ڕۆژانە
-

تۆپبارانی ئیسرائیل خاڵی ئاوی نوسەیراتی تێکشکاندو دەیان کەس کوژران
لانیکەم ٢٩ فەڵەستینی لەناویاندا ژن و منداڵ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کامپانەی کە ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە، گیانیان لەدەستدا.
-

جەزائیر بۆ ڕۆڵی ژنان لە شۆڕش و بونیاد ناندا ئاهەنگ دەگێڕێت
بەشداربووانی کۆڕی نیشتمانی جەختیان لەوە کردەوە کە سەربەخۆیی جەزائیر کۆتایی خەبات نییە، بەڵکو سەرەتای خەباتە لە بوارەکانی دیکەدا، ژنانی جەزائیری هەر وەک چۆن لە شاخەکان بوون، ئەمڕۆ لە مەیدانەکاندان، خەبات بۆ شکۆ و دادپەروەری و یەکسانی دەکەن.
-

گۆڤاری "آفاق المرأة" ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی ژنان وەک کلیلی گۆڕانی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات
گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی ١٤هەمی خۆی بەناونیشانی "ژن و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی" بڵاوکردەوە، پەیامێکی بەهێزی گەیاندووە کە داوای دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی دەکات لە ڕوانگەیەکی ژنانەوە کە پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا بەرز دەکاتەوە.
-

بۆ یەکەمجار ئیگا شفیونتیک پاڵەوانی ویمبڵدۆنی ئەمساڵە
ئیگا شفیونتیک ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد و لە ئاماندا ئەنیسیمۆڤای بردەوە و نازناوی ویمبڵدۆنی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا.
-

شایەتحاڵانی ساتی مێژوویی: بڕیارداریی خەباتی کورد لە مەراسیمەکەدا دیار بوو
مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە، ئەو ژنە سیاسەتمەدارانەی کە شایەتحاڵی ئەو مەراسیمە بوون، ڕایانگەیاند کە پڕۆسەی ئێستا نیشانەی خەبات و ئیرادەی گەلی کوردە.
-

"دەبێت هەنگاوی ڕوون لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بنرێت"
ژنانی ڕۆشنبیر و پارێزەرانی شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند کە پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەرکی هەمووانە و بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا دەبێت هەنگاو و هەڵوێستی ڕوون بنێت.
-

شلێر غەفور: کاتی ئەوەیە ئاشتییخوازان هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بدەن
شلێر شەهید غەفور ژاژڵەیی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەدیهێنانی خواستی سەرجەم گەلی کوردە و کاتی ئەوەیە ئاشتییخوازان پشتیوانی ئەم هەوڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییە بن.
-

لە ئەشکەوتی "جاسەنە" ئاشتی لە خۆڵەمێشی شەڕ لەدایک بوو
دیمەنی لەناوبردنی چەک لەلایەن گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کەجەکە، ڕەنگدانەوەی گۆڕانی خەباتی شەڕڤانی بوو بۆ ڕێبازێکی سیاسی و ئاشتیانە، هەروەها مژدەی داهاتوویەکی پڕ لە زانست و مژدەی داهاتووی ئاشتی و دیموکراتی بوو.
-

دوای دەستگیرکردنی لە پاکستان چالاکوانێکی ئەفغانی ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ دەبێتەوە
نەسیمە سادات، چالاکوانی ئەفغانی کە چەندین جار لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی دژی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی تەڤگەرەکە بەرامبەر بە ژنان، ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ دەبێتەوە لە پاکستان.
-

دایکانی ئاشتی لە مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک بە ئامانجی نەڕستنی خوێنی ڕۆڵەکانیان بەشداریان کرد
دایکانی ئاشتی دەڵێن: ئێمە ئاشتی و پێکەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینمان دەوێت، نەک ڕشتنی فرمێسک بۆ ڕۆڵەکانمان، لە پێناو مافەکانمان چەکمان هەڵگرت و لە پێناو بەدەستهێنانیشمان چەک لەناو دەبەین.
-

دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکانی گرووپەکەی گەریلا بۆ هەنگاوە مێژووییەکە بڵاوکرایەوە
دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکانی ئەندامانی گروپی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پێش ئەنجامدانی مەراسیمە سیمبولیکییەکەی گەریلا بڵاوکرایەوە کە لە سنووری سلێمانی دوێنێ چەکەکانیان سووتاند.
-

هاوسەرگیری منداڵیکی کچ لە یەمەن کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
لەنێوان ڕاستیەکی کۆمەڵایەتی ترسناک و قەیرانە مرۆییە یەک لە دوای یەکەکاندا، پرسی هاوسەرگیری منداڵان لە یەمەن تا دێت زیاتر بەرچاو دەکەوێت، وڵاتەکە شاهیدی هاوسەرگیری منداڵێکی١٢ ساڵ بوو.
-

ژنانی نورستانی؛ دەنگێک دژی توندڕەوی و پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدان
لە دڵی شاخە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، کە ڕێگاوبانەکان هێشتا سەرەتایین و دەوڵەت دیار نییە، ژنانی زیندوو کە بە پایەی بێدەنگی کۆمەڵگە دادەنرێن دەژین، نورستان خاکێکی فەرامۆشکراوە، بەڵام دەنگی ژنەکانی لە قوڵایی سەدەکانی بێدەنگی و چەوسانەوە هەڵکشاوە.
-

سەلوا عوسمان: زیندانی ئێڤین هێمای بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤە
سەلوا عوسمان، پارێزەر سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، وتی: لە ئێراندا مافی زیندانییەکان بە ئاشکرا پێشێل دەکرێن و ئەمەش لە بۆردوومانەکەدا دیار بوو کە زیندانەکەی کردە ئامانج، زۆر گرنگە هەنگاو بنرێت بۆ پاراستنی مافی زیندانییەکان.
-

ڕێزان شێخ دلێر: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو
ڕێزان شێخ دلێر چالاكوانی سیاسی دەڵێت: دوێنێ ڕۆژێکی مێژوویی بوو و تێیدا هەنگاوێكی گرنگ و چارەنووسساز و سەرەكی بەڕێوەچوو.
-

پێکەوە دژی ئەو کابوسەی دەستدرێژی سێکسی دەجەنگین کە قورسایی لەسەر ژنان هەیە
لە ڕاستیەکی کۆمەڵایەتیدا کە توندوتیژی بەرامبەر ژنان بەردەوام دەکات و بەناوی نەریت و دەسەڵاتدا کۆت و بەندیان بەسەردا دەسەپێنێت، دەنگی ژنان وەک هاوارێک بۆ ئازادی و کەرامەت سەرهەڵدەدەن، خەبات لە ڕووبەڕووبوونەوەی کابوسی دەستدرێژی سێکسی بەردەوامە.
-

چەکە سووتێندراوەکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە دەپارێزرێن
بەڕێوەبەرى مۆزەخانەى نیشتمانیى ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند چەکە سووتێندراوەکانى پەکەکە لە ئەشکەوتى جاسەنە دەپارێزرێن.
-

بەسێ هۆزات: ئێمە چەکەکانمان سووتاند ئیتر نۆرەی لایەنی بەرامبەرە
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبارەت بە مەراسیمی چەک لەناوبردن وتی: ئیتر چەک بەربەست نییە، ئێمە چەکەکانمان سووتاند ئیتر نۆرەی لایەنی بەرامبەرە.
-

سروە عەزیز: خۆری ئازادیی لە سایەی گەریلاکانی وڵاتپارێز هەڵدێت
سروە عوسمان شاعیر ڕایگەیاند، سووتاندنی چەک گۆڕینەوەی خوێنڕشتنە بە دانووستان لەمڕۆژە مێژووییە، دەشڵێت: گەریلای وڵاتپارێز شکۆی گەل و نەتەوەکەمانە، خۆری ئازادی لەسایەی ئێوەوە هەڵدێت.
-

نیکۆلا ئەشرەف شاڵی: بەشێوەیەکی سیمبوولێک چەکەکانیان لە ناوبرد
نیکۆلا ئەشرەف شاڵی، مامۆستای زانکۆ دەڵێت: پەکەکە گرووپی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، چەکی ڕادەست نەکردووە، بەڵکوو تەنها بەشێوەیەکی سیمبوولێکی سنووردار چەند چەکێکی لەناوبردووە، پارادایمی کورد: چەک، چیا، جەنگ بەردەوام دەبێت.