لە دوای ڕووخانی ئەسەدەوە نزیكەی ١١ هەزار کەس لە سووریا کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، ١٠ هەزار و ٩٥٥ کەس لە سووریا کوژراون، بە جۆرێك سێ هەزار و ٥٤ کەسیان بە شێوەیەکی مەیدانی کوژراون.

ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە دوایی ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا ڕووخاون ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، ١٠ هەزار و ٩٥٥ کەس لە سووریا لە ئەنجامی توندوتیژی و پاکتاوکردنی نەژادیی کوژراون، لەو ژمارەیە ٤٦٣ یان منداڵ و ٦٣٦ كەسی دیكەیان ژن بوون. سێ هەزار و ٥٤ کەسیان بە شێوەیەکی مەیدانی کوژراون،
باس لەوەشكراوە نەبوونی میکانیزمی کاریگەر بۆ لێپرسینەوە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نەبوونی دامەزراوەی یاسایی و دادوەریی مەترسیەکی گەورەیە لەسەر هەموو گەلانی سووریا بەبێ جیاوازیی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، نەبوونی لێپرسینەوە لە چەكدارانی دەسەڵاتی كاتی دیمەشق، هۆکارێکی گەورەیە بۆ دوووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی کوشتن و ڕفاندن و پاکتاوی نەژادیی و بیروباوەڕە جیاوازەکان.
جێگای ئاماژەیە، لە ئاماری مانگی ڕابردووی ڕووانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ هاتووە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە ١٠ هەزار و ٦٧٢ کەس کوژراون.