ڕۆژانە
-

میلیا مانۆ لە زرگانەوە: ژنان دەبێت دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان بپارێزن
میلیا مانۆ، کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە گوندی دادا ئەبداڵەوە کۆچی کردووە و لە زرگان نیشتەجێ بووە، سەرقاڵی کردنەوەی فرۆشگەیەکی بچووکەو داوای لە ژنانی سووریا کرد هاودەنگی خۆیان لە دژی داگیرکاری بەهێزتر بکەن.
-

بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورك دوو هاوڵاتی مەدەنی لە سنووری دهۆک گیانیان لەدەستدا
دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە بۆردوومانی شارەدێی دینارتەی سنووری ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆكی كرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی كە هاوژینی یەکترن گیانیان لەدەستدا.
-

ژنێکی کورد بووە جێگری سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیهان
لەنیا جەمال ژنێکی کوردە و پۆستی جێگری سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیهانی پێیبەخشرا، دەڵێت: لەو ڕێگەیەوە دەرفەتمان پێ دەدرێت کار بۆ بونیادنان و بەرەوپێشبردنی توانای گەنجان بکەین.
-

بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێك دوو منداڵی كۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی سی بێنکسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش ڕزگارکران.
-

ژنە کۆچبەرە سودانییەکان بێ ئاون
نزیکەی دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە سودان تێدەپەڕێت، بەڵام ژنانی پەنابەر هێشتا لەناو کامپەکاندا لەناو نائارامی و تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیدا خەبات دەکەن.
-

پەروین ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا
رێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند پەروین ئەدوایی، چالاکوانی کورد لە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و دواتر بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە.
-

خۆبەڕێوەبەری گەلی لە قڕکردن ڕزگار کرد
هێلین هاجەم، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کاری شاری کۆبانێ، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە شارەکەدا ڕایگەیاند، ئەم سیستمە گەلی لە جینۆساید ڕزگارکرد.
-

بەهۆی گەڕان بەدوای کانزاکاندا چیتر دار لە پیران گەشە ناکات
ژنانی دانیشتووی گوندی پیران داوای ڕاگرتنی چالاکییەکانی کانزاکان لە پیرانی ئامەد دەکەن، ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی گەڕان بەدوای کانزاکاندا چیتر نەمامەکان گەشە ناکەن، هەروەها هەوڵدەدەن بە لق و پۆپی ئەو نەمامانەی لە شارۆچکەکە چێندراون، سروشت بپارێزن.
-

چالاکوانانی تشرین: بە ڕۆحی کۆبانێ سەردەکەوین
ئێشکگرانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە بەنداوی یشرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بە ڕۆحی کۆبانێ، بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش سەرکەوتوو دەبێت.
-

ئەو ژیانە نوێیەی لە کۆبانێ بونیاد نراوە هەمیشە ئومێد دەبێت بۆ ژنان'
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بە بۆنەی ١٠ ساڵەی ڕزگاری کۆبانێ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ژیانە نوێیەی کە لە کۆبانێدا بونیاد نراوە، هەمیشە ئومێد دەبێت بۆ ژنان.
-

ژنانی ئەندازیار؛ لەسەر ڕێگای پێچاوپێچی هەڵاواردن و خەبات
ژنە ئەندازیارەکان لە ئێران ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ڕەگەزی و نایەکسانی پێکهاتەیی دەبنەوە؛ ئەم ڕاپۆرتە لە ڕێگەی چاوپێکەوتنێکی ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەندازیارێکی ژن لە گۆشەی ئەم بەربەستانە و چارەسەرەکان بۆ تێپەڕاندنیان دەکۆڵێتەوە.
-

ڕاشا ناسر، ئەکادیمیستێکی عەلەوی ئەشکەنجە درا تا گیانی لەدەستدا
دەرکەوت کە ئەکادیمیستی عەلەوی ڕاشا ناسر عەلی، لە بەشی زمانی عەرەبی زانکۆی حومس کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە ئەشکەنجەدرا تا گیانی لەدەست دا.
-

وانەبێژانی لادراو: داواکارین لە جێگەی مامۆستایانی خانەنشین دابنرێین
مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم بەبیانووی جۆراوجۆر لە کار لایبردووین، داوادەکەن بخرێینە جێگەی ئەو مامۆستایانەی ئەمساڵ خانەنشین دەکرێن.
-

ئەزموونی وێژەی نووسەرێک لە شەڕی غەززە
نووسەر ڕەشا فەرحات ئاماژەی بەوەدا کە نووسین، لەو شوێنەی کە داگیرکاری هەیە، بەشێکە لە خەباتی ژنان و لە هەمانکاتدا یەکێکە لە ڕێگاکانی بەرخۆدانی گەلانی ستەملێکراو، هەموو ڕستەیەک گوزارشت لە ئازاری ئەم ئەزموونە دەکات.
-

"ئامانجی دیدارەکە وەرگرتنی ڕاسپاردەی باشوورە بۆ ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان"
بێریڤان محەمەد، ئەندامی پەیەدە لە بارەی دیداری باشوور دەڵێت: دەبێت وەک کورد و پێکهاتەکان شوێنمان لە دەستووری داهاتوودا هەبێت و خاوەن ستاتۆیەک بین، ئامانجی دیدارەکەش کۆکردنەوەی بۆچوون و ڕاسپاردەی باشوورە بۆ داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین ئامادە دەکات
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە چاودێری هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین دەکەن و مانگی داهاتوو ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشەکان ئامادە دەکەن.
-

٦ ساڵە کارەبایان نییە: هۆکارەکەی داگیرکارییە
نورە عەلی، تەمەن ٦٠ ساڵ، کە لە گوندی بیسیس لە زرگان کۆچی کردووە و لە دەوروبەری گوندی زێدیێ دەژی، باس لەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی دەولەتی تورکیاوە کارەبایان نەبووە خۆیان کولیچە و نان لە تەنوردا ئامادە دەکەن.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: دەنگی قارەمانێتی هێشتا بڵاودەبێتەوە
بە بۆنەی ١٠ەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ، ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەڵێنی بەرخۆدانی نوێکردەوە و ڕایگەیاند: "دوای ١٠ ساڵ هێشتا دەنگی قارەمانێتی دەنگدانەوەی هەیە".
-

لە کۆتا بۆردوومانی بەنداوی تشریندا ٢١ کەس بریندار بوون
وڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین و ٢١ کەس بریندار بوون، ناوی بریندارەکان بڵاوکرانەوە.
-

بەرخۆدانی کۆبانێ: جیهان لە تیرۆری داعش ڕزگاری بوو
گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانێ گۆڕی ئەو شەڕڤانانەی تێدایە کە لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە، هەر بۆیە ئەم گۆڕستانە بە یەکێک لەو پیرۆزانە ناسراوە کە شایەتحاڵی بەرخۆدانی کۆبانێیە.