدەکەن.
-

ئەڤین سوێد: پەیمانی کۆمەڵایەتی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان
ئەڤین سوێد،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە دەستووری نوێی سووریادا باشترین مۆدێلە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و داوای یەکگرتوویی کرد.
-

نامەی وریشە مورادی سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی
وریشە مورادی لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامەیەکی نارد و وتی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هێمای ژیان و ئازادییەکی نوێ.
-

کامەر کەتباوی لە حەلەبەوە: پێویستمان بە ناوچەیەکی سەلامەتە
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێم، ژنانی سووریا هیوایان خواست کە قۆناغێکی هیوا لە دوای شەڕ دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری و فشارە ئابوورییەکانەوە، دووبارە ئازار و دەستدرێژی ژنان بە شێوەی جۆراوجۆر دەستی پێکردەوە.
-

پارێزەر ئاینور زێد باشا: پڕۆسەی ئێستا پێویستی بە بەڕێز ئۆجالان هەیە
ئاینور زێد باشا ئەندامی دەستپێشخەری پارێزەرانی سووریا بۆ داکۆکی لە مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان ڕایگەیاند کە کلیلی چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
-

یوکسەل موتلو: پێویستە کاردانەوەی زیاتر هەبێت بەرامبەر بە کوشتنی عەلەوی و ژنان لە سووریا
یوکسەل موتلو، لە کۆمیسیۆنی گەلان و بیروباوەڕی دەم پارتی، سەرنجی بۆ ئەو هێرشانە ڕاکێشا کە لە سووریا دژی ناسنامە و بیروباوەڕی جیاواز ڕوودەدەن و ڕایگەیاند، پێویستە بیروڕای گشتی نێودەوڵەتی ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هێرشانە دەرببڕێت.
-

لە باشوورەوە: به ڕۆحی ئیرادەی ئیمڕاڵی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سەرکەوتن بەدەستدەهێنین
لە ٢٦ەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان لە شاری سلێمانی بەست و ڕایانگەیاند، "به ڕۆحی ئیرادەی ئیمڕاڵی و بەرخۆدانی گەلەکەمان سەرکەوتن بەدەستدەهێنین".
-

ژنانی شنگال: ئازادی کۆمەڵگە بەبێ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر نابێت
دوێنێ هەزاران کەس لە شەنگال دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئازادی کۆمەڵگە بەبێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر نابێت.
-

کەژەکە: دانانی قەیوم بەسەر شارەوانی واندا هێرشی هێزەکانی دژە چارەسەرە
کەژەکە ڕایگەیاند، "دەبێت ئەو قەیومەی کە بۆ شارەوانی وان دانراوە، وەک هێرشی هێزەکانی دژبەری چارەسەر ببینین و بەرخۆدان بۆ ئازادی لە سەرتاسەری کوردستان دەست پێبکەین، وان کوردستانە و بەرخۆدان بەرخۆدانی ئازادی کوردستانە".
-

مینا سوڵتانی بانگهێشتی دادگا کرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا سەبارەت بە بانگهێشتکردنی مینا سوڵتانیی دایکی شەهریار محەمەدی، یەكێك لە قوربانیانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” ڕایگەیاند، بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندەکردن دژی دەوڵەت” و “ئامادەبوون لە شوێنە گشتییەکان بەبێ باڵاپۆشی” بانگهێشتی دادگا کراوە.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل سەرەڕای ڕێککەوتن: ٤ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا
سوپای ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو تەقەی لە فەلەستینییەکان کرد و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر دانیشتووانی نایاسایی فەلەستینییش شەش کەس بریندار بوون و ٤ لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دژی سزای لە سێدارەدانی شەریفە هەڵوێست وەربگرن
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرد، دژی سزای لە سێدارەدانی شەریفە هەڵوێست وەربگرن.
-

ئێشکگرانی بەنداوی تشرین پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەن
هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگریدان، بە بەرزکردنەوەی دروشمی ئازادی و سەرکەوتن، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکان و ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد.
-

ڕوانگەی سووریی : ژنێک لە عەفرین ڕفێندرا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە شاری عەفرینی داگیرکراو لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرا.
-

"هیوامان ئەوەیە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازاد بژین"
بە بۆنەی ساڵڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، ژنانی سیاسەتمەدار و پارێزەر لە کانتۆنی ڕەققە ڕایانگەیاند، ڕۆژی ڕەش دەکەنە ڕۆژی ئازادی و ئاشتی و خوازیارن ژیانێکی ئازاد لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بژین.
-

مەگەکە: دەبێت دەستبەجێ هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن
مەگەکە لە بارەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "دەستوەردانی نایاسایی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان قبوڵ ناکەین، دەبێت دەستبەجێ هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن و هەموو فشارێک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان کۆتایی پێبێت".
-

قەیوم بۆ شارەوانی گەورەی وان دانرا
عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و قەیوم لە شوێنی دانرا، چەندین ڕۆژنامەنووسیش دەستگیر کران.
-

گەنجانی بەشدار لە بەرخۆدانی وان: ئەم سیستەمە دەبێت بگۆڕێت
ژنانی گەنج کە بەشدارییان لە ئێشکگری بەردەم شارەوانی گەورەی وان کرد، وتیان: ئێمە بۆ داهاتوومان هاتووین بۆ ئێرە، دەبێت ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت.