ڕۆژانە
-
ژنێك بوو بە سەرۆك وەزیرانی تونس
سەرۆكایەتی تونس ڕاسپاردنی سارا زەعفەرانی کە پێشتر وەزیری نیشتەجێكردنی وڵاتەكەی بوو، بۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
-
عەبیر قاسمی بەرهەمی جوانکاری لە کەرەستەی سروشتی دروست دەکات
عەبیرقاسمی، ئەندازیاری کشتوکاڵی کە بەرهەمی جوانکاری لە کەرەستەی سروشتی دروست دەکات، باسی لەوەکرد کە بەرهەم لە سروشت دروست دەکات و هیچ زیانێک بە ژینگە و مرۆڤ ناگەیەنێت.
-
دوو ژنی گەنجی كورد لە ورمێ دەستگیر کران
هەڵمەتی دەستگیرکردنی ژنانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە درێژەی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، دوو ژنی گەنجی کوردی خەڵکی ورمێ کە خوشکن دەستگیر کران.
-
ئایشە ئەفەندی: نەورۆزی ٢٠٢٥ نەورۆزی ئازادی و سەرکەوتن دەبێت
ئایشە ئەفەندی، وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کۆبانێ ڕایگەیاند، ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی و سەرکەوتن بۆ گەلان.
-
لە کۆیە ژنێك پێیخۆشبوو بەتەنها ئاگری نەورۆز بکاتەوە
سەمیرە یاسین، ئەو ژنەی پێیخۆشبوو بەتەنها ئاگری نەورۆز بکاتەوە وتی: ئاواتە خوازم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە كۆتایی هێنان بە كارە قێزونەكان كە لەناو كۆمەڵگەکەماندان.
-
جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی لە گردیی مامەیارە پیرۆزکرا
بە دروشمی "ئاگری نەورۆز ڕووناک کەرەوەی ڕێگەی بیری نوێی ساڵی کوردییە"، جەژنی نەورۆز بەچەندین چالاکی هونەری و فۆلکلۆری پیرۆز کراو ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی کرایەوە.
-
مەشخەڵی نەورۆز لەهەڵەبجە هەڵکرا
لە ناو ئاپۆرای جەماوەری هەڵەبجەدا، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبییری و هونەر لەهەڵەبجە مەشخەلی ئاگری نەورۆز هەڵکرا.
-
ئەندامانی دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی بۆ ئاکادیمیەکانی ئاشتی لە ئەنقەرەوە بە شەمەندەفەر گەشتیان کرد بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزی ئامەد.
دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی بۆ ئاشتی لەسەر ئەو پرسە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:"ئەو پڕۆسەیە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ەوە بەردەوامە.
-
ژنانی ئێزیدی: تا کۆتایی لە مەیدانی بەرخۆدان دەبین
ژنانی ئێزیدی کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرەنگاری سوپای عێراق و هێرشەکانی بوون، ڕایانگەیاند کە عێراق یاسای داعشیان لەسەر جێبەجێ ناکات و ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی بەردەوام دەبن لە خۆڕاگری.
-
یاسای باڵاپۆشی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگیراوە یان هەمووار دەکرێتەوە؟
ڕۆژی ڕابردوو لە میدیاکانی ئێران باس لە ڕاگرتنی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ کرا، لە کاتێکداهێشتا ژنانی کورد و ئێران بەهۆی بڕگەكانی ئەو یاساییە دەچەوسێنرێنەوە و زیندانیی دەکرێن، چالاکوانانیش باس لەوە دەکەن یاساکە بە ناڕاستەوخۆی جێبەجێی دەکرێت.
-
هەفتەیەک لە سودان؛ کوشتن و گرتن و برسێتی
لە ماوەی هەفتەیەکدا ٥٠ کەس لە خەرتومی پایتەختی سودان کوژران کە ١٠ کەسیان خۆبەخش بوون لە بۆردومانێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا کوژران. جگە لەوەش خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی پێشێلکاری بەرفراوانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە.
-
ئێزیدییەکان: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ گەلی ئێزیدی، ڕینێسانسە
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە بانگەوازییەکەیدا بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدیەکان، داوای دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی بۆ پاراستنی بوونی مێژوویی ئێزیدییەکان کرد، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی کە بتوانن بە ئازادی بیروباوەڕەکانیان پراکتیزە بکەن.
-
گولستان کلچ کۆچگیت ئۆپەراسیۆنی ئیستەنبوڵ تێکدانی پرۆسەکەیە
گولستان کلچ کۆچگیت، جێگری سەرۆکی گروپی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێکەوت نییە کە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرکردن لە ئەستەنبوڵ لەکاتێکدا ئەنجامدراون کە گفتوگۆ لەسەر ئاشتی دەکرێت و بەهەموو نرخێکەوە ئیرادەی گەل دەپارێزن.
-
ئامینەی جۆڵا کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئامینەی جۆڵا لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەو ژنە یەکێک بوو لە ژنە دەستڕەنگینەکانی شارەکە و ناودارترین بەرهەمهێنەری برمە و چەندین جۆری دیكەی شیرینی، لە سلێمانی.
-
لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە باسی ئەشکەنجەی کردووە
ژنێک بە ناوی عەبیر غێبان باسی لە دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و ئەو ئەشکەنجەی کە لە کاتی دیلێتیدا تووشی بووە کرد. عەبیر دەڵێت: "هەموو جۆرە لێدان و ئەشکەنجەیەکم بینیوە، ژنان لە زیندانەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی توند و تیژی دەبنەوە".
-
ئازادکردنی کاتی ئارەزو جەلیل زادە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
ئارەزو جەلیل زادە، مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە دانانی بارمتەی چەند کاتژمێرێک لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
-
ژنان ئامادەن بۆ ٢١ی ئادار ئاگری ئاشتی داگیرسێنرێت
ئاهەنگی نەورۆز لە هەموو گەڕەکێکی ئامەد بەردەوامە. ژنان بە داوای بەشداریکردن لەو ئاهەنگەدا کە بڕیارە لە ٢١ی ئاداردا بەڕێوەبچێت، ڕایانگەیاند کە ناوچەکانی نەورۆز دەکەنە ناوچەی بەرخۆدان.
-
'خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتوو بوون لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دەروونی'
نادیە مستۆ، ڕاوێژکاری ناوەندی شەهید ئامارا و پسپۆڕی دەروونناس لە لێکۆڵینەوەکانیدا سەبارەت بە شەڕی دەروونی ڕایگەیاندووە، شەڕی دەروونی لە بنەڕەتدا شەڕێکی ڕۆحییە و ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم شەڕەدا سەرکەوتوو بوون.
-
" جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی لە قەندیل، پەیامی سیاسیی و نەتەوەی لە خۆ دەگرێت "
ساڵانە هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە بۆ یادکردنەوەی ٢١ی ئادار سەردانی بناری قەندیل دەکەن، نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی جیاوازتر بە هەزاران هاوڵاتی لە دوای پرسی ئاشتی سەردانی نەورۆزی ئەمساڵ دەکەن.
-
تاڵیبان دەنگی ژنانی لە ڕادیۆکاندا قەدەغە کرد
سەنتەری ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، تاڵیبان لە ئەفغانستان بە تەواوی پەخشکردنی دەنگی ژنانی لە ڕادیۆکاندا قەدەغە کرد، هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا ١٧٢ ڕووداوی پێشێلکردنی مافەکانی میدیا و ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.