
بکوژی منداڵەکەی هەڵەبجە، باوکی بوو
١٠ی ئاب، ڕاوێژ قادر سەعدی ٩ ساڵ، پاش دیارنەمانی بە کوژراوی لە بیری مزگەوتێکدا دۆزرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیس ئاشکرای کرد کە بکوژی منداڵەکە باوکییەتی.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

١٠ی ئاب، ڕاوێژ قادر سەعدی ٩ ساڵ، پاش دیارنەمانی بە کوژراوی لە بیری مزگەوتێکدا دۆزرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیس ئاشکرای کرد کە بکوژی منداڵەکە باوکییەتی.

دوای ئەوەی دەستیان بەسەر شاری هەراتی ئەفغانستاندا گرت، تاڵیبان قەدەغەی کارکردن و خوێندنی ژنانیان ڕاگەیاند.

نەوال خەلیفە دەبێتە یەکەم جێگری ژنی سەرۆکی یانەی تۆپی پێ لە مەغریب.

دوێنێ ١٤ ئاب، دوو پارێزەری ژن لەگەڵ چوار پارێزەری پیاو و چالاکوانێکی کۆمەڵی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستگیرکران.

سەیوان ڕۆستەم لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا دەنووسێت ئەفغانستان سەرباری ئەوەی خاوەنی لەشکر و هێزی سەربازی بوو بەڵام نەیتوانی بەرامبەر تاڵیبان بووەستێتەوە، نمونەی شەڕڤانان دەهێنێتەوە و دەڵێت: کچانی کۆبانێ ڕووبەڕووی دڕندەترین گروپی تیرۆریستی بوونەوە.

بەهۆی بێسەروشوێن بوونی سێ ئەندامی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و دەستگیرکردنیان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، کەمپەینی یەکڕیزی ژنان داوای ئازادکردن و هەڵوێستی ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەن لە پێناو بەدەستخستنی مافی ژنان.

ماڵپەرەکانی باشوری کوردستان گرنگی بە هەواڵەکانی تایبەت بە ژنان نادەن، لە کۆی هەزار و ٩٦١ هەواڵ تەنها ٩٥ هەواڵ تایبەتن بە ژنان، چالاکوانێکیش ئاماژە بەوەدەکات کە تا ئێستا جیاوازی ڕەگەزی کۆتایی پێنەهاتووە.

CFWIJ کاردانەوەی لەسەر دەستبەسەرکردنی پەیامنێری ژن نیوز، بێریتان جانێزەر خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بە لایەنی کەم ٨٥ حاڵەتی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن تۆمارکراوە، ١٦ ڕۆژنامەنووسی ژن دەستبەسەرکراون، نزیکەی 50 ڕۆژنامەنووس توندوتیژی جەستەیییان بەرامبەر کراوە. داواش لە دەسەڵات دەکەن کە ژینگەیەک بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بکات بە ئازادی کار بکەن.

لە خورماتوو منداڵیکی ساوا فڕێدەدرێت و خێزانیک ئەرکی بەخێوگرتنی دەگرنە ئەستۆ.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادا لە ٢٦١ـەمین ڕۆژدایە، سەدا زەنگین، پارێزەر، ئاماژەی بەوەدا ئەو زیندانیانەی ماوەی ٨ مانگە مانیان لە خواردن گرتووە، ڕووبەڕووی پێشێلکردنی ماف و ژیانیان دەبنەوە، وتیشی: دەسەڵاتی سیاسی لە ئەنجامە نەرێنییەکان بەرپرسە.

لە دیبەیتێکدا هۆکارە سیاسی و پەروەردەییەکانی بەرەوپێش نەبردنی ژنانی لە کایە سیاسی و پەروەردەییەکاندا خرایە ڕوو.

ماوەی ٨ ڕۆژە سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون و زانیاری لەبارەیانەوە نازانرێت، لەبەیاننامەیەکیشدا ڕژاک داوا دەکات ژنان بێدەنگ نەبن بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان.

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەگەر بەردەوام بێت لە داهاتوودا دەبێتە مەترسی جدی، ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنەکانیش گرت کە تەنها لە یادەکاندا بیری توندوتیژییان دەکەوێتەوە.

دوو خوشکی خەڵکی جەزائیر لە گوندی ئێخلیجانی پارێزگای تازی ئۆسۆ، لەئاگری دارستانەکانی جەزائیردا گیانیان لە دەستداوە.

پلانێک بۆ نەهێشتنی توندوتیژی لە کۆمەڵگادا پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان کرا.

لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی لەناو هەرێمی کوردستان، دایکانی لەچک سپی سەردانی دەزگای شەهیدانی کوردستانیان کرد و داوایان کرد چیدیکە ڕێگە بە شەهیدبوونی ڕۆڵەی کورد نەدرێت.

دوای هێرش کردنە سەر ماڵی میدیا فەیزوڵا، پاڵەوانی لەشجوانی و محهمهد شهمسهدینی پاڵهوانی نێودهوڵهتی بهرزكردنهوهی قورسایی، لەشاری کەرکوک میدیا کوژرا و منداڵەکەشیان برینداربوو، دوێنێ دوو بکوژ دەستگیرکرا.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئاب، چالاکوانی مەدەنی سەبا کوردئەفشاری بۆ وەرگرتی چارەسەری پزیشکی لە زیندانی قەرچک بە مۆڵەت سەربەست کرا.

ئەنجومەنی عەشتاری مەخمور، دەربارەی دەستگیرکردنی سێ سیاسەتمەداری ڕژاک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە شاری هەولێر لە کاتی گەڕانەوەیان لە شەنگال، بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

زێڕێ مەتۆ شڤان، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل گیرە، لە ناوچەی دێرەزۆر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە ڕزگار کرا و لە ناوەندی شاری شەنگال لەلایەن تەڤگەری هاوکاریی ژنانی ئێزدی ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.