ڕۆژانە
-

پەرتوکی "کاتی ژنە" چاپ و بڵاوکرایەوە
پەرتوکی هۆنراوەی "کاتی ژنە" کە لە ١٨٩ هۆنراوە پێکدێت و لەلایەن گەریلایەکەوە نووسراوە، بە هاوکاری نەوای ژن چاپ و بڵاوکرایەوە.
-

لە چەند کاتژمێرێکدا دوو ژنی ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستدا
لە چەند کاتژمیری ڕابردوو سێ ڕۆژنامەنووس کە دووانیان ژنن گیانیان لەدەستدا و ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ١٥٠ ڕۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە.
-

"ڕێگە چارەسەری بۆ کێشەکان پێویستە بدۆزرێتەوە"
ژنانی گەنجی باشووری کوردستان کە بەشداربووی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباکووری ئەفریقا بوون، باسیان لە گرنگی کۆنفرانسەکە و دۆزینەوەی ڕێگەچارەسەری کێشە و قەیرانەکان کرد.
-

"ئەوان بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی درێژکردنەوەی تەمەنیان دەدەن"
فەلەک یوسف سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: چارەسەری ئەم پرۆسەیە لای ڕێبەر ئاپۆیە، بەڵام ئەو هێزە هەژموونخوازانەی کە تەمەنیان بەرەو کۆتایی دەڕوات، ترسیان لە ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیە.
-

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکرایەوە
لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان، بە دروشمی "گەنجان و بنیادنانی ئایندەیەکی ئازاد"، کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بە ڕاگەیاندنی ئەنجامنامە کۆتایی هات.
-

ئەمڕۆ ڕێپێوانی پێش گردبوونەوەی جولەمێرگ دەست پێدەکات
لە جولەمێرگ گردبوونەوەیەک دژی دانانی قەیوم بەڕێوەدەچێت، پێش گردبوونەوەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت، دەستپێکی ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ لە شەمزینانەوە دەست پێدەکات.
-

بە دروشمی "گۆیژە بپارێزە" دیبەیتێکی ژینگەی ئەنجامدرا
ژینگە پارێزان و هاوڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و تەندروستی هاوڵاتیان دیبەیتێکی ژینگەی و گفتوگۆی کراوەیان ڕێکخست.
-

کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەردەوامە
لە میانی وۆرکشۆپەکاندا بەشداربووانی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا باس لە بابەتەکانی پەروەردە، گەنجان، ئایین، نەتەوەپەرستی، ڕەگەز، جیاکاری دژی ژنان دەکەن.
-

نێرگس محەمەدی ئامادەبوونی لە دادگا ڕەتدەکاتەوە
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی ژنان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی، ئامادەبوونی لە دانیشتنێكی دادگاییكردنیدا ڕەتکردەوە، بەڵام بەبێ ئامادەبونی خۆی دانیشتنەکە لە لقی ٢٩ی دادگای شۆڕش لە تاران بەڕێوەچوو.
-

چالاکوانێکی مەدەنی لە زیندانی لاکان لە ئێران مانی لە خواردن گرت
حەمیدە زارعی، چالاکوانی مەدەنی لە زیندانی لاکان لە ڕەشت مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
-

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٦٣ هەزار حاڵەتی کۆلێرا لە یەمەن تۆمار کراوە
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٦٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە ٢٠ شاری یەمەن تۆمار کراوە.
-

هێزەکانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژی لە کامپی نوسیرەت ئەنجام دەدەن
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئیسرائیل لە کامپی نوسیرەت لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-

لە بەغدا پەرتوکخانەیەک لەلایەن ژنان کرایەوە
دوو پزیشکی ژن پەرتوکخانەیەکیان بە ناوی "أطراس وأكثر" لە بەغدای پایتەختی عێراق کردەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن ژنن، چونکە ئەم پەرتوکخانەیە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت.
-

ژنێکی کورد لە ئەڵمانیا خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەدەستهێنا
کورتە فیلمێک لە نووسین و دەرهێنانی سۆنیا جەلیل، لە ئەڵمانیا خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەدەستهێنا، کە باس لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دەکات.
-

گەنجانی مەخموور: پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالان ڕێبازی گەیشتنە بە ڕاستی
هەنگاوی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لەلایەن تەڤگەری گەنجان و ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" دەستیپێکرد، لە هەفتەی پێنجەمدا بەردەوامە.
-

ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی توندوتیژی تێدەکۆشن
ژنان لە دژی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێدەکۆشن، تیشک دەخەنەسەر یاسا و بەڕێکخستبوونیان و ڕایانگەیاند، خەبات فراوانتر دەکەن و ڕێکاری خۆپارێزی زیاتر دەگرنەبەر.
-

ژنێکی گەنجی دووگیان لە سلێمانی لە لایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندرا
ژنێکی گەنجی دووگیان لە سلێمانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندرا و بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە، پۆلیسی سلێمانیش ئاماژەی بەوەکرد، هاوژینەکەی تۆمەتبارە و دەستبەسەرکراوە.
-

ژنێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا
ژنێک لە گوندی تارتووسی شارۆچکەی حەمیدییە، پاش ئەوەی هاوسەرگیری کردووە، لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا.
-

لە چەمچەماڵ کۆنفرانسی "ئەنفال و ژیانەوە" بەڕێوەچوو
لە چەمچەماڵ کۆنفرانسی "ئەنفال و ژیانەوە" بەڕێوەچوو، تیایدا باس لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفالی گەلی کورد و گرنگی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری ئەنفالکراوان کرا.
-

چادری ئاوارەکان لە غەززە بۆردومان کرا
سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی پێنج فڕۆکەی جەنگی و چەندین تانک و تۆپهاوێژەوە بۆردوومانی چادری ئاوارەکان و نەخۆشخانەی شوهەداى کرد.