
ئەو زیندانییەی کە مافی بانگهێشتکردنی ڕێگری لێکرابوو، دیپۆرتکرایەوە
نیلوفەر شاهین، بەندکراوی ٢٠ ساڵ، کە لە زیندانی ژنان لە سینجان مافی تەلەفۆنکردنی لێسەندراوەتەوە، بە بێ ئەوەی پێی بڵێن و بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی ڕەوانەی زیندانی قەندیرە کراوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

نیلوفەر شاهین، بەندکراوی ٢٠ ساڵ، کە لە زیندانی ژنان لە سینجان مافی تەلەفۆنکردنی لێسەندراوەتەوە، بە بێ ئەوەی پێی بڵێن و بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی ڕەوانەی زیندانی قەندیرە کراوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لە خراپتربوونی دۆخی یەمەن بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی پەتای کۆلێرا کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان کەس و سەدان کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەهۆی خنکانەوە ژنێک لە کەلار گیانی لەدەستدا و پۆلیس دەربارەی ڕووداوەکە زانیاری نەخستووەتەڕوو.

ڕێكخراوی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دا لەوەی عێراق نزیکە لەوەی ببێتە ناوەندێكی ناوچەیی بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان، چونکە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لە عێراق ڕێژەی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەى هۆشبەر بەرزبووەتەوە.

لە بارەی ڕێگرییکردن لە دامەزراندنی بەرەکەیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، بەرەی یەکڕیزیی دژی داگیرکاریی ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی ئاسایشی سلێمانی دەکەن و داوا لە ئازادییخوازانیش دەکەن پێویستە بە توندی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بووەستنەوە.

لە ئامەد کەسێک بە ناوی د.ی بە بەڵێنی هاوسەرگیری منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی ڕفاند، نورجان دەمیر دایکی منداڵەکە وتی: بە وتنی ئێمە پاسەوانین دەیانەوێت ئێمە بترسێنن، من نیگەرانم لە ژیانی منداڵەکەم.

لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر ژنێک و منداڵێک کەوتنەخوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

نهتهوهیهكگرتووهكان لەبارەی کەمئاوی عێراقەوە هۆشداری دهدات و ئاشکرایکرد، عێراق له ساڵی داهاتوودا تهنیا دهتوانێت ١٥%ی رێژەی ئاوی پێویست دابین بكات.

حزب و ڕێکخراوی مەدەنى لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویان کردەوە، هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلانى عێراق و سووریا ڕەتدەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتی پاراستنی سەروەری خاکی خۆیان

بە وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای پەرستاری لە ئێران، نەبوونی بژێوی ژیان و فشارەکانی کار کە لە ئەنجامی کەمی هێزی مرۆییەوە سەرهەڵدەدات، لەو هۆکارانەن کە مانگانە لانیکەم ١٥٠ بۆ ٢٠٠ پەرستار پاڵدەنێن بۆ کۆچکردن بۆ وڵاتانی دیکە.

باران بارینی وەرزی کە پاکستانی گرتەوە، ٩ کەس گیانیان لەدەستداو چەندین باڵەخانە و ماڵی وێران کرد، هەروەها زیانی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیش گەیاند.

سی پی تی کە لە ڕووی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانییەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، لە گۆشەگیریی توندی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە بەرپرسیارێتی خۆی تۆمەتبار کراوە.

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە سودان، پزیشکانی بێ سنوور هۆشدارییان داوە لە کاریگەری شەڕەکە لەسەر خەڵک و ئەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەریان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنەکانی هیندستان بڵاویان کردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار بەناوی "چاندیپور" ١٦ کەس گیانیان لە دەستداوە.

ڕق و کینە لە بەرامبەر ژنان لە ئێراندا هەمیشە باو بووە، بە پێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵانی ڕابردوودا بە ڕێژەیەکی مەترسیدار کوشتنی ژنان زیادی کردووە.

پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، لە زیندانەوە نامەیەکی، بڵاوکردەوە و دەڵێت: شاردنەوەی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی ژنان و کورد و هەموو پێکهاتە پەراوێزخراوەکان و گیرخواردن بەدەست شێواندنی مێژووەوە، گەورەترین شاردنەوەی ڕاستییەکانە.

زلوخ بەکر، ئەندامی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک, ئامانجی پشت پەیوەندی و ئاساییکردنەوەی نێوان تورکیا و حکومەتی شام لێدانی پڕۆژەی دیموکراتیکە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەناوبردنی گەلانی ئاشتیخوازە کە داوای ئازادی خۆیان دەکەن.

شەفیقە عەلی، ناسراو بە لەیلان، ژنە مێژوونووسی و نووسەری باشووری کوردستان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ شەهبا و بەردەوامن لە بەرخۆدانیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی قڕکردن ڕایانگەیاند، بە سیاسەتی هێرش و گەمارۆ ناتوانن ئیرادەی کۆچبەران بشکێنن و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان.

خۆبەڕێوەبەری ١٥ منداڵ و ٧ ژنی داعشی ڕادەستی شاندی کۆماری قیرغیزستان کرد, بەڵگەنامەی گەیاندن و وەرگرتن لە کاتی کۆبوونەوەکەدا واژۆ کرا.