ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 205 لە 1.030

7 تشرینی یەکەم 2025

  1. ڕاژن: ئێمە نەریتی چاپەمەنی ئازاد بە زیندووی دەهێڵینەوە

    ڕاژن: ئێمە نەریتی چاپەمەنی ئازاد بە زیندووی دەهێڵینەوە

    ڕاژن بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند: دوای غوربەتلئ ئەرسۆز، ئێمە، گەلی کورد بەتایبەتی، دەنگی هەموو گەلانی ستەملێکراو و ئەو ژنانە دەبین کە بە نەبوون دادەنرێن. ئێمە سوورین لەسەر پاراستنی نەریتی چاپەمەنی ئازاد.

  2. وۆرکشۆپی هۆشیاری بۆ دایکان بەڕێوەچوو

    وۆرکشۆپی هۆشیاری بۆ دایکان بەڕێوەچوو

    ڕێکخراوی وۆرکشۆپێکی یەک ڕۆژی هۆشیاری بۆ نابیستان ڕێکخست، چەندین بابەتی پەروەردەی خێزانی و ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەناو خێزان و پشتگیریکردن لە گەشەسەندنی دەروونی منداڵان لە ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروستدا خرایەڕوو.

  3. ئەنجومەنی ژنان؛ خەباتێک بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و مافەکانی ژنان

    ئەنجومەنی ژنان؛ خەباتێک بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵ و مافەکانی ژنان

    ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵدەدات هەوڵەکانی ژنان یەکبخات، بەشداریکردنیان بەرزبکاتەوە و مافەکانیان لە دەستووری داهاتووی سووریادا مسۆگەر بکات لەڕێگەی ڕێکخستنی چالاکی هۆشیارکردنەوەکان کە جەخت لەسەر ڕۆڵی سەرەکییان دەکەنەوە.

  4. یەرەژە: ڕاگەیاندن گۆڕەپانێک نییە بۆ ململانێی سیاسی بەڵکو شوینی بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە

    یەرەژە: ڕاگەیاندن گۆڕەپانێک نییە بۆ ململانێی سیاسی بەڵکو شوینی بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتییە

    یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کورد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆژنامەگەری ئازادی ژنان دەنگێکی بەرخۆدان پێکدەهێنێت کە لە ئازار و هۆشیاری ژنانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەرجەستەکردنی میراسی شەهید غوربەتلی ئارسۆزە.

  5. "گەنمی کوڵاو" میراسێکی ژنانە کە بە ئاگری نەریت لێدەنرێت

    "گەنمی کوڵاو" میراسێکی ژنانە کە بە ئاگری نەریت لێدەنرێت

    ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن لە ئامادەکردنی "گەنمی کوڵاو"، سەرەڕای گۆڕانکارییە مۆدێرنەکان، بەهۆی بەها خۆراکی و ئابوورییەکەیەوە، ئەم ڕێوڕەسمە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتییە کە خێزان و منداڵان کۆدەکاتەوە و ڕۆڵی گرنگی ژنانە لە پاراستنی میراسی کولتووری.

  6. "ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری بڵاودەکاتەوە تێکۆشان دەکەن"

    "ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری بڵاودەکاتەوە تێکۆشان دەکەن"

    تەوار عادل، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: بە درێژایی مێژوو ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد ڕووبەڕووی ئاستەنگی و تیرۆرکردن لە پێناو کارکردن لەسەر کەیسەکانی ژنان بونەتەوە، بەڵام بە ئیرادە لە پێناو گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی ژنان، ڕووبەڕووی دەسەڵاتی پیاوسالاری تێکۆشان دەکەن.

6 تشرینی یەکەم 2025

  1. نیکی کەریمی؛ شکاندنی بێدەنگی هونەرمەندان لە بەرانبەر باڵاپۆشی زۆرەملێ

    نیکی کەریمی؛ شکاندنی بێدەنگی هونەرمەندان لە بەرانبەر باڵاپۆشی زۆرەملێ

    نیکی کەریمی ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئێران وێنەیەکی بەبێ سەرپۆش لە بەریتانیا بڵاو کردەوە ئەوە لەکاتێکایە ژمارەیەک لە ئەکتەرە ژنەکان بەهۆی ڕەتکردنەوەی پۆشینی باڵاپۆشی زۆرەملێ لە دوای شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” پەراوێز خراون.

  2. ژن و ئایین و سیاسەت لە ڕوانگەی بێرین سۆنمەزەوە

    ژن و ئایین و سیاسەت لە ڕوانگەی بێرین سۆنمەزەوە

    بێرین سۆنمەز، توێژەر و مێژوونووسی تورک، جەختی لەوەکردەوە، کە لابردنی سەپۆشەکەی ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە چەوساندنەوەی سیاسی ئایین، داوای بەهێزکردنی ژنانی ئیسلامی و پاراستنی عەلمانیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی پیاوسالاری و یەکخستنی خەباتی ژنانی کرد.

  3. ڕێپێوانی ژنان لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە؛ خەباتێک بۆ ئازادی و دیموکراتیک

    ڕێپێوانی ژنان لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە؛ خەباتێک بۆ ئازادی و دیموکراتیک

    ڕێپێوانێکی ژنان لە ئامەدی باکووری کوردستانەوە بەرەو ئەنقەرە بە سەرۆکایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" دەستیپێکرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دانپێدانانی دەستووری بە مافەکانی گەلی کورد دەکرێت.

  4. گرێتا تونبێرگ کە تۆمەتەکانی سووکایەتیکردنی لەسەر بوو دیپۆرتکرایەوە

    گرێتا تونبێرگ کە تۆمەتەکانی سووکایەتیکردنی لەسەر بوو دیپۆرتکرایەوە

    گریتا تونبێرگ، چالاکوان لە ئیسرائیلەوە دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ یۆنان، دوای ئەوەی هەواڵی خراپ مامەڵەکردنی لە دەستبەسەرکردندا بڵاوبووەتەوە، لە دوای بەشداریکردنی لە "کەشتی خۆڕاگری" کە بەرەو غەززە دەڕوات توڕەیی نێودەولەتی لێکەوتووەتەوە.

5 تشرینی یەکەم 2025

  1. مەکەگە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مانگی ئەیلولی ئاشکرا کرد

    مەکەگە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مانگی ئەیلولی ئاشکرا کرد

    مەکەگە لە ڕاپۆرتی مانگی ئەیلوولی خۆیدا سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووسان بە فشار و چەوساندنەوە بەردەوامە و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەش بەوە کراوە پێنج ڕۆژنامەنووسی ژن زیندانی کراون.