فەرمانبەرێک خەڵاتی نموونەیی پێ بەخشرا
فەرمانبەرێکی ژن لە بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وەک فەرمانبەرێکی نموونەیی خەڵاتی پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، سەبارەت بە بەخشینی خەڵاتی فەرمانبەری یاسایی نموونەیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: شەهێن محەمەد فەرمانبەر لە بەشی یاسای بەرێوەبەرایەتییەکە خەڵاتی “حاكم فەرهاد سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی” بۆ ساڵی ٢٠٢٥ وەرگرت وەك فەرمانبەری یاسایی نموونەیی.
ئاماژە بەوەشکراوە، خەڵاتی حاكم فەرهاد حاتم لە ڕۆژی كۆچی دوایی ئەو دادوەرەوە لەلایەن بنەماڵەكەی دابەش دەكرێت بەسەر فەرمانبەرانی یاسایی نموونەیی لە فەرمانگە حكومییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمساڵیش خەڵاتەكە درایە سێ فەرمانبەری بەشی یاسای بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانی و فەرمانگەی داواكاری گشتی و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی.