ڕۆژانە
-

مانگێکە دلۆڤان ئەکرەمی سەرۆکی ڕژاک دەستگیر کراوە
ماوەی مانگێکە دلۆڤان ئەکرەم، سەرۆکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک دەستگیر کراوە، ڕژاکیش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی.
-

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا ٥ حاڵەتی کوشتن لە تونس تۆمارکراوە
کوشتنی ژنان لە تونس هێشتا لە هەڵکشاندایە، هەرچەندە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هەیە بەڵام کاری پێناکرێت.
-

ئیغا شیفیونتیک، سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی دوبەی
یاریزانی پۆڵەندی ئیغا شیفیونتیک، کە پلەی دووەمی خولی ساڵی ڕابردووی بەدەستهێنا، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی دوبەی بەدەستهێنا.
-

لە کاتماندو بە چەند پانێلێک باسی ئەزموونی ڕۆژئاوا و ڕێبەری گەلی کورد کرا
فۆرمی کۆمەڵایەتی جیهانی لە پایتەختی نیپاڵ بەڕێوەچوو، فۆرمەکە بە چەندین پانێڵی جیاواز ئەنجامدرا و پشتیوانی بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' نیشاندرا.
-

توشبوون بە نەخۆشی سورێژە لە بەرزبوونەوەدایە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی سورێژە لە سەرانسەری جیهاندا، بە پێویستی دەزانێت ڕێکاری بەپەلە بۆ خۆپارێزی لە دژی بگیرێتەبەر.
-

ئهمهل جهلال: هەوڵ دەدەین زمانی کوردی لە شوێنە گشتییەکاندا بەکاربهێندرێت
سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان، لە پەیامێکیدا بڵاویکردووەتەوە، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پەیڕەوکردنی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا.
-

هونەرمەندێکی دیاری سووریا کۆچی دوایی کرد
لە پاش تۆمارکردنی دەیان بەرهەمی شانۆیی، تەلەفیزیۆنی و سینەمایدا، هونەرمەندی دیاری سووری سەنا دبسی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-

پارتی دەم بە ٦ زمان نامەی بۆ یونسکۆ نارد
تولای هاتمئۆغولاری و تونجەی باکیرهان، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دەم بە ناونیشانی "پەروەردەمان بە زمانی دایکمان دەوێت" بە ٦ زمان نامەیان بۆ یونسکۆ نارد.
-

مامۆستایانی مەخموور بانگەوازی پاراستنی زمانی دایکیان کرد
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو بەنگەوزی پاراستنی زمانی دایکیان کرد.
-

زمانی دایک لەپێناو نەوەیەکی ئازاد، نەک بەندکردنی لەڕێی پەروەردەوە
ئەو نەتەوانەی بە زمانی دایکیان قسە دەکەن و پەروەردە دەبن، نەوەکانیان بەدوای ئازادیدا وێڵ نین، بەڵام قەدەغەکاری لەسەر زمانی دایکی هەر نەتەوەیەک، نەوەکانی دیلی ئازادی کردووە.
-

عەفرین، لە ماوەی ٢ مانگدا ٤ کەس کوژراون و ٩٤ کەسیش ڕفێندراون
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٤ کەسیان کوشتووە کە ٢یان ژن بوون و ٩٤ کەسیشیان لە عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە.
-

داوای ئازادکردنی چالاکوانێکی سعودی دەکرێت کە بەهۆی ئازادی ڕادەربڕینەوە دەستگیرکراوە
چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتدارانی سعودیە کرد، دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن یان بیانخەنە بەردەم دادگای دادپەروەرانە.
-

نەجمیە ئالپای: نابێت هاوڵاتیان لە چەمکی زمانی دایک بترسن
نەجمیە ئالپای، زمانناس بە وتنی: بژی زمانی دایکمان، بژی ئەو جیهانەی کە چەندین زمانی تێدایە، تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی تاکلایەنەو سەرکوتکەر و وتی: چارەسەر ئەوەیە کە هەموو هاوڵاتیان لە چەمکی زمانی دایک نەترسن.
-

"بەهۆی نەبوونی شوێنەوە زیندانییەکان بە نۆرە دەخەون"
زیندانییەکانی زیندانی ئەخیساری مانیسا بەهۆی نەبوونی شوێن لە ژوورەکاندا بە نۆرە دەخەون، لەو زیندانەدا ئاوی گەرمی تێدا نییە و ئەو جلوبەرگانەی بۆ زیندانییەکان دەنێردرێت فڕێدەدرێنە ناو زبڵدان.
-

لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیادا سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی گوندی کافیایان لە ئاکرێ کرد و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندارە.
-

سوریا بووەتە یەکێک لە وڵاتە گەندەڵەکانی جیهان
بەهۆی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژنانی سوەیدا لەبەردەم کۆمپانیای ئاو کۆبوونەوە و داوای نەهێشتنی گەندەڵی و بەدەستهێنانی مافی خۆیان کرد
-

ژنێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا
ژنێک لە شارۆچکەی خانەقین بەهۆی سووتانەوە بە گوماناوی گیان لەدەست دەدات و خێزانەکەشی دەڵێن، خۆی سووتاندووە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی ژنانی غەززە دەکات
بەهۆی ئەو هەموو پێشێلکاریەی بەرامبەر بە ژنانی غەززە دەکرێت لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان دەکات.
-

نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ خەڵات کرا
دەزگای سینەما بۆ ئاشتی خەڵاتی "بەرگریکار لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ"ی بەخشییە نێرگس محەممەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەوین لە ئێران دەستبەسەرە.
-

'بە دروشمی ژن-ژیان-ئازادی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژێمی ئێران دەکەین'
گرووپی شۆڕشی ژنانی ئەفتاب لە ورمێ، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن، دژی نا دادپەروەری و ستەم بوەستنەوە.