ڕۆژانە
-

دەم پارتی: لە شرناخ بەرخۆدانێکی گەورە هەیە
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە شرناخ جەختی لەوە کردەوە کە لە شارەکە سەرکەوتوو بووە و دەڵێت: دەبێت چاوی هەمووان لێرە بێت.
-

" دەسەڵاتدارانی ئێران بەرپرسن لە مردنی سارا تەبرێزی"
ژنێکی گەنج بە ناوی سارا تەبرێزی و دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادبوونی لە زیندان لە بارودۆخێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا.
-

دەنگدان لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان کۆتایی هات
دەنگدان لە ٣٢ شار لە تورکیا و باکوری کوردستان کۆتایی هات، لە کاتێکدا ملیۆنان دەنگدەر چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.
-

تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتیی غەززە كوژراون
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٧٨٢ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ٢٩٨ كەسیش برینداربوون، دەشڵێن، کۆی گشتی قوربانیەکان گەشتووەتە ١٠٨ هەزار و ٨٠ کەس.
-

پۆلیس بە سپرای بیبەر هێرشی کردە سەر دێڤریم دەمیر
کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانیی شاری ماردینی پارتی دەم، دێڤریم دەمیر، لە کاتی لێکۆڵیەنەوە لە دۆسیەیەک، پۆلیس لە نزیکەوە سپرای بیبەری بە دەموچاو و چاوەکانیدا ڕژاند.
-

هەڵبژاردەی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیادا سەرکەوت
هەڵبژاردەی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران پاش شکستپێهێنانی لە هەڵبژاردەی فلیپین، پاڵەوانیەتی ئاسیا و زەریای هێمن بردەوە.
-

دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی
لە شاری باب لە لادێکانی شاری حەلەبی سووریا، ژنێک لەلایەن ئەندامێکی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
-

لە شەنگال ٤ی نیسان پیرۆزکرا
کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال بە بۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالانەوە، ئاهەنگێکیان بۆ خوێنکارانی سەرەتایی ئەنجام دا، منداڵان بە گۆرانی، هەڵپەڕکێ و پێشبڕکێ جەژنی ژیانەوەیان بەرز ڕاگرت.
-

لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا ٢٠ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە
بەهۆی وشکەساڵییەوە ملیۆنان کەس لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە، چونکە بەدەست کەشوهەوای توندەوە دەناڵێنن کە زاناکان پشتڕاستیان کردووەتەوە و بووەتە هۆکاری دروستبوونی زیانی گەورە.
-

ساختەکاری و سەرپێچی لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان دەکرێت
لە باکووری کوردستان، کە دەنگدان بەردەوامە، هەواڵی ساختەکاری دێت، پنار ساکیکتەکین، هاوسەرۆکی ئامەدی پارتی دەم داوای لە گەل کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
-

ئەمین چەلیک کە هەڕەشەی لێکرا بۆ ئەوەی دەنگ نەدات بە دەم پارتی، کوژرا
ئەمین چەلیک، بەرپرسی دەم پارتی لە قوتابخانە لە گوندی چرمیکی ئامەد، بۆ ئەوەی دەنگ نەدات بە دەم پارتی هەڕەشەی لێکراو لەلایەن ئاکەپەوە کوژرا.
-

تولای هاتمئۆغولاری: لە تورکیادا گەل سەردەکەوێت
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم دەنگی داو وتی: لە تورکیا گەل سەردەکەوێت، ئەو کەسانەی ڕەنجیان دەخورێت سەردەکەون، ژنان و گەنجان سەرکەوتوو دەبن، دۆزی پارێزەرانی سروشت و مافی مرۆڤ سەرکەوتوو دەبن.
-

بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە ٤٠٠ کەس لە نەخۆشخانەی شیفا گیانیان لەدەستدا
کاربەدەستانی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ٤٠٠ فەلەستینی لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە کوشتووە کە بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژە گەمارۆ دراوە.
-

زیاتر لە ٨ کەس لە تەقینەوەیەکدا لە عەزاز گیانیان لەدەستدا
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی بازاڕێکی بەناوبانگ لە شاری عەزازی حەلەب تەقییەوە و بەهۆیەوە یاتر لە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

کافێی کرماشان پیکۆلۆ بە بیانووی حیجابی زۆرەملێ مۆر کرا
کافێ پیکۆلۆ لە شاری کرماشان بە بیانووی پابەند نەبوون بە جلوبەرگی ناچاری و دابونەریتی ئیسلامی مۆر کرا.
-

لە کەلار ژنێک لە کاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەی مانگی شوباتدا، دۆخی تەندروستیی تێکچوو و گیانی لەدەستدا.
-

هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە: ئێمە سندوقەکانی دەنگدان دەپارێزین
چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بەیندیر، هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە دەنگیان دا و وتیان: ئێمە خاوەنداری لە دەنگەکانمان دەکەین و سندوقەکان دەپارێزین.
-

هەڵبژاردن لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێکرد
لە ٣٢ شار دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کوردستان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و بڕیارە ملیۆنان دەنگدەر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
-

"بەرخۆدانمان بە هەموو شێوەیەک بەردەوام دەبێت"
نوسەیبە عەبدۆ خەڵکی عەفرینە و منداڵەکەی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تل ڕەفعەت گیانی لەدەستداوە، دەڵێت بە هەموو شێوەیەک بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو هێرشەکان.
-

ژمارەی قوربانیان لە کەرتی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی جەنگ و کوژرانی هەزاران کەس.