ناوەندی هەواڵ
شەڕ و هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە دوای ٧ی کانوونی یەکەمەوە بە هەزاران قوربانی لێکەوتووەتەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، هەروەها برسێتییەکی کوشندە کە ژیانی دەیان کەسی خستووەتە مەترسییەوە، ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.
دوێنێ ١٠ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی شەڕی بەردەوامی غەززە بۆ ٤١ هەزار و ٢٠ گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە، هەروەها ٩٤ هەزار و ٩٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لە هەزاران کەسی بێسەروشوێن کە تا ئێستاش لە ژێر داروپەردوودا ماون لە ماڵەکانیاندا.
وەزارەتەکە لە ڕاپۆرتی ئاماریی خۆیدا ڕایگەیاندووە، "هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کۆمەڵکوژی ترسناکیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ برینداریش لە نەخۆشخانەکاندان، ژمارەیەک قوربانی هێشتا لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکانن، هەروەها ئەمبولانس و تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە فریایان".




