ژنانی کۆبانێ: ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود هێڵی سووری ئێمەن
ژنانی شاری کۆبانێ سڵاویان لە خۆڕاگری خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کرد و هۆشدارییان دا، کە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود هێڵی سووری ئێمەن.

بەرچەم جودی
کۆبانێ- چەتە جیهادییەکانی هەتەشە بە پاڵپشتی وەزارەتی بەرگری سووریا کە نزیکەی هەفتەیەکە گەمارۆی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەیان لە شاری حەلەب داوە، لە دوێنێوە بە چەکی قورسی جۆراوجۆر هێرش دەکەنە سەر ئەو گەڕەکانە، ئەو کەسانەی کە وەڵامی هێرشەکانیان نەدایەوە، لە ئەنجامی هێرشە توندەکاندا کوژران و بریندار بوون، هەروەها ژنان لە دژی ئەو هێرشانە شۆڕشیان لە هەردوو گەڕەکەکەدا کرد،کە کورد تێیدا نیشتەجێیە ڕوویاندا، لەگەڵیشدا، ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاردانەوەی توندیان هەبوو.
"ئێمە دەستبەرداری بەرخۆدانمان نابین"
خاتم عەلی کە هاوژینەکەی لە بەرخۆدانی کۆبانێ شەهید بوو، ڕایگەیاند، کە سەری بۆ هیچ هێزێکی جیهادی دانەوێنێ، وتی: ئێمە وەک ژنانی کورد هەرگیز سەر بۆ هیچ هێزێک دانەوێنین، هەروەها سەردەم گۆڕاوە و ئێمەش لەگەڵیان گۆڕاوین، بۆیە نابێت هیچ هێزێک وا بیر بکاتەوە کە دەتوانن شوێن و خاکی ئێمە داگیر بکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی منداڵ و هاوژینەکانمان گیانیان بەخشی بۆ ئەوەی بتوانین ژیانێکی شکۆمەندانە و سەلامەت بژین، مەحاڵە ئێمە دەستبەرداری بەرخۆدان بین.
"سەرمان بۆ چەتەو جیهادییەکان دانانوێنین"
وتی: ئەم گروپە جیهادیانەی ئێستا هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانمان لە حەلەب، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان، هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: ئێمە دەڵێین ئەم هێرشانە لەلایەن منداڵەکانی ئەردۆغانەوە ئەنجام دەدرێت، ئەوانەی سەریان بۆ دەوڵەتی تورکیا دانەناوە، چاوەڕێی ئەوەن سەریان بۆ باندەکانی دانەوێنن.
خانم عەلی ئاماژەی بەوەدا٫ کە ئامادەن بەرگری لە ئەشرەفییە و گەڕەگی شێخ مەقسود بکەن٫ وتی: خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە خۆڕاگرن، هەموو هێرشەکانیان ئەزموون کردووە و شکستیان هێناوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمە وەک خەڵکی کۆبانێ بە دڵ و گیان ئامادەین دەچینە حەلەب و لەوێش بەشداری بەرخۆدانی گەلەکەمان دەکەین.
"ئەو هەڵوێستەی کە سەریهەڵداوە هەڵوێستی هەموومانە"
کەلیمە محەمەد ئاماژەی بەوەدا، کە بەرخۆدانی حەلەب هەڵوێستی هەموو خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای نیشانداوە، وتی: ئێمە خۆڕاگری و هەڵوێستی گەلەکەمان لە باوەش دەگرین و سڵاویان لێدەکەین، بە هەڵوێستی ئەوان دەیانتوانی دەنگ و هەڵوێستی هەموومان لە دژی ئەو چەتانە نیشان بدەن و بۆ ئەمەش خەڵکی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود نوێنەرایەتی ئیرادەی هەموومانی کرد، بۆیە ئێمە لە شاری کۆبانێیەوە بە گەلەکەمان وتووە کە تۆ تەنها نیت، دڵمان بە هەزاران بۆت دەشکێت، هەروەها کەلیمە ڕایگەیاند، کە کاتێک ئەمنێ و شەرەفیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بەرخۆدانی بێهاوتای سەرهەڵدەدات، وتی: ئەو خاڵەی کە ئێمە وەک پێکهاتەیەک یەکدەخات، بەرخۆدان بۆ پاراستنی بوون و شەرەفمانە، هەروەک لە بەرخۆدان لە بەنداوی تیشریندا دیار بوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئامادەین بەرخۆدان بەرەو ئاستێکی دیکە ببەین و کاروان بە کاروان بەرەو حەلەب پێشبخەین.
"بەزاندنی هێڵی سوورمان لێکەوتەی ڕاستەقینەی دەبێت"
لە وەڵامی پەرەسەندنی هەڕەشە و لێدوانەکان دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات، کەلیمە محەمەد، وتی: با کەس هێزی خۆی لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و گەلەکەمان تاقی نەکاتەوە، گەل هێڵی سوورە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات و بۆ ئێمەش هەمان شتە، هەرکەسێکیش هێڵی سووری ئێمە ببڕێت ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت و نەگەڕاوە دەبێتەوە.
ڕاوێژکاری حکومەتی گوازراوەی سووریا، وتی: کە قەسەدە تەنها لە ٥٪ی کوردەکان لە سووریادا نوێنەرایەتی دەکات، با هەوڵ بدەین، ئێمە نیشانیان دەدەین کە قەسەدە نوێنەرایەتی چەند کەس دەکات، دڵنیام دوێنێ لە حەلەب و دێرەزوور وەڵامەکەیان وەرگرتووە.
"پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەری سەرکەوتنی بەرخۆدانەکانە"
مەیسون کەوەر، ژنێکی گەنج، وتی: چەتەکان نەیانتوانی یەک هەنگاو بۆ ناو گەڕەکەکانمان بنێن، کاردانەوەی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: "دوێنێ خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵییەوە، بە بەرخۆدان و ئیرادەی خۆیان ئەو گەمارۆ و ڕێکەوتنانەی کە لە دژی ئەوان کرابوون، شکاند، سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی قورس و ماددی و مرۆڤی کاوزیکردنی چەتەکان زیانیان پێگەیشتووە، نەیانتوانی یەک هەنگاو بنێن بۆ ناو ئەم گەڕەکانە، ئەمەش کارەساتێک بۆ ئەوان دەبوو.
مەیسۆن کەوەر جەختی لەوە کردەوە کە پیشنەگایەتی ژنان مسۆگەری سەرکەوتنە و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: باوەڕمان بە هێزی گەلەکەمان لە حەلەب هەیە کە وەڵامی هەموو هێرشەکان دەداتەوە، بە تایبەتی سڵاو لە بەرخۆدان و وەڵامدانەوەی ژنانی گەنج دەکەین، بە دڵنیاییەوە پێشەنگایەتی ژنان مسۆگەری سەرکەوتنی بەرخۆدانەکانە.