
لە هیندستان هەوڵی ڕزگارکردنی هاوڵاتیان دەدرێت
دەسەڵاتداران لە هیندستان تراکتۆر بەکاردەهێنن بۆ ڕزگارکردنی دانیشتوانی ئەو خانووبەرانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

دەسەڵاتداران لە هیندستان تراکتۆر بەکاردەهێنن بۆ ڕزگارکردنی دانیشتوانی ئەو خانووبەرانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ڕێکخراوە هاوکارییەکان هۆشداری دەدەن کە نزیکەی ٧ ملیۆن منداڵ لە سوودان پەروەردە وەرناگرن، کە ئەمەش مەترسی و کارەساتە بۆ نەوەکان.

بەرزی ڕێژەی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە هیندستان نازناوی "پایتەختی دەستدرێژی سێکسی لە جیهاندا" پێبەخشیوە، تەنها ساڵی ڕابردوو پۆلیس زیاتر لە ٣١ هەزار دەستدرێژی سێکسی تۆمار کردووە.

ئارین میركان، شەڕڤانی یەكینەی دژە تیرۆر-یات كە بەشداری ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایشی كردووە، باسی لە بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەكە كرد و ڕایگەیاند، لە ١٩ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا تونێل و ئاڵای داعش دۆزراونەتەوە.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سوید بڵاوکرایەوە و بەو پێیە، پێنج کورد کە سیانیان ژنن دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە.

بێریتان عەفرین، شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە مەترسی کامپی هۆل و پەروەردە و فراوانکردنی نەوەی سێیەمی داعش و قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی هەڵسەنگاند.

ژمارەیەک پارێزگای سودان ڕووبەڕووی بارانی بەخور و لافاو بووەوە و زیانی گەورە بەر ئەو وڵاتە کەوت، جگە لە وێرانبوونی ماڵان و شوێنە گشتییەکان، ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ ١١٨ کەس بەرزبووەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

لە وەڵامی قسەکانی نوروڵا مونیردا، ژنانی ئەفغانستان وێڕای پشتیوانیکردن لە کردنەوەی قوتابخانەی کچان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: تاڵیبان ناتوانێت بە زمانی خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆی قسە بکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێ لە عومان، ٤٠٠ ژن کە بۆ بژێوی ژیانیان لە ماڵاندا کاریان دەکرد، بوونەتە قوربانی بازرگانی بە مرۆڤ.

زانکۆی زاخۆ نەخشەیەکی کوردستانی گەورەی لە دەروازەی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان دانا و پاش ٢٢ ڕۆژ نەخشەکە بچوککرایەوە بۆ تەنها هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا فشاری کردووە.

ژنانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدارییان لە کۆنفرانسی جیهانی ژنان لە تونس کرد و تیایدا باس لە کێشەکانی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردی کرا و هەروەها هێز و ئیرادەی ژنانیش لە کاتی شۆڕش و تێکۆشاندا خرایە ڕوو.

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلەی ڕێختەر و بە قوڵایی ٨٠ کیلۆمەتر پاپوا گینیای هەژاند و ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمریکا دوای بوومەلەرزەکە هۆشدارییەکی لە بارەی تسونامی بڵاوکردەوە.

شەڕی ئۆکراینا زیاتر لە ٢٥٢ ملیار دۆلار زیانی لە کەرتی ئابوری و وەبەرهێنان داوە و زیاتر ٣٤٩ دۆلاریش بۆ ئاوەدانکردنەوە پێویستە.

بەپێی خەمڵاندنی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف، خوێندنی ناوەندی بۆ نزیکەی سێ ملیۆن کچ لە ئەفغانستان قەدەغەیە.

بڕیاربوو هونەرمەند خەدیجە لە ناوەندی کۆنگرە و رۆشنبیری زانکۆی شرناخ کۆنسێرتێک ساز بکات، بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە هەڵوەشایەوە.

سەندیکای مامۆستایانی سنە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک خستیانەڕوو تەنها ڕێگەی ڕاگرتنی کوشتنی ژنان بە پێداچوونەوە و چاکسازی لە میکانیزمە یاساییەکان و ئابووری و کۆمەڵایەتی باو دەبێت.

منداڵێکی کچی تەمەن چوار ساڵانی خەڵکی سوریا، بەهۆی برسێتی و تینوێتی لە دەریای ئیجەدا گیانی لەدەستدا.

کۆمەڵێک لە چالاکوانی مافی ژنان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە ناچار بە خۆکوشتنی شلێر ڕەسولی لە لەبەردەم دادگای شاری سنە گردبوونەوە و توندوتیژییان شەرمەزار کرد.

ڤاکسینێکی مالاریا بە توانای "جیهان گۆڕین" لەلایەن زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە و توانای هەیە ٨٠٪ نەخۆشییەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

پەرلەمانتارانی جەهەپە لە ڕۆژی ٥٥١ی چالاکی ئێشکگری بنەماڵەی شەنیاشاردا سەردانی چالاکییەکەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا، "با دایکمان هەرگیز نیگەران نەبێت، بەدڵنیاییەوە دادپەروەری بۆ ئەم خاکە دەهێنین".