وەستانی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی نیگەرانی و ترس و دڵەڕاوکێ دروست دەکات
لەگەڵ درێژەدان بە دواکەوتنی دەوڵەتی تورکیا لە هەنگاونان کە دەبێتە هۆی خێراترکردنی پرۆسەی ئاشتی، نیگەرانییەکان لە نێو خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان لە سەر شکستی پڕۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی پەرەدەستێنن.
ئاژین دیلەک ئۆنجەل
ئامەد-سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" کە لە وەڵامی بانگەوازەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ هات، بەڵام بەهۆی نەبوونی هەنگاوی کردەیی لەلایەن دەوڵەت و دەسەڵاتەوە بۆ پێشخستنی پرۆسەکە شایەتحاڵی پێشکەوتنی بەرجەستە نەبووە.
لە هەمان کاتدا، ساڵڕۆژی یەک ساڵەی یەکێک لە گرنگترین بەربەستەکانی ئەم پرۆسەیە کە وەک "قۆناغێکی ئەرێنی ئەنتیگراسیۆن" پێناسە دەکرێت، نزیک دەبێتەوە، ئەم گرینگە مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانی پەکەکە بوو، کە لە ١١ی تەمووزدا لەناو ئەشکەوتی جاسنە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە میانەی ئەو مەراسیمەدا، گروپێکی ٣٠ کەسیی ”کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک” کە چەکەکانیزن لەناوبرد، ڕایانگەیاند: لە ئێستا بەدواوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دیموکراتی و یاساییەوە خەباتمان بۆ ئازادی و دیموکراتی و سۆسیالیزم درێژە پێبدەین و لەسەر بنەمای دەرکردنی یاساکانی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی، بە ئارەزووی خۆمان چەکەکانمان لەناو دەبەین.
دوابەدوای ئەم هەنگاوە مێژووییە، بڕیارە لە مانگی تەمووزدا یاسای چوارچێوە کە ڕێکخستنەکانی گەڕانەوەی بەشداربووانی پڕۆسەکە لەخۆدەگرێت، بخرێتە بەردەم پەرلەمان، بە ئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی دواکەوتن و نادڵنیاییەکانی دەوروبەری پرۆسەکە، دڵەڕاوکێ لەناو کۆمەڵگەدا گەشە دەکات، لە کاتێکدا لایەنە دیموکراتییەکان بەردەوامن لە چالاکییە بنەڕەتییەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام.
لەو چوارچێوەیەدا، دەبەپە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە دروشمی "دروستکردنی وتارێکی ئاشتی لەگەڵ گەل" دەستپێشخەرییەکی دەستپێکرد، ئەم دەستپێشخەرییە کۆبوونەوەی گشتی لەخۆدەگرێت کە لەلایەن پارتەوە لە شارە جیاوازەکانی سەرتاسەری باکووری کوردستان ڕێکدەخرێن، هاوسەرۆکانی پارت، چیگەم کلیچگون ئوچەڕ و کەسکین بایندیر، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردەکانی دیکەی پارت، بەشداری ئەو کۆبوونەوانە دەکەن و لەگەڵ هاوڵاتیان کۆدەبنەوە و گوێ لە داواکارییەکانیان دەگرن، بڕیارە ئەم کۆبوونەوانە بە درێژایی مانگی تەمووز بەردەوام بن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم دەستپێشخەرییە، ڕوچەم ئەلیاقوت، هاوسەرۆکی لقی ئامەد لە پارتەکەدا، وتی: پارتەکە پێشتر لە چەند شارێکی سەرتاسەری باکووری کوردستان کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخستووە، ئامانجمان پەیوەندی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ هاوڵاتیان، گوێ لە کێشە و داواکارییەکانیان بگرین و لەگەڵیان کاربکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.
ڕوونیشیکردەوە، سەردانی شوێنەکانی کار و شوێنەکانی بەرهەمهێنان دەکەن بۆ گوێگرتن لە هاوڵاتییان لە کۆمەڵگەکانییان، وتی: لەبری ئەوەی لە هۆڵە داخراوەکاندا کۆببینەوە، دەچینە بازاڕ و شوێنی بەرهەمهێنان و کێڵگە و شەقام و گەڕەکەکان، بە کورتی بۆ ئەو شوێنانەی کە هاوڵاتیانی لێیە، هەروەها پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە، لە نەتەوە و بیروباوەڕی جیاوازەوە.
ئەو پەیامانەی کە لە کاتی کۆبوونەوەکاندا سەریان هەڵدا
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا چەندین پەیام و پێشنیاری ئاشکرا بووە، بەتایبەتی لەلایەن گەنجان و ژنانەوە، وتی: پەیامی گەنجان و ژنان زۆر ڕوونە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە شەڕەکان تەنها سوود بە هێزە باڵادەست و زلهێزەکان دەگەیەنن، لەکاتێکدا ژنان و منداڵان و هەموو چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە هەمیشە شکستیان هێناوە، هەروەها منداڵ و ژنان لەماوەی ئەم شەڕەدا قورسترین باجیان داوە.
