ڕۆژانە
-

تەژەئە چالاکی ٨ی ئادار لە ئیلح دەست پێدەکات: تێکۆشان بەرز دەکەینەوە
تەژەئە چالاکی ٨ی ئادار لە ڕۆژی شەممە ٢٤ی شوبات لە ئیلح بە ڕێپێوانێک دەستپێدەکات، غوربەت دۆغان لەبارەی ئەو چالاکییەوە قسەی کردو وتی؛ با تێکۆشان زیاد بکەین.
-

لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠ هەزارو ٤٧١ منداڵ هاوسەرگیرییان کردووە
بەپێی زانیارییەکانی TUÎK"" لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٠ هەزارو ٤٧١ منداڵی کچی تەمەن ١٦ بۆ ١٧ ساڵ هاوسەرگیرییان کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی منداڵان هاوسەرگیرییان لەگەڵ پیاوانی بەساڵاچوودا کردووە.
-

ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد
ئەندامێکی حوسییەکان تەقەی لە چوار ژنی خێزانەکەی کرد و یەکێکیانی کوشت و سێی دیکەی بریندار کرد.
-

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، چالاکی جۆراوجۆر و چڕ بۆ ژنان
خالیدە بۆتەی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەرنامەی چالاکییەکانی بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان ئاشکرا کرد.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە ٣٠ هەزار کەس
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٢٩ هەزارو ٤١٠ کەس، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە زیانبەرکەوتووان هێشتا لەژێر وێرانەکانی ماڵەکاندان.
-

ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی ژنانی مۆریتانیا دەستیپێکرد
ئامادەکارییەکان بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی ژنان لە مۆریتانیا دەستیپێکرد، ڕێکخەری فیستیڤاڵەکە ڕایگەیاند لە دەرەوەی پلانەکان بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە، چەندین چالاکی ڕێکخراون کە سەرنجی ژنان ڕادەکێشن.
-

"لە دژی هێرشەکان پەیاممان بەرخۆدانە"
ئەندامانی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان تیشکیان خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتیان: لە دژی هێرشەکان پەیاممان بەرخۆدانە.
-

دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا داوای ڕوونکردنەوە لە مەسروور بارزانی دەکات
بەهۆی ئەو سکاڵایەی سندوقی قوربانیانی کوردستان کردوویەتی دژی بنەماڵەی بارزانی دادگای ئەمریکا ٢١ ڕۆژ مۆڵەتی داوە بە مەسروور بارزانی.
-

غەززە، کۆمەڵکوژی و برسێتی نوێ لە ئارادایە
بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و برینداربوون، زۆرینەی زیانلێکەوتوانیش ژنان و منداڵانن.
-

دانیشتنی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان، دانیشتنەکە بۆ ٢٨ی ئایار دواخرا.
-

٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵ لە سودان بێبەشبوون لە خوێندن
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردووەتەوە کە نزیکەی ٦.٥ ملیۆن منداڵ لە سودان بێبەشبوون لە خوێندن، خوێندنگەکان بوونەتە پەناگەی خێزانەکان.
-

تۆمەت خرایە پاڵ ڕوحا ئیمانی و فیروزە سوڵتان محەمەدی
ڕوحا ئیمانی و فیروزە سوڵتان محەمەدی دانیشتووی شاری کرمان، بانگهێشتی لقی ٥ی لێکۆڵینەوەی ئەو شارە کران و تۆمەتبار کران.
-

٥٥٧ ژن بەهۆی پێنەدانەوەی قەرزەکانەوە لە زینداندان
بەرپرسی دەستەی ئەمینداری مەڵبەند بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاروباری دییە و یارمەتیدانی زیندانیانی پێویست، ڕایگەیاند کە ٥٥٧ ژن لە زیندانەکانی سەرتاسەری ئێران زیندانی کراون.
-

ئەو قەشانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر بانگیان لە پاپا کرد
ئەو قەشانەی لەلایەن قەشە مارکۆ ڕوپنیک، کە پێشتر لە کڵێسای کاسۆلیکیدا خزمەتی کردبوو، دەستدرێژییان کرابووە سەر بانگیان لە پاپا فرانسیس کرد و وتیان: دەیانەوێت ئێمە بێدەنگ بین و لەناوببرێن.
-

شێوەکارێک: با وێنەکانم ببنە هیوایەک بۆ هەمووان
ئارزو سەفایی، شێوەکار لە تاران پێشەنگایەکی تایبەتی خۆی کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دەیەوێت وێنەکانی ببێتە هیوای هەمووان و وتی: بۆ ئەوەی خۆم لە لایەنی تاریکی ژیان و بێزارییەکان دوور بکەمەوە، خۆم دایە دەست هەستەکانم.
-

شوێنەوارەکانی ئەفغانستان تاڵان دەکرێن
بەپێی توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ، دەیان شوێنی شوێنەوارناسی لە ئەفغانستان بە بولدۆز تێکدراوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بە تاڵانکردنی سیستماتیکی بدەن.
-

"حکومەت شەڕمان لەگەڵ دەکات"
سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدای سووریا لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە کۆبوونەوە بۆ داواکردنی گۆڕانکاری ئاشتیانە و گواستنەوەی سیاسی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان و گۆڕینی یاساکانی سنووردارکردنی مافەکانی ژنان.
-

ساڵی ڕابردوو لە ئیسپانیا کەمترین منداڵ لەدایک بوون
پەیمانگەی نیشتمانی بۆ ئامارەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایکرد، لە ساڵی ۲۰۲۳ کەمترین منداڵ لە وڵاتەکە لەدایکبوون کە ٨٣ ساڵە ئەو ژمارە کەمە تۆمار نەکراوە.
-

ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان ڕوو لە زیادبوونە
ژنانی ئەفغانی هەموو ڕۆژێک لەلایەن تاڵیبان و لایەنگرانی تاڵیبانەوە دەکوژرێن و ژمارەی کوژرانی گوماناویی زیادی کردووە و بە "خۆکوشتن" ناودەبرێت.
-

پیاوێک لە ڕەسافە بە هۆکاری فرۆشتنی کچەکەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا
دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارێكدا سەپاند، بە تۆمەتی فرۆشتنی كچەكەی بەرامبەر بڕە پارەیەك.