ڕۆژانە
-

١٢ کەس لە کۆمەڵکوژییەکەی سیرین گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بازاڕی گشتی لە شاری سیرین گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٢ کەس.
-

“گەورەترین تیرۆر خودی دەوڵەتی تورکیایە”
فاتمە حسێن، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵە و دانیشتووی شاری زرگان دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا لەڕێگەی هێرشەکانەوە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و بە کردەوەکانی خۆی گەورەترین تیرۆریستە.
-

ژنانی گوندەکانی ورمێ لە بواری پەروەردەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە
کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ٤٠ ساڵ نەیتوانیووە سیستمی پەروەردەیی دابمەزرێنێت، لەو نێوەندەدا ورمێ بووەتە ئەو ناوچەیەی زۆرترین زیانی پێدەگات، نەبوونی خوێندنگە و مامۆستا و ئیمکاناتی پەروەردەیی دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان لە مافە پەروەردەییەکان بێبەش بکرێن.
-

ژمارەی بریندارانی هێرشەکەی زرگان بەرز بووەوە
ژمارەی بریندارانی بۆردومانی گوندی ئوم هەرمێل لە زرگان لەلایەن داگیرکاری تورکیاوە گەیشتە ٨ کەس.
-

بۆ داوای دانپێدانانی خۆبەڕێوەبەری ٦٥٠ ژن نامەیەک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرن
٦٥٠ ژن لە ٥٠ وڵاتەوە کە لە ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەداران، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان و نووسەران پێکهاتبوون، نامەیەکی کراوەیان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد و داوای دانپێدانان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد.
-

ساڵی ڕابردوو ١٧٠ ژن لە کینیا کوژراون
پاتریشیا ئەنداگۆ، لێکۆڵەری سەرەکی پڕۆژەی بێدەنگکردنی ژنان، دووپاتیکردەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ کوشندەترین ساڵ بووە بۆ ژنانی کینیا، ١٧٠ تاوانی کوشتن دژی ژنان لەو وڵاتە ئەنجامدراوە.
-

تاڵیبان مامۆستایەکی ئەفغانستانی دەستگیر کرد
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە، چوار مامۆستای ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کران، دەشڵێن، یەکێک لە مامۆستا دەستبەسەرکراوەکان ژنە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
سۆفیە ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لەو دۆسیەیەی کە دادگایی کرابوو، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

کۆنگرەی ستار: هەموواری یاسای باری کەسێتی دەرگای جیاکاری و نایەکسانی دەکاتەوە
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق هەنگاوێکی دواکەوتووانە پێکدەهێنێت، کە هەڕەشە لە دەستکەوتە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی ژنانی عێراق دەکات.
-

بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندی ئوم هەرمێلا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گەڕەکی ئوم هەرمێلا لە زرگان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو، چوار ژنیش برینداربوون.
-

پێشێلکاری نوێ... هێزەکانی پشتیوانی خێرا زیاتر لە ١٠٠ کەسیان لە باکووری دارفور کوشت
لە شەپۆلێکی نوێی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی خەڵکی مەدەنی، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە گوندەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری فاشری پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکوور کوژران، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
-

لە یەمەن تۆڕی هاوپشتی ژنان پێشێلکارییەکانی دژی ژنان شەرمەزار دەکات و داوای پاراستنیان دەکات
تۆڕی هاوپشتی ژنان، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ژنان لە یەمەن، کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە ئیدانە کرد، جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی سیاسەتی نەتەوەیی گشتگیر بۆ پاراستنی ژنان و دابینکردنی پاراستنی بەپەلە بۆیان کرد.
-

٧ ژنی ئەفغانستان لە پاڵەوانێتی ئاسیا پلەی دووەمیان بەدەستهێنا
ماڵپەری ژنانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، ٧ ژنی ئەفغانستان لە پاڵەوانێتی کاراتیی ئاسیا لە ئێران پلەی دووەمیان بەدەستهێناو مەدالیایی زێر و زیوییان پێ بەخشراوە.
-

ژنانی ئێزدی و عەرەب هەنگاوی دووەمیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستپێکرد
ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی عەرەبی هەنگاوی دووەمیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکردووە.
-

ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان؛ لە دوو بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیادا ٦ هاوڵاتی گیانیان بەختکرد
دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگی ئەنجان دەدات و لە دوو بۆردوومانی جیادا لە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ ٦ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان بەختکرد.
-

کۆنگرەی ستار هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستاری عەین عیسا لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆردومانی سوپای تورکیای بۆ سەر گوندی ئەل-جەماس لە عەین عیسا شەرمەزار کرد و داوای لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد کۆتایی بەو تاوانانە بهێنن کە ئەنجام دەدرێن.
-

یونسێف: ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵبووە بۆ منداڵان
ڕێکخراوی یونسێف بڵاویکردووە، ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵبووە بۆ منداڵان، لە هەر شەش منداڵێک لە جیهاندا یەک منداڵیان دەکەونە ناوچەی شەڕەوە.
-

لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکدا منداڵێکی ساوا گیانی لەدەستدا
لە بۆردوومانێکی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر گوندی ئەلجەمماس لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا لە فوراتی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا منداڵێکی ساوا گیانی لەدەستدا و ژنێک و منداڵیکی کچ برینداربوون
-

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی ڕۆژهەڵاتی هەژاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە شارۆچکەی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.
-

مریەم تاوسیی ڕاکەری ئێرانی ڕیکۆردی لە پێشبڕکێکانی ئەمریکادا شکاند
مریەم تاوسی، ڕاکەری ئێرانی بەشداریی لە پێشبڕکێکانی ڕاکردنی ناو هۆڵی لە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکادا کرد و توانی ژمارەی پێوانەیی لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتریدا بشکێنێت.