دووپاتیکردەوە، کە لایەنی کوردی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ”ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کە بە بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، هەنگاوی جدی و گرنگی ناوە، وتی: کاتێک باسی ئەم پرۆسەیە دەکەین، دەستەواژەی (دیالۆگ) بەکاردەهێنین، چونکە پێناسەکردنی وەک (دانوستاندن) پێویستی بەوەیە کە مەرجی هەردوولا یەکسان بێت، هەرچەندە مەرجە پێویستەکان لەبەردەستی ڕێبەر ئۆجالاندا نەبوون، بەڵام بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆکە و پاڵنانی پرۆسەکە بۆ پێشەوە.
"پێویستە یاسایەک دەربکرێت کە نیگەرانییەکانی خەڵک بڕەوێنێتەوە"
ڕوچەم ئەلیاقوت ئاماژەی بەوەشکرد، چەقبەستووی ئێستای پرۆسەکە بووەتە هۆی پەرەسەندنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان، وتی: هاوڵاتی ترسی ڕاستەقینەی هەیە، بەڵێ پەکەکە هەنگاوی گرنگی ناوە، گەلی کوردستانیش بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێک هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێشەوە ببەن، بەڵام تا ئێستا دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی بناغەی نەناوە.
ڕوونیشیکردەوە، کە کاریگەرییەکانی دەرکەوتنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دوای چەندین ساڵ بەردەوامە، وتی: ئەوەی گرنگترە لە تەنها بیستنی دەنگی ئەو پەیامەی گەیاندووە، ئازادی تایبەت خۆی لە پێشینەی سەرەکی دانەناوە بەسەر ئازادیی گەلدا و ئەوەش بەهایەکی بێئەندازەی هەبوو، سەرەڕای گۆشەگیرییەکەی، هاوڵاتیان بڕوایەکی زۆریان بە بەڕێز ئۆجالان هەیە، کە کات و ماندووبوونی خۆی بۆ ئازادی گەلەکەی تەرخان دەکات، ئەوان دەبینن کە سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرجە سەختانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەردەوامە لە کارکردن بۆ ئازادیی، دەبێت بە زووترین کات هەلومەرجێک دابین بکرێت کە ڕێگەی پێبدات بە ئازادی و لەسەر ئاستێکی یەکسان بژی و کار بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێپێوانی ئازادی لە چوار شار ئەنجامدرا، هەموومان شاهیدی قەبارەی بەشداریکردن بووین، هەمان پەیام لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا دووبارە دەبێتەوە، کە هاوڵاتیان بە ڕوونی داوا دەکەن هەلومەرجێک دابین بکرێت کە بەڕێز ئۆجالان بتوانێت بە ئازادی بژی و کار بکات.
پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان
ڕوچەم ئەلیاقوت جەختی لەوە کردەوە، لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا ئەوەش دەرکەوتووە کە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی یەکێک لە نیگەرانییە هەرە بەرچاوەکان بۆ هاوڵاتیان پێکدەهێنێت، وتی: ڕەنگە قۆناغی شەڕڤانی کۆتایی هاتبێت، ڕەنگە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی کورد وەستابێت، بەڵام ئایا ئەمە بەسە؟ هێشتا شار هەیە لەلایەن ئەمیندارە ڕاسپێردراوەکانی حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێن و هێشتا ئاشتی بۆ کۆمەڵگە نەبووەتە ڕاستی، جگە لەوەش یاسای پێویست نەخراوەتە بەردەم پەرلەمان.
کێشەکانی دیکە زیاتر دەرکەوتوون، لەوانە وەک وتی: سیاسەتەکانی پەیوەست بە شەڕەوە کە ساڵانێکە گەنجانیان لە بەشداریکردنی سیاسی دوورخستۆتەوە، بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشی و ئالوودەبوون لەنێویاندا و نامۆبوونیان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و بەها ڕەوشتییەکان، هەروەها گەنجانی ئەمڕۆ هەوڵدەدەن ڕووبەڕووی ئەو کێشانە ببنەوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا پەراوێزخراون و لە کۆمەڵگە دوورخراونەتەوە.
قەیرانی ئابووری و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە
ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە سێبەری لەسەر ئابووریش داناوە، سەرەڕای سامانی ناوچەکە، وتی: ئەم دانیشتووانە لە ساڵانی جەنگدا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی هەژارییەوە، هەروەها ڕوونە کە قەیرانی ئابووری ئێستا پەیوەستە بە سیاسەتی جەنگەوە، گەنجان و خێزانەکانی پاڵناوە بۆ بارودۆخێکی زۆر سەخت و سیاسەتەکانی ئەوەی بە ”جەنگی تایبەت” ناسراوە زیاتر دەرکەوتووە.
