ڕۆژانە
-

دەم پارتی داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لە شرناخ دەکات
پارێزەرانی ڕێکخستنی شارەکانی دەم پارتی ڕایانگەیاند، لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکاندا بۆ لابردنی دەنگی دەنگدەرانی گواستراو و هەر سەرپێچییەک کە ئەنجامدراوە، داواکاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکەن.
-

"پێویستە وڵاتانی هاوپەیمان تێکۆشانێکی جددی لە دژی داعش ئەنجام بدەن"
زولەیخا عەبدی، سەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەی ڕەققە، ڕایگەیاند شەڕی هێزەکانی سووریا لە دژی داعش تەنیا بەس نییە و وتی: ئەمە مەترسیدارە بۆ جیهان و پێویستە وڵاتانی هاوپەیمانان هەڵوێستێکی جددی لەسەر ئەم بابەتە بگرنەبەر.
-

هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی لە سودان بۆ قەیرانێکی لەبیرکراو
بەهۆی پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە فاشری پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکوور، سێ کەس کوژران و ١٢ کەسی دیکە برینداربوون.
-

لە شەنگال لە ٤ی نیساندا ژنان دار دەچێنن
بەبۆنەی ٤ی نیسان، کۆمیتەی ئابوری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لەهەموو ئەنجومەنی گوندو ناوچەکانی شەنگال داری بۆ چاندن دابەشکرد، لە ٤ی نیساندا دارەکان لەلایەن ژنانەوە دەچێندرێن.
-

"٤ی نیسان ڕۆژی ژیانەوەو هەبوونە"
ژنانی کۆچبەری عەفرین و ژنانی شەهبا ڕایانگەیاند ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوان ڕۆژی ژیانەوەو هەبوونە.
-

چالاکیی ئێشکگری مەخمور بە بڕیاردەرانە بەردەوامە
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" بە ئامانجی زامنکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.
-

مەترسی لە دووبارە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە یەمەن هەیە
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەخۆشخانەکانی یەمەن هەزاران حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرایان تۆمارکروە.
-

بە هۆی تەقینەوەی مینەوە ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە ئەفغانستان لە کاتی یاریکردن بە مینێک کە لە ئەفغانستان دۆزیویانەتەوە، تەقیەوە و بەهۆیەوە ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان کچن.
-

تا دێت ژمارەی قوربانییەكانی غەززە بەرزدەبێتەوە
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٨٤٥ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ٣٩٢ كەسیش برینداربوون.
-

ڕێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا خرایەڕوو
ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ٧٨،١١٪ـە و ئەنجامە نافەرمییەکانیشی ئاشکرا کرد.
-

جەژنی ئەکیتۆ لە ڕێوڕەسمی ئاشووری و سریانیدا بەڕێوەچوو
لە مانگی نیساندا ئاشوورییەکان، سریانییەکان و کلدانییەکان ئاهەنگی ئکیتۆ دەگێڕن کە نوێنەرایەتی ساڵی نوێی بابلییەکان دەکات، تۆمارکردنی مێژووی ئەکیتۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوکمڕانی شانشینی سێیەمی ئور.
-

باکووری دارفور لەلایەن سوپای سودانەوە بۆردوومانکرا
هێزە ئاسمانیەکانی سوپای سوودان لە ناوچەی شافری باکووری دارفوری پایتەخت، بە چڕی بۆردوومانی مۆڵگەکانی هێزەکانى پشتیوانی خێرایان کرد.
-

پارێزەر ڕوشەن سیدائۆغلو لە دۆسیەی کەجەدە بێ تاوان دەرچوو
پارێزەر ڕوشن سیدائۆغلو لە دۆسیەی دووبارە دادگاییکردنەوەی کەجەدە بیتاوان دەرچوو.
-

دوای ویرانکردنی تەواوی، هێزەکانی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شیفا کشانەوە
دوای ١٤ ڕۆژ لە گەمارۆدان، کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵکوژی یەنجامدراو دەیان و سەدان کەس بریندارکران، هێزەکانی ئیسرائیل لە کۆمەڵەی پزیشکی شیفا و ناوچەکانی دەوروبەری کشانەوە.
-

ژنان وەڵامی دەسەڵاتداریان دایەوە
ئامەد کە بۆماوەی ٨ ساڵە لە لایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت، جارێکی دیکه لەسەر سندوقەکان وەڵامیان دایەوە، ئاکەپە، لەو ڕۆژەوەی قەیومی بۆ شارەکە داناوەویستی ڕەنگی شارەکە بگۆڕێت.
-

لە نەمسا خەڵاتی ڕابیعە بەلخی بە ژنانی ئەفغانی دەبەخشرێت
لە دووەمین ساڵیادی بەخشینی خەڵاتی ڕابیعە بەلخی، خەڵاتەکە بە چالاکوانانی مافی ژنانی ئەفغانستان دەبەخشرێت.
-

لە کازاغستان ١٠ هەزار کەس کە نیوەیان منداڵن بەهۆی لافاو شوێنەکانیان جێهێشتووە
بەهۆی ئەو لافاوەی لە توانەوەی خێرای بەفرەوە دروستبووە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کە نیوەیان منداڵن ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.
-

یەمەن، ٩٠٪ی ئاوارە ناوخۆییەکان ناتوانن پێداویستیەکانیان دەستەبەر بکەن
بە پێی ڕاپۆرتێکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ٩٠٪ی ئاوارە ناوخۆییەکانی یەمەن ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان، ئەمەش لە ئەنجامی دابەزینی توانای خۆگونجاندن و بەرگەگرتنی دوای نۆ ساڵ لە شەڕ دێت.
-

دەم پارتی زیاتر لە ٧٠ شارەوانی بەدەستهێناوە
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی سێ شاری گەورە، ٧ شار و بە گشتی زیاتر لە ٧٥ شارەوانی بردەوە.
-

خانوویەکی کۆنی قوبەی قوڕ لە تل تەمر وەک شوێنەوار ماوەتەوە
لە تل تەمری حەسەکە ماڵێکی ئاشووریی کۆنی لەقوڕ دروستکراو تا ئێستا ڕووبەڕووی با و زریان و بارودۆخی سەخت و شەڕ و پێکدادان بووەتەوە و ماوەتەوە.