ڕژاک: تیرۆر و ڕەشەکوژی ناتوانێت ئیرادەی ئازادیخوازان بشکێنێت

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە دژی تیرۆرکردنی تێکۆشەر و ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە دژی تیرۆرکردنی سوهیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ  مێژووناس، جوگرافیاناس، شاعیر، تێکۆشەر و ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

 

دەقی بەیاننامەکەی ڕژاک بەم شێوەیەیە:

لە نیوەڕۆی ٢٨ ئاب ٢٠٢٢ دا زهنیەت و دەستی تیرۆری دوژمنانی ئازادی و نۆکەرەکانیان، سوهیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ  مێژووناس، جوگرافیاناس، شاعیر، تێکۆشەر و ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانی پێکا. ئەو تیرۆرە نیشانی دەدات کە زهنیەتی فاشیستانەی دەوڵەتی تورک و نۆکەرانی ناوخۆیی چۆن لە ئاست بەرخودان و تێکۆشانی گەلەکەمان، بێچارەیە و ترسنۆکانە هێرش دەکات. مامۆستا شەماڵ نەک هەر مێژووناس و جوگرافیاناسێکی ئاسایی بوو، بەڵکوو لە قوڵایی فەلسەفە و پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیدا خۆی قاڵکردبۆه‌وە، بۆئەوەش باش لێکۆڵینەوەی لەوە کردبوو کە جوگرافیا و مێژووی کفری و گەرمیان لانکەی کۆمەڵگەی سروشتین و ڕۆحە ئازادیخوازییەکەی لە ڕۆژی ئەمڕۆدا لە سەر ڕیشەی خۆی سەوز دەبێتەوه‌. دوژمنان و نۆکەران باشیش دەزانن ئەو تیرۆر و ڕەشەکوژیانە ناتوانی ئیرادەی ئازادیخوازان بشکێنێت، نەخاسم خەڵکی گەرمیان کە شاهیدی ڕەشەکوژیەکانی ئەنفال بوون. ئەوەی مامۆستا شەماڵی بۆ ساتەوەختێکیش ناسیبێ دەزانی کە ڕۆحی و زهنی بە چ ئاستێکی بەرزی هەست و وشیاری وڵاتپارێزی تژە بوو. ئەو پێشەنگێکی بەئەمەکی ئەو هێلی تێکۆشان بوو. ئەو نیشانی دەدا کە بێباوەڕی، بێهیوایی، هەڵهاتن لە وڵات، خودنەفرەتی نەک هەر قەدەر نیە بەڵکوو پێداگری لە تێکۆشان، بەرخودان و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد، ڕێزدار و بەکەرامەت دەبێ ئامانجی هەریەک لە ئێمە بێ. مامۆستا شەماڵ لە کردار، بیرکردنەوە و گفتاری خۆی دا سەلماندی چەندە لایەنگری و پێکهێنەری ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتی و پێکەوەژیانی گەلانە بۆ ئەوەش کردیانە ئامانج. دوژمنان هەمیشە هەوڵی ناکۆکی نێوان گەلان دەدەن، شەڕ تاو دەدەن و لەسەر ناکۆکی درێژە بە ژیانیان دەدەن بۆ  ئەوەش ئازادیخوازان دەکەنە ئامانج. ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەڵێن دەدەین کە پێکهێنەری خەون و ئاواتەکانی مامۆستا شەماڵ بین کە گەیشتن بە ئازادی، دیموکراسی و دادوەرییە.

بمرێ فاشیزم

بمرێ خیانەت

شەهیدان نامرن

ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک

٢٩/٠٨/٢٠٢٢