ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 224 لە 1.030

3 ئەیلوول 2025

  1. تاژێ: بڕیارەکەی وەزارەت بڕیارێکی مەترسیدار و لایەنگرییە

    تاژێ: بڕیارەکەی وەزارەت بڕیارێکی مەترسیدار و لایەنگرییە

    کۆمیتەی دیپلۆمسی تاژێ سەبارەت بە بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ ڕاگرتنی ئێزدییەکان لە کامپەکاندا نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتەکەی کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکەی وەزارەت بڕیارێکی مەترسیدار و لایەنگرییە کە درێژەدان بە جینۆسایدە.

  2. ژنێک لە نەیجیریا بە زیندوویی سووتێندرا

    ژنێک لە نەیجیریا بە زیندوویی سووتێندرا

    لە ویلایەتی نیجەر لە نەیجیریا، ژنێک بە ناوی ئامایە بە تۆمەتی 'سوکایەتیکردن' بە پێغەمبەری ئیسلام، بە زیندووی سووتێندرا و لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

  3. "شەهیدانی ئێمە قوربانی نین، پێشەنگن بۆئێمە و هەموو کات لەناو خەیاڵ و ئەقڵ و کارکردنی ئێمەدان"

    "شەهیدانی ئێمە قوربانی نین، پێشەنگن بۆئێمە و هەموو کات لەناو خەیاڵ و ئەقڵ و کارکردنی ئێمەدان"

    سنوور ڕەحمان، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ڕۆژنامەگەری ئازاد لە کەسایەتیە پێشەنگەکانیدا دەردەکەوێت، وەکو گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، عەزیز کۆیلۆغڵو، نازم داشتان و جیهان بیلگین، دەبێت بنەماڵەی شەهیدان و گەلی ئێمە ئەوە بزانن شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد شەهیدی ئەم گەلەن.

2 ئەیلوول 2025

  1. لێبووردنی نێودەوڵەتی: هێزەکانی حکومەت لە سوەیدا ٤٦ درووز کە دووانیان ژنن کوشتووە

    لێبووردنی نێودەوڵەتی: هێزەکانی حکومەت لە سوەیدا ٤٦ درووز کە دووانیان ژنن کوشتووە

    ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا لە مانگی تەمووزدا ٤٦ درووزییان لە سوەیدا بە شێوەی جیاواز کوشتووە ، ئەو کەسانە لە شوێنە گشتیی و تایبەتەکاندا کوژراون.

  2. "بە یارمەتی گەنجان سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت"

    "بە یارمەتی گەنجان سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت"

    لە ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی ئێستا ڕووبەڕووی سوورییەکان دەبنەوە، سەدان گەنج و ژن لە پێکهاتە جۆربەجۆرەکان لە ڕەققە بۆ سێیەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکرات کۆبوونەوە و دووپاتیان کردەوە، کە داهاتووی سووریا بە ئیرادە و یەکگرتوی گەنجان بونیاد دەنرێت.

  3. "قەیرانی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیوەستە بە چارەسەری سیاسی"

    "قەیرانی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیوەستە بە چارەسەری سیاسی"

    بەشداربووانی سیمیناری هەفتەی جیهانی ئاو جەختیان لەوە کردەوە، کە قەیرانی ئاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک چەکێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی خۆڕاگری دانیشتوان بە کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەی عەلووک دەڵێن: قەیرانی ئاو لە چوارچێوەی سیاسی جیاناکرێتەوە.

  4. ٤٤ زیندانی سیاسی سزای لەسێدارەدان بۆ سێ چالاکوانی ژن شەرمەزار دەکەن

    ٤٤ زیندانی سیاسی سزای لەسێدارەدان بۆ سێ چالاکوانی ژن شەرمەزار دەکەن

    ٤٤ زیندانی سیاسی ڕاگەیەندراوێکیان بۆ شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ چالاکوانی ژن بە ناوەکانی شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی پەخشان عەزیزی دەرکرد، داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد دەستبەجێ وەڵامی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە بدەنەوە.

  5. خەڵاتی غوربەتلی ئارسۆز بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس؛ ڕێی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووناک دەکاتەوە

    خەڵاتی غوربەتلی ئارسۆز بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس؛ ڕێی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕووناک دەکاتەوە

    شەهید غوربەتلی ئارسۆز بەردەوامە لە ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵاتی غوربتلی ئارسۆز بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس بەڕێوەدەچێت، کە هیوایەکی نوێ بە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبەخشن و ئیلهامبەخشن بۆ ئیرادەیان.

1 ئەیلوول 2025

  1. کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا: ئاشتی تەنها لە ڕێگەی دیموکراتی و دادپەروەری و ئازادی ژنانەوە بەدی دێت

    کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا: ئاشتی تەنها لە ڕێگەی دیموکراتی و دادپەروەری و ئازادی ژنانەوە بەدی دێت

    لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، کۆمەڵە ژنانی زەنوبیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، کە ئاشتی تەنها دروشمێک نییە کە لە بۆنە تایبەتەکاندا بەرز دەکرێتەوە، بەڵکو مافێکی بنەڕەتییە کە لە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانیدا بەرجەستە کراوە و مەرجێکی بنەڕەتییە.

  2. دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا: بانگەوازی ئاشتی دەرفەتێکی مێژووییە

    دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ڕۆژی ئاشتی جیهانیدا: بانگەوازی ئاشتی دەرفەتێکی مێژووییە

    لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، دەستپێشخەریی عێراقی بۆ ئازادیی ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە لەلایەن بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشنیار کراوە، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێیەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

  3. بانگەوازی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی غەززە کرا

    بانگەوازی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی غەززە کرا

    بانگەوازی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور "RSF" و تەڤگەری مەدەنی جیهانی ئاڤاز لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە ١٥٠ ڕێکخراوی میدیایی بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسانی غەززە بپارێزرێن، پشتگیری کەمپینێکی هاوبەشیان کرد.

  4. سەردانی پزیشکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژنانی بێ هاوژین تابۆیەکی نەنووسراوە

    سەردانی پزیشکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژنانی بێ هاوژین تابۆیەکی نەنووسراوە

    سەردانی پزیشکی ژنان سێبەرێکی قورس دەخاتە سەر تەندروستی ژنانی بێ هاوژین لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆمەڵگەیەکدا کە سیستەمی پیاوسالاری هێڵی سوور دادەنێت، سەردانی پزیشکی ژنان وەک تابۆیەکی نەنووسراو دەمێنێتەوە.

  5. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: بانگەوازی لە کوردان دەکەم لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک کۆببنەوە

    ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: بانگەوازی لە کوردان دەکەم لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک کۆببنەوە

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی نووسراوی بۆ کۆنفرانسی “ئاشتی بە سەختی بەدەستهێنراوی تورکیا” نارد و بانگەوازیی لە هەموو کوردان کرد کە لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک کۆببنەوە و یەکگرتووبن.

  6. "هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانمان سەرەڕای ڕێکەوتنەکان بەردەوامن"

    "هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانمان سەرەڕای ڕێکەوتنەکان بەردەوامن"

    ژنانی شاری تل تەمر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توڕەی و ناڕەزای خۆیان لە هەوڵی چەتەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ دزەکردنە ناو شارەکەیان دەربڕی، ئەوان ڕەتکردنەوەی ئەو پێشێلکارییانەیان دووپاتکردەوە و داوای جێبەجێکردنی خێرای ڕێکەوتنی ١٠ی ئاداریان کرد.