ڕۆژانە
-
لە ساڵێكدا ٣٨ ژن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە سێدارە دراون
کامپەینی”سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” ڕایگەیاند، لە ٢١ی ئاداری ساڵی ڕابردوو تا ٢١ی ئاداری ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ٣٨ ژن لەسێدارە دراون.
-
"ئەزموونی ژنانی کورد لە نوێنەرایەتی سیاسیدا دەبێت سوودی لێ وەربگیرێت"
ئەزهەر جەبوری، چالاکوانی عێراقی ستایشی دەستکەوتەکانی ژنانی کوردی کرد، لەڕووی نوێنەرایەتی سیاسی، ئەزموونی هاوسەرۆکایەتی لە دامودەزگا، دانپێدانانێک بە ڕۆڵی ژنان لە بەرخۆدان بۆ بوونێکی ڕاستەقینە، نەک تەنها ڕەمزی.
-
کەژەکە: نەورۆزی ئەمساڵ سڵاوێک بوو بۆ بانگەوازی سەردەمی ڕێبەر ئاپۆ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند کە نەورۆزی ئەمساڵ سڵاوێک بوو بۆ بانگەوازی سەردەمی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان پێشەنگایەتی دەکەن لە ڕووخاندنی دیوارەکانی ئیمرالی.
-
کەیت فایرمان: پشتگیری بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین
پەرلەمانتار کەیت فایرمان لەناو پەرلەمانی ئوسترالیا، وتەکەی ڕێبەری گەلی کوردی بیرهێنایەوە کە دەڵێت ‘سڵاو لەو کەسانە دەکەم کە باوەڕیان بە پێکەوەژیانە و گوێ لە بانگەوازەکەم دەگرن”، دووپاتی کردەوە، بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکە پشتگیری لە بانگەوازەکەی دەکەن.
-
هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی "پەرتوکخانەی ژنان" گورزێکە لە بەرژەوەندی ژنان
نەسلیهان شیدال کاردانەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی "پەرتوکخانەی ژنان" لەلایەن قەیومی وان لە باکووری کوردستان دەربڕی و وتی : پێیانوایە لەگەڵ سنووردارکردنەکان دەچینە دواوە.
-
ژنانی گوندی گیرک: تاوانی منداڵان لە چاوی بکوژەکان دەردەکەوێت
ژنانی گوندی گیرک، ئەندامانی بنەماڵەیەک کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە بەرخبۆتان کۆمەڵکوژکران، ئەو کۆمەڵکوژییەیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا خێزانێکی بەتەواوی لەناوبردووە، گوناهی منداڵان لە چاویاندا دەردەکەوێت.
-
کوردستان کۆچەر: دەستوورێک قبوڵ ناکەین کە بە عەقڵی پیاوانە نووسرابێت
ژنانی کورد لە کۆنفرانسێکدا کە ئەنجامیان دا، هەڵوێستی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو دەستوورەی لە شام پەسەند کرا، کوردستان کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەژە کە بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد وتی: دەستوورێک قبوڵ ناکەین کە بە عەقڵی پیاوانە نووسرابێت.
-
ورمێ؛ قەڵایەکی هاوپشتی لە دژی دابەشکاریی ڕژیم
کۆمیتەی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی ورمێ، سنە و کرماشان لە کاردانەوە بە کۆبوونەوەی پان تورکییەکان لە ورمێ دوای ڕێوڕەسمی نەورۆزی گەلی کورد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کۆبوونەوەیانەی بە سیاسەتێکی دابەشکەری کۆماری ئیسلامی وەسف کرد.
-
لە ٧ ڕۆژدا ١٤٦ ژن و ٢٧١ منداڵ لە غەززە کوژراون
وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویكردەوە، لە ماوەی ٧ ڕۆژدا ١٤٦ ژن و ٢٧١ مناڵ لە غەزە کوژراون، دەشڵێن، ٢٧٧ ژن و ٤١٢ منداڵ بریندار بوون.
-
زەلال جەگەر: هاوسەرۆکایەتی نموونەیەکە بۆ بەرەوپێشبردنی یەکسانی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان
زەلال جەگەر، جێگری هاوسەرۆکی پارتی سووریای ئایندە ئاماژەی بەوەکرد هاوسەرۆکایەتی نموونەیەکە بۆ بەرەوپێشبردنی یەکسانی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان.
-
پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندانەکاندا" چاپ و بڵاوکرایەوە
پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندانەکاندا" کە لە ١١ چیرۆکی ١٠ ژن لە زیندانەکان پێکهاتووە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
-
شاندێکی ژنانی چالاکوانی نێودەوڵەتی سەردانی کەمئەندامانی جەنگ دەکەن
شاندێکی ژنانی چالاکوانی نێودەوڵەتی سەردانی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی جەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد و لە کۆبوونەوەکانیاندا سەرنجیان بۆ گرنگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ژنانی نێودەوڵەتی ڕاکێشا.
-
هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ژنە بەلووچانەی دەستبەسەرکراون لەبەردەستدا نییە
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئەندامانی لیژنەی هاوپشتی بەلووچ بەدەست نەهاتووە کە لە پاکستان لە کاتی چالاکیی دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا دەستبەسەر کرابوون.
-
ژنانی لوبنان دووپاتی دەکەنەوە کە نەورۆز جەژنی دادپەروەری و سەرکەوتنە بەسەر نادادپەروەریدا
لە ناو کەشێکی خۆشی و چالاکییە هەمەچەشنەکاندا، لوبنانییەکان و ئەندامانی پێکهاتە جۆراوجۆرەکان بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا کرد.
-
هەڵپەڕکێی ئاگر و ئازادی؛ چیرۆکی نەورۆز لە قامیشلۆ
ساڵانە کوردەکان لە ٢١ی ئاداردا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن، ئاهەنگێک کە هێمای ئازادی و ڕزگاربوونە لەو زوڵمەی کە بەسەر گەلدا کراوە.
-
"پێویستی بە یەکڕیزی نێوان هەموو ژنانی سووریا هەیە"
ژنانی بەشداربوو لە کۆنفڕانسی ژنانی کوردی ڕۆژئاوا جەختیان لە گرنگی یەکگرتوویی ژنان کردەوە و ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن دەستکەوتی هەمیشەیی لە سووریا بەدەستبهێنن، یەکگرتوویی هەموو ژنانی سووریا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە.
-
"لە چوار چڵە نێرگزدا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی ئازادی بۆ ژنانی چوارپارچەی کوردستان لە نەورۆزدا نارد"
جەژنی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی جیاواز لە نەورۆزەکانی دیکە ژنان پێشوازیەکی گەرم لە پرسی ئاشتی دەکەن، لە دوای پەیامی سەدەی ئاشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ژنان زیاتر کارو خەباتیان فراوان دەکەن.
-
ژنان لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ڕوو لە چیای قەندیل دەکەن
کردنەوەی ئاگری نەورۆز بۆ گەلی کورد مێژوویەکی پڕشنگدار و پڕ لە خەباتی نەتەوەی کوردە، ساڵانە لە تەواوی پارچەکانی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بۆ بەرزڕاگرتنی جەژنی نەورۆز سەردانی چیای قەندیل دەکەن.
-
"پەخشان عەزیزی بەهۆی کوردبوونەوە لە زیندان ڕووبەڕووی جیاکاری دەبێتەوە"
مەریەم یەحیوی ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی و ژنانی دیکەی کورد بەهۆی ژن بوون و کوردبوونەوە لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، دەشڵێت، ئێمە لەسەر خەباتەکانمان بەردەوامین و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەکەین.
-
زەکیە خودادادی خەڵاتی "سەرکردایەتی تازەپیگەیشتووان"ی بەدەستهێنا
زەکیە خودادادی، وەرزشکاری پارا تایکواندۆی ئەفغانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، خەڵاتی سەرکردایەتی تازەپێگەیشتووانی وەرگرت.