ڕۆژانە
-

ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی جەنگ و کوژرانی هەزاران کەس.
-

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە هەموارکردنەوەی دەستووری سۆماڵ دەگرێت
هیومان ڕایتس وۆچ ئیدانەی هەموارکردنەوەی دەستووری سۆماڵی کرد بۆ دابەزاندنی تەمەنی پێگەیشتوو بۆ ١٥ ساڵ.
-

تیمی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا
هەڵبژاردەی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران لە هەڵبژاردەی ژنانی هیندستانی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا.
-

دۆخی مرۆیی و تەندروستی سودان لە کارەسات نزیک دەبێتەوە
بەپێی چاودێرییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ساڵی یەکەمی خۆیدا، بارودۆخی مرۆیی و تەندروستی بەرەو کارەسات دەڕوات.
-

پەیەدە، دەیان هەزار واژوو لە عەین عیسا و گرێ سپی کۆکراوەتەوە
بە مەبەستی داواکردنی ئازادکردنی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیان هەزار واژوو لە عەین عیسا و گرێ سپی کۆکراوەتەوە
-

بۆ ٤ی نیسان ٨٠٠ دار لە کۆبانی چاندرا
دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٨٠٠ داری چاند.
-

١٨ کەس بەهۆی لافاوەکەی ماداگاسکارەوە گیانیان لەدەستدا
ژمارەی قوربانیانی زریانی دوورگەی ماداگاسکار بۆ ١٨ کەس بەرزبووەوە و زیاتر لە پێنج هەزار خێزانیش زیانیان بەرکەوت.
-

لەیلا زانا: برینەکەی ڕۆبۆسکی هێشتا نوێیە
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد سەردانی گۆڕی ئەو کەسانەی کرد کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکیدا گیانیان لەدەستدا، وتی: برینەکانی ڕۆبۆسکی هێشتا نوێیە.
-

بە هەڵگرتنی کارتی سپی، خۆپیشاندەرانی سوەیدا بزووتنەوەی ئاشتی پشتڕاست دەکەنەوە
سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا بەردەوام بوون لە بزووتنەوەی ئاشتیخوازانەی گەل کە بۆ ماوەی ٧ مانگە بەردەوامە و داوای گۆڕانکاری سیاسی و بەدەستهێنانی ئازادی و یەکسانی دەکەن.
-

ژنانی جولەمێرگ: سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت
لە شاری جولەمێرگ کە هەزاران دەنگدەر لە دەرەوەی شارەکەوە هێنران و تیایدا نیشتەجێ کران، خەڵک سەرەڕای فێڵەکان بڕیاریان داوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ژنانی جولەمێرگ دەڵێن: سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت.
-

لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا سبەینێ خەڵک دەچنە بنکەکانی دەنگدان
سبەینێ ٣١ی ئادار دەنگدەران دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بۆ هەڵبژاردنە هەرێمییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەنگ دەدەن، هەڵبژاردنەکە سبەینێ کاتژمێر ٥:٠٠ لە ٣٢ شار دەستپێدەکات و هاوڵاتیان لە کاتژمێر ٧:٠٠ دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
-

گەڕانەوەی سزای بەردبارانکردن لەلایەن تاڵیبانەوە دەرئەنجامی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
چالاکوانانی مافی ژنان لە ئەفغانستان گەڕانەوەی سزای بەردبارانکردنیان لەلایەن تاڵیبانەوە بە ئەنجامی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە قەڵەمدا.
-

لە شەنگال بۆ ٤ی نیسان سیمینارێک پێشکەش کرا
بەبۆنەی ٤ی نیسان، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی سیمینارێک لە شەهیدگەی شەهید بەرخۆدان و دڵگەش لە سەردەشت بەڕێوەچوو.
-

سێ خوشک کە پارێزەری مافەکانی ژنانن لە کابول دەستگیرکران
سێ خوشک بە ناوەکانی ئیلاه ڕەزایی، نادیا ڕەزایی و ئازادە ڕەزایی کە پارێزەری مافەکانی ژنانن و لەگەڵ برایەکیان بەناوی یەحیا ڕەزایی، لە ناوچەی بارچی لە ڕۆژئاوای کابوڵ دەستگیرکران، گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٣٢ هەزارو ٦٢٣ کەس
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٣٢ هەزارو ٦٢٣ کەس.
-

لە ئەفریقای باشوور پاسێک وەرگەڕاو ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای لیمپۆپۆ ئەفریقای باشوور، پاسێك لە پردێكەوە كەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ٤٥ كەس گیانیان لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوون.
-

ژنانی نسێبین: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر بەهاکانمان ناتوانن لێرە بمێننەوە
لە شاری نسێبین، دانیشتووانی ناوچەکە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چوون بۆ بنکەکانی دەنگدان لە ٣١ی ئاداردا، ژنان ڕایانگەیاند کە دەنگ بۆ داهاتوویەکی ئازاد دەدەن.
-

لە ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ۱٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە
بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا، لەکۆی ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ١٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە.
-

دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان لە ژاپۆن زیادی کردووە
توێژینەوەیەکی ژاپۆنی دەریخستووە، ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی دەروونی و زایەندی بەرامبەر منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٦.١% زیادی کردووە.
-

"١٦%ی منداڵانی ئەوروپا rووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە"
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ١٦%ی منداڵانی ئەوروپا ڕووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە.