
"ژن، ژیان، ئازادی"؛ هاواری بەرزی ئازادی
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، لە سەروبەندی دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی دەوڵەتی ژینا ئەمینی، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە: ڕۆژ نییە شەقامەکان دوور بن لە بەرخۆدانی ژنان.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، لە سەروبەندی دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی دەوڵەتی ژینا ئەمینی، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە: ڕۆژ نییە شەقامەکان دوور بن لە بەرخۆدانی ژنان.

لە کۆتایی کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، پەیامی "ئەو شەڕەی لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لکاندن و داگیرکارییە، گرنگترین نیشانەی فاشیزم گۆشەگیرییە، ئێمە بەهێزترین ڕێکخستن مسۆگەر دەکەین"یان دا.

پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی ‘پارێزەرانی حەقیقەت’، بۆ شەهیدانی ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان و عێراق لادرا و هەریەک لە هێرۆ بەهادین و گوڵیستان تارا لەو ڕۆژنامەنووسانەن کە لە مۆنۆمێنتەکەدا ناویان نووسراوە.

دیوارنووسی ناڕەزایەتی لە بانە، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە، هێمای خۆڕاگری نەوەی گەنجی کوردستانە لە دژی ڕژێمی ئێران و سەرەڕای هەوڵەکانی ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی، دروشمە ئازادی خوازییەکان بەردەوامە.

ژنە زیندانیانی زیندانی ئەڤین ئەمشەو لە سەروبەندی دووەەمین ساڵیادی کوشتنی دەوڵەتی ژینا ئەمینی لە حەوشەی ئەو زیندانە گردبوونەوە و سرودی "ژن، ژیان، ئازادی"یان گوت.

میلاد محەمەدی کوڕی دایە مینا سۆڵتانی، گواستنەوەی دایکی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگەیاند.

کەژەکە لە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: با بەشداری شۆڕشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پڕۆسەی کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتیکی جیهان بین و بە "ژن، ژیان، ئازادی" ئازادی بەدەست بهێنین و سەرکەوتوو بین.

زەهرا کیانیی وەرزشکاری ئێرانی، یەکەم میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی تالۆ لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە ماکاو بەدەستهێنا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، ١٤ ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشتی بەردەم دادوەر کران.

کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکانی سووریا لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا ئاشکرایکردووە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپە گرێدراوەکانی دەکەونە ناو بازنەی تاوانەکانی جەنگەوە.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، دەوڵەتی تورکیا شەوی ڕابردوو هێزێکی سەربازی بردووەتە ناوچەی ئامێدی.

لە چالاکییەکدا بۆ یادی کۆشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینی لە شاری زووریخ ، دیاری کرا کە ڕژێمە فاشیستەکان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" شکست دەهێنن.

لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی نارین گوران، ڕ.ئاتاسۆی تەمەن ١٥ ساڵ کە بە پارێزبەندی ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا و دەستگیر کرا.

ساکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد و زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە بە یادی عەلی موزەفەری و ژینا ئەمینی و سەرجەم قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنێت

ژنانی کۆچبەری سەرێکانی داگیرکراو کە لە کامپی نەورۆز لە شاری دێرک دەمێننەوە، ڕایانگەیاند، تاکە خواستیان ڕزگارکردنی شارەکەیان و بە سەلامەتی گەڕانەوەیە.

شۆڕشگێڕ زەینەب ئەردەم (ژیان) کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە هێرشی پارتی دێموکراتی کوردستان گیانی لەدەستدا، لە ٢٩مین ساڵیادی دا بە ڕێوڕەسمێک لە کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی- مەخموور یادی کرایەوە.

لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە گوشاری زیاتر بخەنە سەر تاران و کۆتایی بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و ڕێگری لە پەسەندکردنی یاسا سەرکوتکەرەکانی وەک پڕۆژە یاسای "باڵاپوشی و پاکیزەیی (عفاف)" بگرن.

باوکی ژینا ئەمینی، ئەمجەد ئەمینی بە بۆنەی دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی چاوپێکەوتنێکی میدیایی کرد و ڕایگەیاند، "وەك هەر بنەماڵەیەكی خەمباری ئێرانی، ئازیزە ڕۆشتووەكانمان خۆشدەوێت و مافی خۆمانە ڕێوڕەسمی ساڵانەی نەریتیی و یادی ئاینیی بۆ كچەكەمان بگێڕین"

لە شەهبا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەربەستەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە، ٦١ قوتابخانە بە پێداگری لەسەر وانەوتنەوە بە زمانی دایکی دەرگاکانیان بەڕووی قوتابیاندا کردەوە و ١٢ هەزار قوتابی ساڵی نوێی خوێندنیان دەستپێکرد.

بە بۆنەی دووەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژنانی ئازادییخوازی شاری سنە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لە درێژەی تێکۆشانی ئازادیخوازان کرد.