ڕۆژانە
-

سیما عەلیپوور چالاکوانی مافی مرۆڤ دەستبەسەر کرا
سیما عەلیپوور، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە نیشتەجێی تەبرێزە، دوای ئەوەی لە ١٧ی ئادار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی وتە بدات، دەستبەسەر کرا.
-

کۆنگرەی ستار: بەرخۆدانی کۆبانێ و پێکهاتەکانی سووریا بەردەوام دەبێت
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سووریا و کۆمەڵکوژییەکەی بەرخ بۆتان کرد و ڕایگەیاند، بەرخۆدانی کۆبانێ و پێکهاتەکانی سووریا بەردەوام دەبێت.
-

"بڵێسەی نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە بڵێسەی ئازادی و ئارامی"
فیروزە زۆگورلی جەختی لەوەکردەوە کە گەل پاشەکشە ناکات سەرەڕای ئەو ئازار و ستەمانەی کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ئەم پرۆسەیە دەبێتە ڕێنێسانسێک بۆ گەلی ئێزدی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نامەکەیدا بۆ پێکهاتەی ئێزدی ڕایگەیاند، ئەم پرۆسەیە دەبێتە ڕێنێسانسێک بۆ گەلی ئێزدیمان.
-

لە ئاکرێ ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێندرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ بڵاوی کردەوە، ژنێک لە کامپی ماملیانی سەر بە شارۆچكەی ئاکرێ لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێندرا.
-

لە نەورۆزی شەنگالەوە: ئازادی بەدەستدەهێنین
ئەمساڵ کۆمەڵگەی ئێزدی بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆڵی قەرس لەگەڵ کۆمەڵگەی عەرەبی جەژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد، ژنانی ئێزدی کە بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان گێڕا، وتیان: ئازادی بەدەستدەهێنین.
-

لە زنجیرەیەک هێرشی نوێ بۆ سەر غەززە زیاتر لە ٣٥٠ کەس کوژران
هێزەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەستپێکرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٥٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ هەن.
-

بە هێنانە ناوەوەی هێمای کوتلەیی لە کۆمەڵێک ڕێوڕەسمی نەورۆزدا هەوڵی پەراوێزخستنی ژنان دەدرێت
هێنانە ناوەوەی هێمای کوتلەیی بۆ ناو بەشێک لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جگە لەوەی دەبێتە هۆی دووبەرەکی و شێواندنی سروشتی فرەیی و هاوپشتیی ئەم ئاهەنگە، ژنانیش پەراوێز دەخات و بە سەپاندنی "یەکپارچەیی زۆرەملێ" پێگە و داهێنانیان لاواز دەکات.
-

٧ ساڵی داگیرکەری و دوو سال کۆچبەر: ئەگەر بگەڕێینەوە لەگەڵ ئیدارە و هێزەکانمان دەژین
حەمیدە محەمەد خەڵکی شاری عەفرین لە هەشتەمین ساڵیادی داگیرکردنی شارەکەیدا ڕایگەیاند کە مەرجی گەڕانەوەیان ئەوەیە کە دووبارە لەژێر چاودێری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بژین.
-

"سەپاندنی دەستوور درێژەپێدەری پلانەکانی کۆچ و داگیرکارییە"
ژنانی کۆچبەری سەرێکانی ڕایانگەیاند، هێڵی بەرخۆدانیان بۆ ژیانێکی خاوەن شوناس و کولتوور و ڕەوشت هەڵبژاردووە، سەپاندنی دەستوور بنەڕەتی یەکێکە لە پلانەکانی درێژەدان بە کۆچ و داگیرکاری.
-

ئەڤین شاهین لە قامیشلۆوە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان دەناسێنێت
ئەڤین شاهین، خەڵکی شاری قامیشلۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەی دەستکەوتەکانی ژنان لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا شۆڕشی ژنان دەناسێنێت.
-

لە کانتۆنی فورات دژی کۆمەڵکوژییەکەی بەرخ بۆتان ڕێپێوان کرا
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک لە گوندی بەرخ بۆتان ئەنجامیان دا، ڕێپێوانیان کرد.
-

هێزە ئەمنییەکان لە بێورانی سەردەشت ڕێگری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکەن
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت بە سەپاندنی کۆت و بەند و هەڕەشە پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی بیوران گرت.
-

"پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ کۆمەڵکوژییەکەی بەرخ بۆتان بکرێتەوە"
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاندنێکی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە گوندی بەرخ بۆتانی کۆبانێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بکرێتەوە.
-

ئێران سزای بەسەر ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤدا سەپاند
ڕژێمی ئێران بە کۆی گشتی زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر دوو ژنە ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی دانیشتووی شاری ئابادانی ئێراندا سەپاند.
-

ئەو ژنەی لە ڕانیە سووتا گیانی لەدەستدا
ئەو ژنەی لە ڕانیە بوتڵی غاز لە ماڵەکەیان تەقییەوە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
-

سۆنگول گولەر لە ئەنجومەنی عشتارەوە: پەیامەکانی ئاشتی و دیموکراتیک گەورەتر دەکەین
سۆنگول گولەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتارلە کامپی پەنابەرانی مەخموور باسی لە گرنگی و واتای نەورۆز کرد و ڕایگەیاند، بە گەرمی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشوازی نەورۆز دەکەن.
-

توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان، لە کولتووری باڵادەستی کۆمەڵگەوە تا دەگاتە نەبوونی پەروەردە
ڕووناک زەمانی، توێژەری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئێمە قسەی لەسەر توندوتیژی دژی منداڵان و ژنان کرد و ڕەگ و کاریگەری و ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم توندوتیژییەی لە کۆمەڵگەدا ڕوون کردەوە، لە ڕێگریکردن لەم برینانە جەختی لە گرنگی پەروەردە کردەوە.
-

سێ منداڵی گیانیان لەدەستداو لە زینداندا مایەوە: تا ئێستاش خەبات دەکات بۆ ئاشتی
مەریەم سۆیلو کە سێ منداڵی لە ڕیزەکانی پەکەکەدا گیانیان لەدەستدا و ساڵانێک لە زینداندا بوو، دڵخۆشی خۆی بۆ بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و وتی: سەرەڕای ئەم ئازارانە، هیوای ئاشتی بەردەوامم پێدەبەخشێت.
-

دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجام دا
دەوڵەتی داگیرکەری تورك لە هێرشێکدا بۆسەر گوندی بەرخ بۆتانی لە سونوری کۆبانێ، بۆردوومانی ماڵێكی كرد و لە ئەنجامدا نۆ كەس شەهید بوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.