ڕۆژانە
-

بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە ئەفغانستان ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لایەنی کەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

لە کانوونی دووەم لە عێراق ٧ هەزار جیابوونەوە تۆماركراوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردەوە، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٧ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوژینان تۆماركراوە، كە ڕۆژانە دەكاتە ٢٤٨ حاڵەتی جیابوونەوە.
-

بوومەلەرزەیەک به گوڕی ٣.٥ پله له شاری گەملیکی بورسا ڕوویدا
ئافاد ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ پلەی ڕێختەر لە ناوچەی گەملیکی بورسا ڕوویدا.
-

تەرمی ژنێک لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە، خەڵکی شەنگالە و لە کامپی دۆمیز ژیاوە.
-

"ماڵی پارێزراو" هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ژنان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان
"ماڵی پارێزراو" لە ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنجامدانی خول و فێرکردنی کارامەییەکانی کارکردن پشتیوانییەکی تەواو دابین دەکات بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.
-

هەوڵدانی "بۆ سبەینێیەکی باشتر" دەبێتە بناغەی تێکۆشانی هاوبەش
لە جەزائیر، هەوڵێک بە ناوی "بۆ سبەینێیەکی باشتر" دەستیپێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن و توندوتیژی، هەروەها دەبێتە بناغەی تێکۆشانی هاوبەش.
-

کاندیدانی شارەوانی: لەگەڵ ژناندا خەبات دەکەین
لەیلا ئەیاز، کاندیدی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد، سافیە ئاکداغ، کاندیدی شارەوانی شاری نوێ ڕایانگەیاند، لەگەڵ گەل و ژنان خەبات دەکەن.
-

لێکۆڵینەوە ژینگەییەکان دەریخستووە، دارستانە گەورەکان هەڕەشەی نەمانیان لەسەرە
زانایان لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایان کردووە، گۆڕانی کەش و هەوا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی وشکەساڵی.
-

حەنان محەمەد، بە باشترین وەزیر لەسەر ئاستی جیهان هەڵبژێردرا
یەکێک لە وەزیرە چالاکەکانی جیهان ژنە و بەهۆی چالاکییە بەردەوامەکانییەوە خەڵاتی باشترین وەزیری ساڵی پێبەخشرا.
-

بۆ جاری سێهەم ئیغا شفیونتیک نازناوی پاڵەوانێتی قەتەری بەدەستهێنا
ئیغا شفیونتیکی پۆڵەندی بۆ سێیەم جار لەسەریەک پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی قەتەری بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کازاخی جیلینا ڕیباکینای بردەوە.
-

فەرزانە فەسیحی لە پاڵەوانێتی ئاسیادا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
فەرزانە فەسیحی ڕیکۆردی شکاند و بوو بە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە پێشبڕکێی ٦٠ مەتریدا
-

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بۆ ٢٩ هەزار کەس بەرزبووەوە
بەهۆی شەڕی بەردەوام لە کەرتی غەززە لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس، ژمارەی کوژراوان بۆ ٢٩ هەزار کەس بەرزبووەو
-

ژنان: پێویستە دەستبەجێ دلۆڤان ئەکرەم ئازاد بکرێت
ژنانی چالاکوانی شاری سلێمانی و ئەندامانی ڕژاک ڕایانگەیاند، "دەستگیرکردنی دلۆڤان ئەکرەم هیچ پاساوێکی نییە، هێشتنەوەی لە زینداندا پێشلکردنی مافی ژنە لە باشووری کوردستان وعێراق و دەبێت بکوژانی ژنانی تێکۆشەر دەستگیر بکرێن".
-

لە شەهبا پێشەنگایەکی وێنەیی لە بارەی ژیان لە عەفرین کرایەوە
کۆمیتەی توێنژینەوە و پاراستنی کەلەپووری دەستەی کولتوور و هونەری عەفرین - شەهبا لە شاری شەهبا پێشەنگایەکی وێنەیی کردەوە.
-

تولای هاتمئۆغولاری: تاکە پارت کە پارێزگاری لە یەکسانی ڕەگەزی دەکات دەم پارتییە
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم لەبارەی بەرنامەی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی ژنانەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند، پارتی دەم تاکە پارتە کە یەکسانی ڕەگەزی دەپارێزێت.
-

سزای بکوژی شنیار هونەر لە زیندانی تاهەتاییەوە گۆڕدرا بۆ سزای سێدارە
بکوژی شنیار هونەر، کە لە ١٩/٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی سووتێنرا، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمەوە بڕیاری لەسەردرا سزاکەی لە تاهەتاییەوە ببێت بە سێدارە و دادگای تاوانەکانی سلێمانیش پەسەندی بڕیارەکەی کرد.
-

ئیلهام هاشمی مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەدەستهێنا
ئیلهام هاشمی، ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی، مەدالیای بڕۆنزی لە پاڵەوانێتی ئاسیا بردەوە.
-

ساڵانە ملیۆنان گوێدرێژ بۆ دروستکردنی دەرمان دەکوژرێن
بەهۆی بازرگانی جیهانی بە پێستی گوێدرێژەوە، دزینی گوێدرێژ لە زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقا و لە بەشەکانی دیکەی جیهاندا بەربڵاو بووە.
-

له پارێزگای لەحجی یەمەن پیاوێکی بەساڵاچوو خوشکەزا بچووکەکەی کوشت
لە یەمەن بە شێوەیەکی بەرچاو حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی جەنگ و بارودۆخی مرۆیی و دەروونی سەختی خەڵکی یەمەن، زیادی کردووە.
-

قەدەغەکردنی ناسترن قاسمی لە بڵاوکردنەوەی چالاکییە هونەریەکانی
ناسترن قاسمی بڵاوکردنەوەی چالاکییە هونەریەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغە کرا و پەیجی ئینستاگرامەکەی دەستی بەسەرداگیرا.