دووپاتیکردەوە، یەکێک لە داواکارییە هەرە دیارەکانی هاوڵاتیان ئەوەیە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ئەنتیگراسیۆنی دیمکوراتیک بۆ پەرەپێدانی سیاسەتێکی گشتگیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەکان و شەڕی تایبەت و خراپبوونی ڕەوشتی.
ژنان لە پێشەنگی پرۆسەی ئاشتی
ڕوچەم ئەلیاقوت ڕوونیکردەوە، کە ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕن لەم پڕۆسەیەدا، ئەمەش ڕوونکردنەوەی زیادبوونی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکاندا دەکات، ژنان بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆیان لە ئەستۆ گرتووە و لە پێشەنگی ئەو کەسانەدا بوون کە بۆ ئاشتی هەوڵدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دایکان سەرەڕای ئەو هەموو ئازارانەی کە بەرگەیان گرتووە، داوای ئەوە دەکەن ئەم پرۆسەیە بگۆڕدرێت بۆ ئاشتییەکی بەردەوام. "دایکان لەکاتی شەڕەکاندا هەمیشە لە هێڵی پێشەوە بوون، بە هەموو توانایانەوە هەوڵیانداوە ڕێگرییان لێبکەن، تەنانەت بە باجی گیانیشیان، ئێمە وەک ژن و ژنانی گەنج هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئاشتی.
”ژنانیش تێگەیشتوون کە ئەوان ئەکتەری بنچینەی لە کۆمەڵگەدا”
جەختیشی لەوە کردەوە، کە یەکێک لە گرنگترین دەرەنجامەکانی کۆبوونەوە گشتییەکان زیادبوونی هۆشیاری ژنانە لە ڕۆڵییان، وتی: ژنانی ئەمڕۆ بوونەتە ئەکتەری بنچینەی لە کۆمەڵگەدا و بە باشی ئاگاداری ئەمەن، ئەو ژنەی کە ئەقڵیەتی پیاوسالاری هەوڵی پەراوێزخستنی و بێدەنگکردنی و سڕینەوەی ناسنامەکەی دا، لە سایەی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازی ژندا توانیویەتی بوونی خۆی دووپات بکاتەوە و ببێتە یەکێک لە هێزە پێشەنگەکانی کۆمەڵگە.
ڕوچەم ئالیاقوت سەبارەت بە دیدگای دەبەپە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وتی: بەڕێوبەری ناوەندی هیچ دەستکەوتێکی بۆ هاوڵاتیان نەهێناوە، بەڵکو زیانی گەیاندووە، سیستەمێک کە ڕێگە بە هاوڵاتیان بدات کارووبارییان بەڕێوەببەن، دوور لە بیرۆکراسی و پلەبەندی، دەتوانێت چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان بێت.
دووپاتیکردەوە، کە چارەسەرەکە لە "دیاریکردنی کێشەکاندایە لەو شوێنانەی کە ڕوودەدەن، دۆزینەوەی چارەسەر لە ڕێگەی هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ دانیشتووان، بەهێزکردنی دەسەڵاتی ناوخۆیی و دیموکراتی ناوخۆیی.
نموونەیەکی لە یەکێک لە سەردانەکانی پارت بۆ گوند هێنایەوە، کە ژنانی گوندەکە داوای دروستکردنی یاریگای تۆپی پێیان بۆ منداڵەکانیان کرد، پاشان پێشنیاریان کرد کە خۆیان شوێنەکە هەڵبژێرن و بەشداری بکەن لە دروستکردنی و کردنەوەی لەگەڵ منداڵەکانیان، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری بەکۆمەڵە، وتی: ئێمە پێمان وایە خەڵکی هەرێم باشترین پێگەیان هەیە بۆ تێگەیشتن لە کێشەکانیان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو، بۆیە دەسەڵاتی ناوخۆیی و دیموکراتی ناوخۆیی ڕێگەی گونجاون.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام پێویستی بە بەشداریی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەیە، وتی: دەتوانین ئاشتییەکی بەردەوام بەدەستبهێنین ئەگەر هەمووان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن، جا عەلەوی بێت یان سوننە، کورد، تورک، عەرەب، ئەرمەنی، سریانی، بەبێ گوێدانە زمان و نەتەوەیەکەیان، کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە زمان و کەشوهەوای شەڕ بهێنرێت و ئاشتییەکی هەمیشەیی دابمەزرێنین.
لە کۆتاییدا ڕوچەم ئەلیاقوت، هاوسەرۆکی لقی ئامەد لە پارتەکەدا ڕوونیکردەوە، کە کۆبونەوە گشتییەکانی دەبەپە تا کۆتایی مانگی تەمووز بەردەوام دەبن، دوای ئەوە داواکارییەکانی هاوڵاتیان کۆدەکرێنەوە بۆ ڕاپۆرتێک کە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێن.