
پەروین بوڵدان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
نوسینگەی داواکاری گشتی ئیزمیر لێکۆڵینەوەیەکی لە سەر هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بوڵدان دەستپێکردووە، کە لە کاتی دانیشتنی دادگا لەسەر کوشتنی دەنیز پۆیراز کاردانەوەی لەسەر پانێڵی دادگا هەبووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

نوسینگەی داواکاری گشتی ئیزمیر لێکۆڵینەوەیەکی لە سەر هاوسەرۆکی هەدەپە پەروین بوڵدان دەستپێکردووە، کە لە کاتی دانیشتنی دادگا لەسەر کوشتنی دەنیز پۆیراز کاردانەوەی لەسەر پانێڵی دادگا هەبووە.

واشنتن ڕینا ئەمیری نێردراوی تایبەتی بۆ بەرگری لەمافی ژنانی ئەفغانی دەستنیشانکردووە.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس نزیک دەبینەوە، چەندین ڕێکخراوی ژنان لە پاریس بۆ یادی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کەلە کۆمەڵکوژییەکدا تیرۆر کران، دەڕژێنە شەقامەکان و داوای بەشداربوونی هەموو ژنان دەکەن.

پاش گفتوگۆیەک لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور کە مافی زیاتر بۆ ژنان دابین دەکات، ڕۆژی سێشەممە ئاژاوە لە پەرلەمانی ئوردندا سەری هەڵدا و یاسا دانەران بۆکسیان لەیەک دا.

هاوڵاتیانی شەهبا لە ڕێوڕەسمێکی شکۆداردا تەرمی نوژیان ئۆجالان کە لەگەڵ چوار هاوڕێیدا لە هێرشەکەی سەر کۆبانێ گیانیان لەدەستدا بەخاک سپارد.

منداڵەکان بەدەست ئەو قەیرانانەوە دەناڵێنن کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن، وەک ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان و ڤایرۆسی کۆرۆناو گۆڕانی کەشوهەوا.

یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

دەنیز پۆیراز کە لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر بارەگای هەدەپەی ئیزمیر كوژرا، ئەمڕۆ بکوژەکەی دادگایی دەکرێت.

زەینەب کارامان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کە لە چوارچێوەی دۆسیەی کۆبانێدا دادگایی دەکرا، دەستگیرکرا.

ڕۆژین بەنک هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور ڕایگەیاند کە پەنابەرانی مەخمور بە هەڵوێستی توندیان وەڵامی هەوڵەکانی هێزە عێراقییەکانیان دایەوە بۆ گەمارۆدانی کامپەکە.

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە لە سێ ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران ٢٣ کۆچبەر بێسەروشوێنن و ٩ی دیکەش تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

لە کاردانەوەی کۆمەڵکوژیی گەنجێک لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەفغانییەکان دەڵێن "ئێمە بێدەنگ نابین".

کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس و پارێزەری مافەکانی مرۆڤی ئێران، نێرگز محەمەدی، کە بە ژوری تاکەکەسی و قامچی سزادراوە، دەستیپێکردووە.

کۆمەڵەی نەوبەهار لەمانگی زستاندا خولی فێربوونی زمانی کوردی دەستپێدەکات، کەبە ڕێگەی ئۆنلاین وانەی شێوەزاری کرمانجی، سۆرانی و زازاکی دەوترێتەوە.

دژی داگیرکارییەکان و شەهیدکردنی پێنج گەریلا، گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و تێیدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان کرد.

لە مەراسیمەکەدا تولای هاتم ئۆگولەر، پەرلەمانتاری هەدەپە وتی: پێویستە ئەردۆغان و دەوڵەت ڕووبەڕوو بکرێتەوە و ئەو تاوانەیان قبوڵ بکەن، پێویستە داوای لێبوردن بکەن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان دابمەزرێت.

کچێکی خوێندکار و باوکی لە کاتی گەڕانەوەیان لە حەلەبەوە بۆ عەفرین، لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندران.

ماوەی ٥١٦ ڕۆژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە زیندانیی سیاسی زەینەب جەلالیان کە باری تەندروستی ناجێگیرە نییە.

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە چالاکی چادری مانگرتن لە سێمالکا کرد داوا دەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ئەو شەهیدانە ڕادەستی کەسوکاریان بکات و ڕێگەنەدات دەوڵەتی تورک لەناو گەلی کورددا گەندەڵی دروست بکات.

لەم مانگەدا کە هەموو منداڵان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئاهەنگگێڕانی ساڵی نوێ، دۆخی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ کە لە دەرگای ماڵەکەی خۆیان لە ناوچەی ئەلحسێنیە لە باکوری بەغدا ڕفێندراو دەستدرێژی کرایەسەر زۆر خراپە.