ژنانی غەززە لە پەناگەکاندا دابڕاون لە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان

ژنانی فەڵەستینی لە ناوەندەکانی پەناگە لە ڕاستییەکی تاڵدا دەژین، کە تیایدا بارگرانییەکی قورسی ڕۆژانە لە ئەستۆ دەگرن و سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان نییە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- بەهۆی شەڕی بەردەوام و دووبارەبوونەوەی ئاوارەبوون، ژنانی فەڵەستینی ڕوو لە پەناگەکان دەکەن، کە پڕن لە هەزاران ئاوارە و ڕووبەڕووی نەبوونی تایبەتمەندی و کەمی پێداویستییە سەرەتاییەکان و بارگرانییە قورسەکانی ڕۆژانە دەبنەوە، بەرپرسیارێتی خێزانیان لەسەر شانە.

 

نور خەلەف، ژنێکی گەنجە و زیاتر لە ٧ جار بەهۆی فەرمانی دەرکردنی زۆرەملێی خۆی و خێزانەکەی لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە ئاوارە بووە، لە پەناگەی کاتی و هەمیشەییدا ماوەتەوە و بارگرانییەکی قورسی ژیانی لە ناو ململانێی بەردەوامدا لەسەرە و وەک ژنانی گەنجی دیکە ڕووبەڕووی بارودۆخی نامرۆڤانە دەبنەوە.

 

ژنان خیزانەکانیان بەڕێوەدەبەن

ئەزموونەکەی ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکی تاڵ بوو کە ژنان لە ناوەندەکانی پەناگە ڕووبەڕووی دەبنەوە و وتی: من ناچارم ڕۆڵی ڕۆژانەی قورس بەناوی خێزانەکەمەوە بگێڕم، لە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەرەی ئاوەوە دەست پێدەکەم تا هەڵگرتنی دار و کردنەوەی ئاگر، نرخە بەرزەکان و کەمی سەرچاوەکانیش قورسترە بۆمان، ژنەکان بە زەحمەت بەدوای خۆراکدا دەگەڕێن بە نرخێکی گونجاو کەمتر هەوڵی دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خێزانەکە دەدەن، بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە، سەرەڕای قورسایی بەرپرسیارێتی، ژنان لێرەدا بڕبڕەی پشتی هەموو خێزانێکن، بەرپرسیارێتی گەورە هەڵدەگرن لە نێوان هەلومەرجێکدا کە ئەم بارگرانییانە دوو هێندە زیاد دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو و هاوڕێکانی پەنا بۆ گەرمکردنی ئاو لەسەر ئاگر دەبەن، دواتر بە سەتڵ دەیگوازنەوە بۆ گەرماوە گشتییە هاوبەشەکان، لەوێ ترس و ئازار بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی لەم شوێنە قەرەباڵغانەدا دەستپێدەکات و ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە ژنان خۆیان بەدوور بگرن لە خۆشۆردن بۆ ماوەیەکی درێژ، کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی ئازار، بە تایبەت کاتێک سوڕی مانگانە دەست پێدەکات، بووەتە کابوسێک چونکە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.

 

گەمارۆکان کاریگەری لەسەر تەندروستییان هەیە

نور خەلەف ئاماژەی بەوەشکرد، کەمی پێداویستی کەسی لە ناوەندەکانی پەناگە بەهۆی گرانی نرخەکانیان و داخستنی دەروازەکان بووەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستیان لە ژینگەیەکدا کە هەزاران ئاوارەی تێدایەو سەرەتاییترین پێوەرەکانی پاکوخاوێنی و تەندروستییان نییە، وتیشی: ڕاستییەکی تاڵە، بەو پێیەی نرخەکان زۆرن، ڕێگای گواستنەوە داخراون، ئەمەش وایکردووە بەدەستهێنانی پێداویستییە تەندروستییەکان ببێتە وەهمێک، ئێمە لە ژینگەیەکی پیسدا دەژین، ئەوە سەرەتاییترین مافەکانمان وەک مرۆڤ دابین ناکات.

 

سەرەڕای هەموو ئەم ئاستەنگییانە نور خەلەف پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە بنەماڵەکەی لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها ڕۆڵی بژێوی خێزانەکە دەگرێتە ئەستۆ، وتی: دەبێت بەردەوام بین و سەرەڕای سەختییەکان خۆڕاگر بین، ژنانی فەڵەستین وەک شاخ وان و نەشکاون، بە خۆڕاگرییەوە ڕووبەڕووی سەختی بارودۆخەکان دەبنەوە.