
یەکەم دادوەری عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد
زەکیە ئیسماعیل حەقی، یەکەم پارێزەری ژن لە عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٥٩ بووەتە دادوەر، ٢٣ی ئاب بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

زەکیە ئیسماعیل حەقی، یەکەم پارێزەری ژن لە عێراقدا کە لە ساڵی ١٩٥٩ بووەتە دادوەر، ٢٣ی ئاب بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی ڕاحلە ئەحمەدی و سوهیلە حیجاب، دوایی کۆتاییهێنان بە پشووەکانیان گەرانەوە بۆ زیندانی قەرچک لە وارامین.

جۆرجێت بەرسووم، بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی مەسیحی کانتۆنی قامیشلۆ، دەستکەوتەکانی ژنانی مەسیحی لە شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوا-باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاند و وتی: شۆڕشی ژنان یەکێکە لە بە نرخترین شۆڕشەکانی سەردەمی ئەمڕۆ.

ڕژاک لە بەیاننامەیەکدا هەوخەمی خۆی بۆ گەلی ئەفغانستان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە بە پێداگرییەوە بۆ ئازادی و تێکۆشان لەو پێناوەدا لەگەڵ ژنانی ئەفغانستانن و هێرشەکان بۆسەر شەنگال و ئەفغانستان بە هەمان ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری و پیاوسالاری دەبینین.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەمان کاتدا بۆردومانی ناوچەی شارباژێر و پێنجوێنیان کرد و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت پێویستە پەرلەمانی کوردستان دانیشتن لەسەر سنور بەزاندنەکانی تورکیا بکات.

ئاسایشی هەولێر ڕێگەنادات خێزانی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک سەردانی زیندان بکەن و داواکاریی بۆ دەستنیشانکردنی پارێزەرێک بۆ دۆسیەی ئەو سێ ژنە چالاکوانەش ڕەتکراوەتەوە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەدات کە مامەڵەی تاڵیبان بەرامبەر ژنان هێڵی سورە و کۆمسیاری باڵاش ئاماژە بەوە دەدات، پێویستە تاڵیبان ئازادی و مافی مرۆڤ پێشێلنەکات.

پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانیی ڕایگەیاند، کە دەست دەکات بە دامەزراندنی تۆڕێکی ژنان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی هاوخەمی لەگەڵ ژنانی ئەفغانیدا.

ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاند منداڵانی ئەفغانستان لە دۆخێکی مەترسیداردان و بەپەلە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە بۆ بەردوامبوونیان لە ژیان.

لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانێکی ژنان دەسەڵاتدارانی تورکیا تۆمەتی زیاتریان بۆ ئەو ژنانە دروست کرد، لەپێناو دەستگیرکردنیان و زیندانیکردنیان.

پەرستارێک لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی ڕۆژانەیدا ژیانی ٨ منداڵی ساوا لە مردن ڕزگار دەکات، کە بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین لە مردن نزیک ببوونەوە.

ژنانی پێکهاتەکانی کورد و میسر لە ناوچەی تل تەمر ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان بۆ سەر هەرێمەکە و بانگەشەی چۆڵکردنی قەزاکەیان لە خەڵکە ڕەسەنەکەی ڕەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا لە دەرەوەی ژیانی شکۆمەندانە هیچ ژیانێکی تر قبوڵ ناکەن و پارێزگاری لە تل تەمر دەکەن.

جێبەجێکردنی پڕۆژەی کانێکی کانزایی لە هەرێمێکی تورکیا دەبێتە هۆی وشکبوونی سەرچاوە ئاویییەکانی گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکان، پلاتفۆرمی ئیکۆلۆجی کازداغلەر لەسەر پرۆژەی کانەکەی کۆمپانیای چەنگیز داوای یاسایی تۆمار دەکات.

لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتیکی دانانی هاشتاگ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی شەنگال دەستیپیکرد، تا ئێستاش ٢٥ هەزار کەس هەشتاگەکەی بڵاوکردووەتەوە. ناوەندی هەواڵ

بە مەبەستی پشتیوانی و یەکڕیزی گەلی کورد، دایکانی ئاشتی لەچکسپی سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کورستانیان کرد. سلێمانی

چالاکوانان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا تاڵیبان کچانی خوار تەمەن ٧ ساڵان ناچار دەکات لەکاتی چوون بۆ قوتابخانەدا سەرپۆش بپۆشن.

ناوەندی ژنان بۆ هۆشیاری یاسایی لە میسر، بۆ بەشداری پێکردنی زیاتری ژنان لە ئەنجومەنە هەرێمییەکان و بوارەکانی دیکەدا بروشەری هۆشیاری بە ناوی" ڕێگەی ژنانی هەرێمی" چاپ و بڵاوکردەوە.

لە پێناو پاراستنی ژنان و ڕوودانی ڕوداوی دەستدرێژی لە فەڕەنسا تۆڕێکی سەلامەتی دانراوە بە ناوی "سەلامەتتر".

دایە پەری ناسراو بە حاجی پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەزووری تەڤگەری ئازادیی و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ ٢٢\٨ کۆچی دوایی کرد. سەیدسادق

کوەیت یەکێکە لەو وڵاتانەی هەرکاتێک هاوڵاتییەکی ڕەگەزنامەی وڵاتێکی دیکە بەدەستبهێنێت ڕەگەزنامەی نەتەوەکەی خۆی لەدەست دەدات، بە تایبەت ژنان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن لەگەڵ هاوڵاتییەکی بیانی.