ناوەندی هەواڵ
زیندانی سیاسی سارا دڵدار، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا بە گولـلە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بریندار بووە و لە زینداندا هێڵرایەوە، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی، یەکێک لە هاوڕێکانی سارا دڵدار کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، سارا دڵدار دوای ئەوەی بریندار دەبێت، دەستگیر دەکرێت و لە زینداندا دەهێڵرێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان نەداوە برینەکەی سارا چارەسەر بکرێت، بارودۆخەکەی خراپتر بووە و ژیانی لەدەستداوە.
سارا دڵدار وەک چالاکوانێک بەشداری ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها لە کاتی لێکۆڵینەوەدا توندوتیژی جەستەیی و دەروونی بەرامبەر ئەنجام دراوە.




