ڕۆژانە
-

کەژەکە: ڕێپێوان بەرەو ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی ئازادییە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، ڕێپێوان بەرەو ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی ئازادییە و داوای لە ژنان کرد بە دڵ و گیان کار بۆ گۆڕینی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت دەستپێشخەری بکات.
-

کۆڕبەندی ژنان لە حەسەکە: ژنان باس لە مافەکانیان دەکەن لە دەستووری نوێی سووریادا
ژنانی پارێزەر خەریکی ڕێکخستنی 'کۆڕبەندی یاسایی ڕاوێژکاری'ن بۆ نووسینەوەی مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا.
-

وۆرک شۆپی ژنۆلۆژی لە جۆهانسبێرگ بەڕێوەچوو
لە باکووری شاری جۆهانسبێرگ وۆرک شۆپێک بە بەشداری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و زۆرێک لە ڕێکخراو و گروپەکانی ژنان بەڕێوەچوو.
-

"پلانگێڕیی ١٥ی شوبات دژی گەلان و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تاژێ وتی: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، پیلانگێڕی ۱٥ی شوبات پیلانێکە کە دژی گەلان و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا.
-

"پێویستە ژنان لە پرۆسەی گۆڕینی دەستووردا ڕۆڵیان هەبێت"
چالاکوانانی ژنانی سووریا ڕایانگەیاند کە پێویستە ژنان ڕۆڵیان هەبێت لە پرۆسەی گۆڕینی دەستووردا، ژنانی سووریا چاوەڕێی دادپەروەری دەکەن.
-

لە سلێمانی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لە سلێمانی پرسەی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەر ئەحمەد، ئەندامی پەیەدە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ڕانیە شەهید بوون، لە نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.
-

فەرماندەی یەپەژە: فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکی ئازادییە
سەمیرە ئەحمەد، فەرماندەی یەپەژە ژنێکی عەرەبەو ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٥ی شوبات نەک هەر بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو جیهان بە ڕۆژی ماتەمینی دادەنێن و هیوادارن ئەمساڵ ساڵی ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت.
-

پارێزەر مارگرێت ئۆین داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد
مارگریت ئۆوین ئۆبێ، پارێزەری مافی مرۆڤ لە یادی ٢٦ سالەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، پەیامێکی نارد، هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالانی بۆ ئاشتی بەبیرهێنایەوە و داوای ئازادی جەستەیی کرد.
-

ژنان لە قامیشلۆ دژی پیلانی ١٥ی شوبات ڕێپێوانیان کرد
لە قامیشلۆی کانتۆنی جزیرە ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی ڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە ١٥ی شوبات بەڕێوەچوو.
-

سارا خۆشەچین لە دەماوەند گیانی لەدەستدا
سارا خۆشەچین دوای سەرکەوتنی لە چیای دەماوەند، بەهۆی کەمی پلەی گەرمی لەشی گیانی لەدەستدا.
-

ستراتیژ و ئامانجی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا – ٢
ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان سەرنجی بۆ ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە لە چوارچێوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، یەپەژە سیستمی خۆپاراستنی هەیە و بەپێی بنەماکانی ئازادیی ژنان خۆی ڕێکدەخات.
-

گەلی وان بەرخۆدان دەکەن: ئێمە ئیرادەی خۆمان ڕادەست ناکەین
گەلی وان شەوەکەیان لەبەردەم شارەوانیدا بەسەر برد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو سزایەی کە بەسەر عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان سەپێندراوە ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان بەرخۆدان دەکەن.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد داوای بە سزا گەیاندنی سووتێنەرانی تابلۆی گوڵستان و هێرۆ دەکەن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد لە باشووری کوردستان کاردانەوەیان دژی سووتاندنی تابلۆی گوڵستان و هێرۆ نیشانداو لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن: پێویستە بە زووترین کات تێکدەرانی ئەو کردەوە فاشیستیە بە سزا بگەیەندرێن.
-

تەرمی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران
بە بەشداریی بنەماڵە، هاوڕێ و بەشێک لە ئازادییخوان بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە، تەرمی دوو لە شەهیدانی بۆردوومانەکەی ڕانیە لە شارۆچکەی ڕانیەوە بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.
-

لە ئەنبار گۆڕێكی بە كۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە کە ڕووفاتی ژنیشی تێدایە
میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای شەهیدان و تیمێكی دەزگاكە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارەدێی سەقڵاوییەی سەر بە شارۆچكەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێتەوە.
-

ژنان لە حەلەب هەست بە پارێزراوی ناکەن
دیارترین تایبەتمەندی ژیانی ژنان لە حەلەب، نەبوونی ئاسایشە، شەقامەکان بوونەتە مایەی ترس، ماڵەکان بوونەتە زیندانی زۆرەملێ، بەهۆی نیگەرانی ئەمنی و ترسی ڕفاندن، ژنان لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ژیانی ئاسایی خۆیاندان.
-

تابلۆی گوڵستان تاراو هیرۆ بەهادین لە سەیدسادق سووتێندرا
لەلایەن دەستێکی ناحەزەوە تابلۆی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین، شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە سەیدسادق سووتێندرا.
-

دەرکردنی زۆرەملێ و لەناوبردنی ژێرخانی کەناری ڕۆژئاوا... شێوازێکی نائارامکەری گۆشەگیری
پزیشکانی بێ سنوور دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل نزیکەی ٣٨ هەزار هاوڵاتی مەدەنییان ناچارکردووە لە شارەکانی جەنین و تولکەرەم لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا هەڵبێن و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا هێرشەکان ڕابگرن.
-

ژنانی ئەفغانستان: دەبێت تاڵیبان بدرێنە دادگا!
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ یەکەمجار سزای بەسەر سەرکردەکانی تاڵیبان دەرکرد بە تاوانی دڕندەیی دژی ژنان لە زیندانەکاندا، ئایا ئەم بڕیارە دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ لێپێچینەوە لە هەموو تاوانەکانی جەنگ؟.
-

ژنانی گەنجی کورد و ئەرمەنی بانگەواز بۆ خاوەنداریکردن لە دەستکەوتەکانی ژنان دەکەن
ژنانی گەنج جەختیان لەوە کردەوە کە سووریای نوێ پێویستی بە دەستورێکە کە لەلایەن ژنانەوە نووسرابێت و وتیان: ئێمە بازنەیەک لە دەوری سووریا پێکدەهێنین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان.