لە شەش مانگدا ١٥ ژن لەسێدارە دراون و ٤٥ ژنیش کوژراون

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە شەش مانگدا ١٥ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و ٤٥ ژنیش بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ئامارەکانی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە و کۆمەڵگە  ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تییدا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٥ ژن لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە گرتووخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سەدان ژن بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون کە ناسنامەی ٣٦٨ لەوان ئاشکرا کراوە و بە دەیان ژنە چالاکوان سزای زیندانیکردن و قامچییان بەسەردا سەپاوە.

 

باس لەوەشکراوە، لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ٤٥ ژن کوژراون و کە لەلایەن پیاوەکانی خێزان یان کەسانی ترەوە ئەنجام دراون، هەروەها زیاتر لە ٢٥٠ ژن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ڕژێمی ئێران کوژراون.