هەڵمەتێکی هاشتاگ دژی داگیرکاریەکانی تورکیا دەستی پێکرد

لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتیکی دانانی هاشتاگ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی شەنگال دەستیپیکرد، تا ئێستاش ٢٥ هەزار کەس هەشتاگەکەی بڵاوکردووەتەوە. ناوەندی هەواڵ

لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتیکی دانانی هاشتاگ دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی شەنگال دەستیپیکرد، تا ئێستاش ٢٥ هەزار کەس هەشتاگەکەی بڵاوکردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەلایەن مەجلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستانەوە، شەوی ڕابردوو هەڵمەتێکی دانانی هاشتاگی #TurkeyBombsHospital لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستی پێکردووە.

هەڵمەتی هاشتاگەکە تا ئێستا ٢٥ هەزار جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دانراوە، لەسەر ئاستی عێراق چووەتە ڕیزی دووەمەوە، لە ئاستی تورکیا و ئەڵمانیاوە لە ڕیزی یەکەمی ئەو هاشتاگانەیە کە دوێنێ شەو دانراون.

 

دیجیتاڵ میدیای کوردستان لە بارەی هەڵمەتەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بە ناوی "تورکیا نەخۆشکانەکان بۆمباران دەکات، ئەوانە تاوانی جەنگن" بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە ":"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەبەردەوامی (تاوانی جەنگ) ئەنجام دەدات، تەنیا لەم هەفتەیەدا لە هەرێمی شەنگاڵ نەخۆشخانەیەکیان بۆمباران کرد، ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک لە قامیشلۆ – ڕۆژاڤا هێرشی بردە سەر جێی ئەو بریندارانەی کە شەڕیان لە دژی داعش کردبوو، لە شەنگال و ڕۆژئاوادا ناوەندی شارەکان بۆمباران دەکرێن و دەیان کەس کۆمەڵکوژکراون"

هەروەها، ئاماژەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، بۆیە داوایکردووە، کە هەموان بەشداریی لە هەڵمەتی دانانی هاشتاگی  #TurkeyBombsHospitalبکەن.