ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٦١ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گیانیان لەدەستداوە بووە ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکی نووسراودا سەبارەت بە هێرشەکانی ٢٩٢ ڕۆژەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زانیاری بلاوکردەوە.

 

ئاماژە بەوەکرا، سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کۆمەڵکوژی لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە ئەنجام داوە و ٥٥ فەلەستینی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداو ١١٠ کەسیش بریندار بوون، هەروەها باس لەوە کرا کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٩٠ هەزار و ٢٥٧ کەس زیادی کردووە.

 

هەروەها ڕاگەیەندراوە، هێشتا تەرم لە ژێر داروپەردوو و لە کەناری ڕێگاکەدا ماون، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیل، تیمە تەندروستییەکان و بەرپرسانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە تەرمەکان.